2017-02-11

رۆژنامەی‮ ‬ئاس‮‬ی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬بڵاویكردەوە كە‮ ‬یانەی‮ ‬ریال مەدرید دەیەوێت بۆندی‮ ‬بنزیما تا ساڵی‮ ‬2021یاخود‮ ‬2022 تازە بكاتەوە،‮ ‬كە بڕیارە بۆندە تازەكە لەمانگی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬داهاتوو پێشكەشی‮ ‬هێرشبەری‮ ‬فەرەنسی‮ ‬بكرێت،‮ ‬كە ئەمەش نوێكردنەوەی‮ ‬دووەم دەبێت بۆ بنزیمە لەگەڵ ریال مەدرید لەدوای‮ ‬هاتنی‮ ‬بۆ سەر‮ ‬یاریگای‮ ‬سانتیاگۆ برنابیۆ لەهاوینی‮ ‬2009 لەلیۆنی‮ ‬فەرەنسی،‮ ‬نوێكردنەوەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬لەساڵی‮ ‬2014 بوو،‮ ‬كە‮ ‬یانەی‮ ‬شاهانە بۆندی‮ ‬بنزیمەی‮ ‬تا ساڵی‮ ‬2019 واژووكرد و موچەكەشی‮ ‬بۆ‮ ‬5ملیۆن‮ ‬یۆرۆ ساڵانە بێ باج بەرز كردەوە،‮ ‬كە دەیكردە‮ ‬8ملیۆن‮ ‬یۆرۆ‮.

‬رۆژنامەكە ئاماژەی‮ ‬بەوەكرد كە زێدانی‮ ‬راهێنەر دەیەوێت بۆندی‮ ‬بنزیمە تازە بكاتەوە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬زۆرترین رەخنەی‮ ‬لەلایەن هاندەرانی‮ ‬یانەی‮ ‬شاهانە لێدەگیرێت بەهۆی‮ ‬دابەزینی‮ ‬ئاستی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬گۆڵ‮. ‬ژمارەكان لم وەرزە زەحمەتییەكانی‮ ‬بنزیمە دەردەخەن،‮ ‬كە لەماوەی‮ ‬1756خولەكدا تەنها‮ ‬12 گۆڵی‮ ‬تۆماركردووە،‮ ‬بەرێژەی‮ ‬146.3 خولەك گۆڵێك،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬لەوەرزی‮ ‬رابردوو‮ ‬28گۆڵی‮ ‬لەماوەی‮ ‬2597خولەك تۆماركرد بەرێژەی‮ ‬92.7خولەك گۆڵێك‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە‮ ‬3یاریزان ئەلڤارۆ مۆراتاو گێمیس رۆدرێگرێز و ئیسكۆ مەترسی‮ ‬رۆیشتنیان لەسەرە لەهاوینی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬ئەگەر نەتوانن جێگەی‮ ‬خۆیان بكەنەوە،‮ ‬دووپاتكرایەوە كە هەڵەكانیان جێگای‮ ‬لێخۆشبوون نییە بەتایبەتی‮ ‬لەیانەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬وەكو ریال مەدرید‮. ‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌