2017-02-11

یانەی‮ ‬ریال مەدریدی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬لەم وەرزە توانیویەتی‮ ‬لەهەموو‮ ‬یارییەكانی‮ ‬هەموو خولە جیاوازەكانی‮ ‬تیادا بەشداربووی‮ ‬گۆڵ تۆمار بكات‮. ‬ماڵپەڕی‮ ‬یانەی‮ ‬شاهانە توانای‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬گۆڵی‮ ‬یانەكەی‮ ‬گرنگی‮ ‬پێدا‮،‬كە بۆتە تاكە‮ ‬یانە توانیویەتی‮ ‬لەهەموو‮ ‬یارییەكانیدا گۆڵ تۆمار بكات و پێش هەموو‮ ‬یانەكانی‮ ‬خولە گەورەكانی‮ ‬ئەوروپا بكەوێتەوە‮. ‬لە لیگادا ریال توانیویەتی‮ ‬لە‮ ‬19گەڕی‮ ‬رابردوو گۆڵ تۆمار بكات و پێش‮ ‬یانی‮ ‬بەرشلۆنە بكەوێتەوە،‮ ‬كە لە هەفتەی‮ ‬12 نەیتوانی‮ ‬گۆڵ تۆمار بكات،‮ ‬بارسا لەگەڵ‮ ‬یانەكانی‮ ‬بایرن میونخ و ڤێردەربریمەن و‮ ‬یۆڤنتۆس و مۆناكۆ و بەنفیكا‮ ‬یەكسانە،‮ ‬كە هەموویان لەیارییەكدا گۆڵیان تۆمار نەكردووە،‮ ‬میرینگێ لەم وەرزەدا‮ ‬34 یاری‮ ‬ئەنجامداوە،‮ ‬19 لەلالیگاو‮ ‬6 لەخولی‮ ‬یانە پاڵەوانەكان و‮ ‬6 لەجامی‮ ‬شای‮ ‬ئیسپانیا و‮ ‬2 لەجامی‮ ‬جیهانی‮ ‬یانەكان و‮ ‬یەك‮ ‬یاری‮ ‬لە سوپەری‮ ‬ئەوروپاو خاوەنی‮ ‬98 گۆڵە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌