2017-01-23

بەڕێز مەسعود بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ "‬واشنتۆن پۆست‮"‬،‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ مانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان دەربڕی‮ ‬و رایگەیاندووە،‮ ‬نابێت ئەمەریكا هەمان هەڵەی‮ ‬2011 دووبارە بكاتەوە‮.‬
ئەمەی‮ ‬خوارەوەش دەقی‮ ‬گفتوگۆكەیە‮: ‬
‮❊ ‬چ داواكارییەكتان لە ئیدارەی‮ ‬نوێی‮ ‬ترامپ هەیە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬وەك كوردستان،‮ ‬پێشبینی‮ ‬دەكەین لە پاڵپشتیكردنمان بەردەوام بن‮. ‬
‮❊ ‬چاوەڕوانی‮ ‬چ جۆرە پاڵپشتییەك دەكەن؟ مەبەستتان ئەوەیە چەكی‮ ‬قورستان پێ بدەن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬هەردووكیان،‮ ‬هەم پاڵپشتی‮ ‬سەربازی،‮ ‬هەمیش سیاسی‮. ‬
‮❊ ‬چ جۆرە پاڵپشتییەكی‮ ‬سەربازی؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەوەی‮ ‬هێزە شەڕكەرەكان لە هێلەكانی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬جەنگ پێویستییانە،‮ ‬لەگەڵ مەشق و راهێنانی‮ ‬سەربازی،‮ ‬هەروەها تانك و تۆپی‮ ‬دوورهاوێژیش دابین نەكراوە،‮ ‬بەڵام لە راستیدا پێویستمان بەو چەك و پێداویستییە سەربازییانە هەیە‮.‬
‮❊ ‬ئێستا پاڵپشتی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬ئەمەریكاتان هەیە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بەڵێ،‮ ‬پاڵپشتییەكی‮ ‬باشی‮ ‬هێزی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬ئەمەریكامان هەیە و زۆر‮ ‬یارمەتیدەر بووە‮. ‬
‮❊ ‬هەروەها راهێنانی‮ ‬سەربازیش؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بەڵێ،‮ ‬ئەوەش راستە‮. ‬
‮❊ ‬ئەی‮ ‬چی‮ ‬لە بارەی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬هەواڵگری؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬هەماهەنگی‮ ‬و هەواڵگری‮ ‬لە نێوان دەزگا هەواڵگرییەكانی‮ ‬ئێمە و ئەمەریكا بەردەوامە‮. ‬
‮❊ ‬كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬تەواوی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬ماوەی‮ ‬چەند دەخایەنێت؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬یەكەم هێلی‮ ‬بەرگری‮ ‬داعش،‮ ‬كە درێژاییەكی‮ ‬100 كیلۆمەتر بوو،‮ ‬لە مانگی‮ ‬تشرینی‮ ‬یەكەمی2016 ‮ ‬لەلایەن هێزی‮ ‬پێشمەرگە تێكشكێندرا،‮ ‬دواتر هێزە عێراقییەكان بەرەو مووسڵ پێشڕەوییان كرد،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬عێراق كاری‮ ‬باشییان ئەنجامدا،‮ ‬چونكە شەڕێكی‮ ‬سەخت و خوێناوی‮ ‬بوو،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬چەند رۆژی‮ ‬داهاتوو،‮ ‬تەواوی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬شارەكە كۆنتڕۆڵ دەكرێتەوە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬دەمێنێتەوە،‮ ‬بەشی‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬شارەكەیە،‮ ‬كە زۆر سەختە ماوەیەك‮ ‬یاخود كاتێك دیاریبكرێت بۆ كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬و تەواوبوونی‮ ‬ئۆپەراسیۆنەكە،‮ ‬هەرچەندە داعش لە رووی‮ ‬سەربازییەوە لاواز بووە‮. ‬
‮❊ ‬زۆرینەی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬شاری‮ ‬مووسڵ سووننە ئایینزاین و ئەوان تێیدا نیشتەجێن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بەڵێ،‮ ‬راستە ئێستا ئەوانەی‮ ‬لە مووسڵ نیشتەجێن،‮ ‬سووننەن‮. ‬
‮❊ ‬شارەزایان نیگەرانن لە داهاتووی‮ ‬شارەكە،‮ ‬كە رەنگە دوای‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬پشێوی‮ ‬بكەوێتە نێوان سووننەكانی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬لەگەڵ میلیشیا شیعەكان؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬رێككەوتنەكە بەمجۆرەیە،‮ ‬كە هێزە شیعییەكان نەچنە ناوشارەكە،‮ ‬لە ئێستاشدا ئەو هێزانە نەچوونەتە ناو مووسڵ،‮ ‬بەڵكو سوپای‮ ‬عێراق و پۆلیسی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬لەناو شارەكە‮.‬
‮❊ ‬كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬واتای‮ ‬كۆتاییهاتنی‮ ‬داعشە عێراق؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەوە خەیاڵە ئەگەر كەسانێك هەبن وا بزانن بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬داعش لە عێراق كۆتایی‮ ‬دێت،‮ ‬ئێمە بینیمان داعش جێگەی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬قاعیدەی‮ ‬گرتەوە،‮ ‬رێكخراوی‮ ‬دیكەش دێن جێگەی‮ ‬داعش دەگرنەوە،‮ ‬رەنگە هەر خودی‮ ‬داعش پەنا بباتە بەر تەكنیكی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەكو كردەوەی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬و كاركردنی‮ ‬نهێنی‮. ‬
‮❊ ‬دۆناڵد ترامپ،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەڵبژێردراوی‮ ‬ئەمەریكا گوتی،‮ ‬داعش تێكدەشكێنێت،‮ ‬تێڕوانینی‮ ‬ئێوە بۆ ئەوە چییە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬من دەتوانم بڵێم ئێمە ئامادەین بۆ هەماهەنگی‮ ‬و كاركردن لەگەڵی‮ ‬بۆ تێكشكاندنی‮ ‬داعش،‮ ‬هەرچەندە ئەوە كارێكی‮ ‬ئاسان نییە،‮ ‬بەڵام ئێمە لەگەڵ ئەوداین بۆ بەجێگەیاندنی‮ ‬ئەو ئەركە‮. ‬
‮❊ ‬دەشێت رووبدات؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەوە تەنها جەنگێگی‮ ‬سەربازی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو پەیوەندی‮ ‬بە ئایدۆلۆژیاوە هەیە،‮ ‬ئەو جەنگە چەند رەهەندێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەكو كۆمەڵایەتی،‮ ‬ئابووری‮ ‬و كولتووری‮ ‬هەیە و فرەڕەهەندە،‮ ‬پێویستی‮ ‬بە هەوڵی‮ ‬كۆكراوەی‮ ‬نێودەوڵەتییە بە سەركردایەتی‮ ‬ئەمەریكا‮. ‬
‮❊ ‬ئێوە پێشوازی‮ ‬لە هەڵبژاردنی‮ ‬دۆناڵد ترامپ دەكەن؟ پێتانوایە ئەو سەركردەیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬ئەمەریكایە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬هیوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬بۆ دەخوازین،‮ ‬بە دڵنیاییەوە ئەمە هیوای‮ ‬ئەمەریكییەكانیشە و ئەو كارەش پەیوەندی‮ ‬خودی‮ ‬ئەمەریكییەكانەوە هەیە‮. ‬
‮❊ ‬دەتانەوێت هێزە ئەمەریكییەكان لە كوردستان بمێننەوە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئێمە پێشوازی‮ ‬لەوە دەكەین،‮ ‬چونكە هاوكار دەبێت بۆ رێگریكردن لە گەشەكردنی‮ ‬تیرۆر‮. ‬
‮❊ ‬لە نیگەران نین كە دوای‮ ‬كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬هێزە ئەمەریكییەكان پاشەكشە بكەن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬هیوادارم ئەمەریكا هەمان هەڵە دووبارەنەكاتەوە،‮ ‬من لە ساڵی‮ ‬2010 و‮ ‬2011 بە فەرماندە سەربازییە مەیدانییەكانی‮ ‬ئەمەریكام گوت كە لە عێراق بوون،‮ ‬ئەگەر ئەمەریكا هێزەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە عێراق بكشێنێتەوە،‮ ‬دەرفەتی‮ ‬گەشەكردنی‮ ‬تیرۆر دێتە ئاراوە،‮ ‬ئەگەر ژمارەیەكی‮ ‬پێویستی‮ ‬سەربازییان لە عێراق هێشتا باوە،‮ ‬داعش نەیدەتوانی‮ ‬رومادی‮ ‬و مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكات‮. ‬
‮❊ ‬پێگە و هێزی‮ ‬ئێران لە كوردستان چەندە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئێران پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا هەیە،‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬حكوومەتیش پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ حزبە سیاسییەكاندا هەیە‮.‬
‮❊ ‬ئایا رێگە بە ئێران دەدرێت ئەو هەژموون و كاریگەرییەی‮ ‬لەسەر عێراق هەبێت؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬لە راستیدا،‮ ‬ئێستا پێگە و هەژموونی‮ ‬ئێران لە هەموو كەس زیاتر و بەهێزترە لە عێراق‮. ‬
‮❊ ‬ئەو هەژموونەی‮ ‬ئێران لە ئەنجامی‮ ‬شەڕی‮ ‬ئەمەریكا و هاوپەیمانان بوو بۆ لادانی‮ ‬سەددام حوسێن لە دەسەڵات؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بەداخەوە،‮ ‬چەند هەڵەیەك ئەنجامدران،‮ ‬هەندێكجار خەڵكانێك باس لەوە دەكەن،‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەمەریكا بۆ شەڕكردن لە دژی‮ ‬عێراق و رووخاندنی‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددام حوسێن،‮ ‬بڕیارێكی‮ ‬هەڵەبوو،‮ ‬نەخێر لە راستیدا باشترین و مرۆڤایەتیترین بڕیاربوو،‮ ‬بەڵام دوو هەڵە ئەنجامدران،‮ ‬یەكەمیان ئەمەریكا و هاوپەیمانان كارییان بە دەرەنجامەكانی‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬لەنەدەن‮ ‬20022 ‮ ‬نەكرد،‮ ‬كاتێك ئۆپۆزیسیۆن لەسەر بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵات رێككەوتبوون،‮ ‬دووەمییان،‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا لە هێزێكی‮ ‬ئازادیخوازەوە گۆڕان و بوون بە هێزێكی‮ ‬داگیركەر‮. ‬
‮❊ ‬ئێستا لەگەڵ توركیا نزیكن و لە رێگەی‮ ‬خاكی‮ ‬ئەوانەوە نەوت هەناردەی‮ ‬دەرەوە دەكەن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بەڵێ راستە،‮ ‬ئێستاش هەر وایە‮. ‬
‮❊ ‬بەڵام ئەمە بە دڵی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراق نییە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بە هیچ شێوەیەك مافی‮ ‬بەغدا نییە رەخنە لە ئێمە بگرێت،‮ ‬كاتێك ئەوان بە نایاسایی‮ ‬بڕیاری‮ ‬بڕینی‮ ‬بودجەی‮ ‬ئێمەیان دا،‮ ‬ئێمەش بڕیارماندا نەوت هەناردە بكەین،‮ ‬بەر لە بڕینی‮ ‬بودجە ئێمە نەوتمان هەناردەی‮ ‬توركیا نەدەكرد‮. ‬
‮❊ ‬لەوەتەی‮ ‬توركیا دەستیكردووە بە بۆردومانكردنی‮ ‬هێزە كوردییەكان لە سووریا،‮ ‬كاریگەری‮ ‬لە هەڵوێستی‮ ‬ئێوە نەكردووە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەو دوو كێشەیە پەیوەندییان بە‮ ‬یەكەوە نییە و دوو بابەتی‮ ‬جیاوازن‮. ‬
‮❊ ‬دەنگۆی‮ ‬ئەوە لە ئارادایە،‮ ‬كە خەونی‮ ‬ئێوە راگەیاندنی‮ ‬كوردستانی‮ ‬سەربەخۆیە،‮ ‬یاخود راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬كوردی‮ ‬سەربەخۆیە،‮ ‬ئایا تۆ سەربەخۆیی‮ ‬رادەگەیەنی؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬نە دەنگۆیە و نە خەونیشە،‮ ‬ئەوە شتێكی‮ ‬راستەقینەیە و دێتەدی،‮ ‬لە پێناو بەدیهێنانی‮ ‬ئەو ئامانجەش هەموو كارێك دەكەین،‮ ‬بەڵام بە ئاشتییانە و بەبێ توندوتیژی‮. ‬
‮❊ ‬چەندی‮ ‬دیكە دەخایەنێت؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬هەموو هەوڵێكی‮ ‬خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی‮ ‬بە زووترین كات ئەو ئامانجە بەدیبهێنین،‮ ‬چونكە ئێستا كاتی‮ ‬هاتووە،‮ ‬ئێستا كاتی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬كردەییە،‮ ‬نزیكەی‮ ‬6 ملیۆن كورد،‮ (‬ئێمە دەڵێین لە‮ »‬كوردستان‮«‬،‮ ‬نەك‮ »‬باكووری‮ ‬عێراق‮«) ‬دەژین‮. ‬
‮❊ ‬باوكی‮ ‬تۆ،‮ ‬مستەفا بارزانی،‮ ‬بەناوبانگترین سەركردەی‮ ‬كورد بوو؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بەڵێ،‮ ‬ئەو سەركردایەتی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردی‮ ‬دەكرد،‮ ‬ئەو كاتە من پەیوەندیم بە ریزەكانی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە كرد،‮ ‬تەمەنم تەنها16 ساڵ بوو،‮ ‬لەو كاتەوە تاكو ئێستا من پێشمەرگەم،‮ ‬هیچ گوندێك،‮ ‬شاخ و دۆڵێك نەماوە من پێیدا نەڕۆیشتبم،‮ ‬هەموو هەوڵەكانیشم بۆ ئەوە بووە،‮ ‬كە دەوڵەتێكی‮ ‬كوردی‮ ‬دابمەزرێنم،‮ ‬لەو رۆژەی‮ ‬ئەو دەوڵەتەش رادەگەیەندرێت،‮ ‬من هیچ پۆستێكی‮ ‬سیاسیم نابێت،‮ ‬چونكە ئەوكاتە ئامانجەكەمان بەدیهاتووە‮. ‬
‮❊ ‬رەوشی‮ ‬سووریا و داعش،‮ ‬چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬روون نییە كێ دۆستە و كێ دوژمن،‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە سووریا‮ ‬یەكگرتوو نییە،‮ ‬ئۆپۆزیسیۆن‮ ‬یەكیان نەگرتووە،‮ ‬بارودۆخەكە شێواوە و من وەك خۆم نازانم چی‮ ‬دەگوزەرێت،‮ ‬تاكە شت كە روون بێت،‮ ‬ئەوەیە لەوانەیە رێككەوتنی‮ ‬نێوان واشنتۆن و مۆسكۆ لە ئارادابێت‮. ‬
‮❊ ‬رۆڵی‮ ‬رووسیا چۆن هەڵدەسەنگێنن،‮ ‬بەتایبەتیش كە ئێستا بە پێگەیەكی‮ ‬بەهێزەوە لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاستە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬رووسیا دەزانێت چۆن‮ ‬یاری‮ ‬دەكات،‮ ‬دەزانێت چی‮ ‬دەوێت و لە سەرەتاوە زۆر روون بوو لەو شتانەی‮ ‬كە دەیەوێت لە سووریا ئەنجامی‮ ‬بدات،‮ ‬خاوەن تێگەیشتن و روانگەیەكی‮ ‬روون بوو،‮ ‬ئەوانیش بەرژەوەندی‮ ‬و ئامانجی‮ ‬خۆیان هەیە‮. ‬
‮❊ ‬رووسیا دەیەوێت هەژموونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەر ناوچەكەدا بسەپێنێت؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬وابزانم نایەوێت هەژموونی‮ ‬خۆی‮ ‬بەسەر تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬سووریادا بسەپێنێت،‮ ‬بەڵام رەنگە بەشێك لە خاكی‮ ‬ئەو وڵاتە ئامانجی‮ ‬ئەوان بێت،‮ ‬بەتایبەتیش ئەو بەشەی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ئەوانی‮ ‬تێدایە،‮ ‬زۆر سەركەوتووانەش توانییان بەرگری‮ ‬بكەن و بەرژەوەندییەكانییان بپارێزن‮. ‬
‮❊ ‬پێتانوایە كە دەبێت ئەمەریكا بەهێزتر بێت لە ناوچەكە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬لەو بڕوایەدام پێگەی‮ ‬ئەمەریكا لە سووریا روون نییە و بەهێزیش نییە‮. ‬
‮❊ ‬ئەوە هیچ پەیامێكی‮ ‬بە رووسیا گەیاندووە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بێگومان‮. ‬
   
وەرگێڕانی‮: ‬ئەیوب محەممەد
لە‮ ‬K24 وەرگیراوە

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌