2017-02-10

یاسای ژمارە ٦٧٧١ی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاریی دەستووری کۆماری تورکیا کە لەبارەی سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتییە لەلایەن ر سەرکۆماری تورکیاوە پەسەند کرا و بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ رای گشتی رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "ئەنادۆڵۆ" و بە پشتبەستن بە ناوەندی میدیایی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوە دا بەپێی بڕگەی چواری مادەی ١٧٥ی دەستووری تورکیا، یاسای ژمارە ٦٧٧١ی گەڵاڵەنامەی گۆڕانکاریی دەستووری کۆماری تورکیا کە لەبارەی سیستەمی حوکمڕانی سەرۆکایەتییە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیاوە پەسەند کرا و بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ رای گشتی رەوانەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کرا.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌