2017-02-11

جۆلین لۆبتیگۆی‮ ‬راهێنەری‮ ‬ئیسپانیا دووپاتیكردەوە كە دەرگای‮ ‬تاكو ئێستا لەسەر گۆڵچی‮ ‬و ئەفسانەی‮ ‬پێشوویی‮ ‬یانەی‮ ‬ریال مەدرید ئیكەر كاسیاس دانەخستووە،‮ ‬كە ئێستا لەریزی‮ ‬یانەی‮ ‬بۆرتۆی‮ ‬پورتوگالی‮ ‬یاری‮ ‬دەكات‮. ‬كاسیاس لەجامی‮ ‬نەتەوەكانی‮ ‬ئەوروپای‮ ‬رابردوو بانگهیشتی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬ئیسپانیانەكرا،‮ ‬یاریزانی‮ ‬تەمەن‮ ‬35 ساڵ هیواخوازە كە‮ ‬یەكێك بێت لەو انەی‮ ‬بەشداری‮ ‬مۆندیالی‮ ‬داهاتووی‮ ‬رووسیا دەكەن‮.

‬لۆبتیگۆی‮ ‬بە میدیاكانی‮ ‬ئیسپانیای‮ ‬راگەیاند و گوتی‮: ‬راستە لەگەڵ دۆستێكم باسی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬ئیكەر كاسیاسمان كردووە،‮ ‬بەڵام سەرەتا دەبێت گفتوگۆی‮ ‬لەگەڵ بكەم،‮ ‬بەدۆستەكەم گوتووە دەرگام لەسەر ئەو و هیچ‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬دیكە دانەخستووە،‮ ‬لەوانەیە لەهەركاتێك بێت بانگهێشتی‮ ‬بكەم،‮ ‬جێگای‮ ‬وەبیرهێنانەوەیە كاسیاس‮ ‬167یاری‮ ‬لەگەڵ هەڵبژاردەی‮ ‬ئیسپانیا ئەنجامداوە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌