2017-02-07

خه‌بات: رەمزی‮ ‬میرەكانی

یاریزانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬گابۆنی‮ ‬پیێر ئیمریك ئۆبامیانگ،‮ ‬هێرشبەری‮ ‬یانەی‮ ‬بروسیا دۆرتمۆندی‮ ‬ئەڵمانی،‮ ‬لە بایەخپێدانی‮ ‬یانەی‮ ‬ریال مەدریدی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬بەو كەم كردەوە،‮ ‬دووپاتیشی‮ ‬كردەوە،‮ ‬بیر لەوە دەكاتەوە لە هاوینی‮ ‬داهاتوو لە بروسیا دۆرتمۆند بڕوا،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بگاتە ئاستێكی‮ ‬بەرزتر لە تۆپی‮ ‬پێدا‮.

‬ئۆبامیانگ لێدوانی‮ ‬بۆ رادیۆی‮ ‬RMC‮‬ فەرەنسی‮ ‬دا و وتی‮:"‬من بیر لە رۆیشتن دەكەمەوە لە وەرزی‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬هەست دەكەم لە دۆرتمۆند باشم،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەو پشتیوانییە گەورەیەی‮ ‬لێرە لێم دەكرێت‮". ‬وتیشی‮:"‬بروسیا هێشتا تیپێكی‮ ‬گەورەیە،‮ ‬بەڵام من لە خۆم دەپرسم،‮ ‬ئایا دەمەوێ بگەمە ئاستێكی‮ ‬بەرزتر،‮ ‬ئایا پێویستە نەڕۆم،‮ ‬وەڵامم نیە،‮ ‬شتەكە پێویستی‮ ‬بە كاتی‮ ‬زیاترە‮.

‬هەروەها وتی‮:"‬ئەگەر بمەوێ بگەمە ئاستێكی‮ ‬بەرزتر،‮ ‬دەبێت هاوینی‮ ‬داهاتوو بڕۆم،‮ ‬بەڵام ئایا ئەوە شیاوە‮ ‬یان نا،‮ ‬دەبێت سەیری‮ ‬پێشنیارەكانی‮ ‬داهاتوو بكەین‮، ئەگەر نەڕۆم،‮ ‬مانای‮ ‬وایە من لێرە كۆتایی‮ ‬بە كاروانی‮ ‬وەرزشیم دێنم،‮ ‬بۆ بیركردنەوە كات بەخۆم دەدەم‮".

‬ئۆبامیانگ لەبارەی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬بۆ ریال مەدرید وتی‮:" ‬دەبێت مەدرید هاوێر بكەین،‮ ‬هەرایەكی‮ ‬زۆر لەبارەی‮ ‬ریال مەدرید هەیە،‮ ‬ریال تاكە‮ ‬یانە نیە لە جیهاندا،‮ ‬بەڵام هەر بە خەون دەمینێتەوە‮". ‬وتیشی‮:"‬خەڵكێكی‮ ‬زۆر هەیە حەز دەكەن لە ئینگلتەرا بمبینن،‮ ‬زۆر بەو خولە سەرسامم،‮ ‬بەڵام رێگەم پێبدەن،‮ ‬من حەزم لە خولی‮ ‬ئیسپانیایە‮".

‬لەبارەی‮ ‬بایەخی‮ ‬پاریس سان جێرمان و‮ ‬یانەكانی‮ ‬چینیش وتی‮:"‬خولی‮ ‬فەرەنسا لە پێشكەوتنی‮ ‬بەردەوام دایە،‮ ‬بەڵام هیچ رەوا نیە بچمە خولێك،‮ ‬كە لەوێیەوە دەستمپێكردووە،‮ ‬خولی‮ ‬چینیش ئامانجی‮ ‬من نیە‮".‬

 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌