2017-02-12

وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬رووسیا،‮ ‬سێرگی‮ ‬لاڤرۆڤ،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە بە نێوەندگیری‮ ‬رووسیا،‮ ‬رژێمەكەی‮ ‬بەشار ئەسەد و لایەنە كوردییەكان لە سووریا كۆبوونەتەوە‮.‬

لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ ‬ئیزفستیا رووسی،‮ ‬لاڤرۆڤ وەڵامی‮ ‬چەند پرسیاریكی‮ ‬دایەوە سەبارەت بە چەند هەواڵێك كە لە راگەیاندنی‮ ‬عەرەبیدا بڵاوكراوەتەوە و باس لەوە دەكەن كە بە نێوەندگیری‮ ‬رووسیا رژێم و لایەنە كوردییەكان لە بنكەی‮ ‬حمەیمیم كۆبوونەتەوە‮.‬

لاڤرۆڤ باسی‮ ‬لەوە كرد كە رووسیا هەوڵ و تەقەڵای‮ ‬داوە لەنێوان رژێم و كوردەكاندا لێكتێگەیشتنی‮ ‬هاوبەش دروستبێت بەئامانجی‮ ‬پاراستنی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬خاكی‮ ‬سووریا،‮ ‬لەو چوارچێوەیەشدا لە مانگەكانی‮ ‬نێوان حوزەیران و كانوونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬بە نێوەندگیری‮ ‬رووسیا،‮ ‬رژێم و لایەنە كوردییەكان چوار كۆبوونەوەیان ئەنجامداوە‮. ‬هاوكات لاڤرۆڤ باسی‮ ‬لەوە كرد كە هەر كاتێك پێویست بووبێت نوێنەرانی‮ ‬رژێمەكەی‮ ‬ئەسەد،‮ ‬لەگەڵ پێكهاتەی‮ ‬سیاسیی‮-‬كۆمەڵایەتی‮ ‬كورد لەگەڵ‮ ‬یەپەگە راستەوخۆ‮ ‬یان ناڕاستەوخۆ كۆبوونەتەوە‮.‬

وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬رووسیا لاڤرۆڤ،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەیش كرد كە ئەو كۆبوونەوانە بەشێوەیەكی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬بەرەوپێشچوون‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬لاڤرۆڤ زیادكردنی‮ ‬هەژموونی‮ ‬سەربازی‮ ‬ناتۆی‮ ‬لە سنوورەكانی‮ ‬رووسیا بە هەنگاوی‮ "‬ئاژاوەگێڕی‮ ‬و زیانگەیاندن بە سەقامگیری‮" ‬ناوزەند كرد و،‮ ‬جەختی‮ ‬لەسەر ئەوە كردەوە لە نزیكەوە چاودێری‮ ‬پێشهاتە سەربازیی‮ ‬و سیاسییەكانی‮ ‬ئەورووپا دەكەن و،‮ ‬هەنگاوی‮ ‬پێویستیشیان گرتووەتەبەر بەرامبەر هەر مەترسییەك‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌