2017-01-11

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا


رێككەوتننامەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە مێژووی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كورددا،‮ ‬یەكێكە لە خاڵە درەوشاوەكان, وەكچۆن بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬كاریگەری‮ ‬باشی‮ ‬هەبوو لەسەر‮ ‬یەكخستنەوەی‮ ‬نێوان لایەنە سیاسییەكان و دواتریش راپەڕینی‮ ‬ساڵی 1991 لێكەوتەوە بە پاڵپشتی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان‮. ‬ئاواش رێككەوتننامەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬لە دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬نەگریسی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬نێوان دوو حزبی‮ ‬كاریگەری‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەبارەت بە ئاشتەوایی‮ ‬واژۆ دەكرێت, ئەم واژۆكردنەش كاریگەری‮ ‬پۆزەتیڤی‮ ‬دروستكرد و بووە هۆی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬دەسكەوتی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەورەتر بۆ كوردستان, ئەگەر رێككەوتننامەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬نەبایە،‮ ‬رەنگە ئێستا هەرێمی‮ ‬كوردستان لە دەستووری‮ ‬عێراقدا وەك كیانێكی‮ ‬كوردییانە نەچەسپابایە،‮ ‬بەگوێرەی‮ ‬رێككەوتننامەكە پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی،‮ ‬بەبێ راوێژكردن و گفتووگۆی‮ ‬نێوانیان،‮ ‬هیچ شتێكیان ئەنجام نەدەدا, بە تایبەتی‮ ‬لە پرسە چارەنووسسازەكان و كۆی‮ ‬پرسە سیاسی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و هەتا كارگێڕی‮ ‬و ئابوورییەكانی‮ ‬دیكەش،‮ ‬دەبایە رەزامەندی‮ ‬هەردوو حزبی‮ ‬لەسەر بایە, ئینجا دەكەوتە باری‮ ‬بە‮ ‬یاساییكردن و دواتریش جێبەجێكردنەوە, ئەمە دیوێكی،‮ ‬دیوەكەی‮ ‬تری‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوە بوو جگە لەو دوو حزبە،‮ ‬كۆی‮ ‬حزبەكانی‮ ‬دیكەش بەشداری‮ ‬پرسە سیاسییەكانیان دەكرد, واتە جۆرێك شەریكایەتی‮ ‬لەنێوان حزبەكان دروستببوو،‮ ‬دواتر ئاشتەوایی‮ ‬لێكەوتەوە،‮ ‬بووە خۆشبەختكردنی‮ ‬گەلانی‮ ‬كوردستان و بوژانەوەی‮ ‬كەرتی‮ ‬گشتی‮ ‬حكوومەت, هەڵبەت رێككەوتننامەكە هەموو شتێكی‮ ‬هەر پێرفێكت نەبوو, بە دڵنیاییەوە رەخنەی‮ ‬زۆریشی‮ ‬ئاراستە دەكرا, بەڵام لە سیاسەتدا هەمیشە ئەنجام گرنگە, ئەنجامی‮ ‬رێككەوتننامەكەش بۆ قۆناغی‮ ‬ئەوكات،‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬هێنایەگۆڕێ و لەو هەلومەرجەشدا حكوومەت لەبری‮ ‬ئەوەی‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬كاری‮ ‬حزبایەتی‮ ‬بێت, كاری‮ ‬لەسەر پرۆژە وەبەرهێن و خزمەتگوزارییەكان دەكرد،‮ ‬بۆ ئێستاش هەمان گرنگی‮ ‬جارانی‮ ‬هەیە‮.‬
دوای‮ ‬نەخشكەوتنی‮ ‬تاڵەبانی, سكرتێری‮ ‬گشتی‮ ‬یەكێتیی, ئیدی‮ ‬بەهۆی‮ ‬هەندێك ناكۆكی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬یەكێتییەوە, مەترسی‮ ‬كەوتە سەر رێككەوتننامەكە, بەتایبەتی‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە‮ ‬غیابی‮ ‬مام جەلالدا،‮ ‬بڕیار دەدات بە لیستی‮ ‬جیا بەشداری‮ ‬هەڵبژاردن بكات،‮ ‬بەم هەنگاوەی‮ ‬یەكێتیی،‮ ‬هەلومەرجی‮ ‬رێككەوتننامەكەش شڵەقا, چونكە لە سایەی‮ ‬رێككەوتننامەكەدا چەندجارێك پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬بە‮ ‬یەك لیست بەشداری‮ ‬هەڵبژاردن دەبوون،‮ ‬بەڵام ئەوكاتە كێشەكە زیاتر گەورە بوو و كاریگەری‮ ‬خراپیشی‮ ‬كردە سەر زیندووێتی‮ ‬رێككەوتننامەكە, كاتێك‮ ‬یەكێتی‮ ‬رێژەی‮ ‬كورسییەكانی‮ ‬كەمیكرد و نەیتوانی‮ ‬وەك پێویست قبووڵی‮ ‬ئەنجامەكە بكات, لەولاوەش‮ ‬یەكێتی‮ ‬لەژێر گوشارێكی‮ ‬زۆری‮ ‬جەماوەری‮ ‬خۆی‮ ‬و بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕاندا بوو, پاشانیش قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬سەریهەڵدا و داعش پەیدا بوو, ئیدی‮ ‬هەموو ئەوانە كاریگەری‮ ‬نێگەتیڤییان كردە سەر رێككەوتننامە ستراتیژییەكە‮.‬
هەركە قسە لەسەر ئەبدێتكردنەوە‮ ‬یاخود زیندووكردنەوەی‮ ‬رێككەوتننامەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬دەكرێت, مەبەست لەوە نییە بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتبێت،‮ ‬بەپێچەوانەوە لە ئێستاشدا پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی‮ ‬لە زۆر باردا زیاتر لە جاران،‮ ‬پابەندن بە بنەماكانییەوە, بە تایبەتی‮ ‬لە پرسی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگە, بەڵام لەسەر هەندێك پرسی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬ساردی‮ ‬كەوتووەتە نێوان‮ ‬یەكێتیی‮ ‬و پارتییەوە،‮ ‬ئەمەش هێندەی‮ ‬تر كاریگەری‮ ‬دروستكرد لەسەر رێككەوتننامەكە،‮ ‬بۆیە دەكرێت دووبارە ئەو ئەبدێتبكرێتەوە،‮ ‬چونكە تەبایی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬زۆر گرنگە بۆ ئاییندەی‮ ‬گەلانی‮ ‬كوردستان, دەبێ دیسانەوە پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتی،‮ ‬لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بگەڕێنەوە بۆ گفتووگۆی‮ ‬جدیتر بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬هەرێم لە بەرژەوەندی‮ ‬خەڵكدا،‮ ‬چونكە لە پرۆسەی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬و دیالۆگدا بەرەوپێشووەچوونی‮ ‬كۆمەڵگە لەرووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬دێتەكایەوە،‮ ‬بە كردەوە دوای‮ ‬لاوازبوونی‮ ‬ئەو رێككەوتننامەیە كاریگەری‮ ‬خراپ كەوتە سەر باری‮ ‬سایكۆلۆژی‮ ‬تاكی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كەوایە ئەبدێتكردنەوەشی‮ ‬سوودی‮ ‬گشتی‮ ‬دەبێت و ئەزموونی‮ ‬پێكەوەیی‮ ‬و تەبایی‮ ‬دێتەوەكایەوە, چونكە ناتەبایی‮ ‬نێوان حزبەكان شۆڕدەبێتەوە بۆ كۆمەڵگە و ئەویش شوێنی‮ ‬خۆی‮ ‬دەكاتەوە لەسەر رۆح و جەستەی‮ ‬نیشتمان, بۆیە گرنگە لەپێناو بەرەنگاربوونەوە و رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬نەیارانی‮ ‬كورد‮ ‬یەك گوتاری‮ ‬بێتەوەكایەوە بۆ قۆناغی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان و ناوچەكە كە لەسەر هێڵی‮ ‬گەرمی‮ ‬شەڕ‮ ‬و گۆڕانكارییەكان دایە و بە كردەوەش سەلماوە هەركات نێوانی‮ ‬ئەو دوو حزبە،‮ ‬ناخۆشبووە, نەیارانی‮ ‬كورد خۆشحاڵبوونە و زیاتر ویستوویانە نێوانیان تێكبدەن،‮ ‬تاوەكو گرژی‮ ‬نێوان پارتی‮ ‬و‮ ‬یەكێتیی‮ ‬وەك دوو حزبی‮ ‬گەورە و كاریگەر كە سیاسەت و دەسەڵاتی‮ ‬كوردستانیان بەدەستەوەیە بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان بەكاربهێنن،‮ ‬بۆیە ئەبدێتكردنەوەی‮ ‬رێككەوتننامەكە هۆكارێك دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬نەیارانی‮ ‬كورد و خزمەت بە قۆناغی‮ ‬ئێستای‮ ‬كوردستان دەكات لەسەروبەندی‮ ‬گۆڕانكارییەكاندا‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌