2017-01-11

یونس حەمەد‮/ ‬ئۆسلۆ


هەرچەندە ئەوە‮ ‬یەكەم جار نییە فڕانسوا ئۆلاند،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەڕەنسا كە لەگەڵ چوار سەرۆكی‮ ‬دیكە‮ ‬یەكێكە لە بڕیار بەدەستەكانی‮ ‬جیهان سەردانی‮ ‬كوردستان بكات‮ ‬،‮ ‬جارێكی‮ ‬دیكەش،‮ ‬واتا پایزی‮ ‬2014 لە كاتێكی‮ ‬سەخت و دژواردا تەشریفی‮ ‬بۆ كوردستان هێنا هەموو جاریش دڵسۆزی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ خاك و گەلی‮ ‬كوردستان دووپات كردۆتەوە‮.‬
‮بەڵام سەردانی‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬ئۆلاند وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو لەگەڵ ئەوەشدا چەند بەڵگەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬سەلماند بەوەی‮ ‬كوردستان ئێستا شوێن و جێگای‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە و پێویستیشە زیاتر بایەخی‮ ‬پێ بدرێت بۆ ئەوەی‮ ‬ببێتە نموونە بۆ ناوچەكە‮ ‬،چ لە‮ ‬ڕووی‮ ‬پێشكەوتن و ئاوەدانكردنەوە‮ ‬یا ئەوەتا لەڕووی‮ ‬بەرەوپێشچوونی‮ ‬ئاستی‮ ‬ئارامی‮ ‬و پەیڕەوكردنی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬هاوچەرخ لە هەمووشی‮ ‬گرینگتر بواری‮ ‬سەربازی‮ ‬كە‮ ‬ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆك بارزانی‮ ‬هاوشان سەردانی‮ ‬بەرەكانی‮ ‬جەنگی‮ ‬كرد‮.

‬لەگەڵ گەیشتنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەڕەنسا بۆ كوردستان‮ ‬وەك هەمیشە لە بەرزترین ئاستدا پێشوازی‮ ‬لێكرا،‮ ‬چ لەلایەن سەرۆكی‮ ‬كوردستان و لە ئاستی‮ ‬میللیشدا بە شایستەوە دایك و كچ و كوڕانی‮ ‬شەهیدان پێشوازیان لێكرد‮ ‬،دوای‮ ‬پێشوازییە گەرمەكەی‮ ‬كوردستان بۆ فەڕەنسا گفتووگۆ دۆستانە و فەرمییەكانی‮ ‬هەولێر و پاریس دەستیان پێكرد ولە بەرەكانی‮ ‬جەنگی‮ ‬دژ بە تیرۆرستاندا هەروەها لە پرێس كۆنفرانسێكدا هەردوو سەرۆك زیاتر ئەو پەیوەندییە دوو قۆڵییەی‮ ‬نێوان گەلی‮ ‬كورد وفەڕەنسا لەلایەك و كوردستان و فەڕەنساش لە‮ ‬ڕووی‮ ‬دیپلۆماسییەوە‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە لەبەردەم كەناڵ و میدیاكان‮ ‬ڕوونكرانەوە و تیادا وەك چۆن لەكاتی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬فەڕەنسا‮ ‬ئاخافتنی‮ ‬خۆیان دەكرد،ئەمجارەشیان لە كاتی‮ ‬سیاسیشدا فەڕەنسا لەسەر زاری‮ ‬گەورەترین كەسایەتی‮ ‬وڵات‮ ‬ئاخافتن و قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬كرد بەواتای‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬جاران و ئێستای‮ ‬فەڕەنسای‮ ‬لەهەمبەر كوردا‮ ‬ڕوونكردووەو هەڵوێستێك پڕ‮ ‬بوو لە وەفاداری‮ ‬و متمانه،‮ ‬،‮ ‬ئەم ئاخافتنانە ئەگەر بەچەند شێوازێك لێك بدرێتەوە ئەوە چەندین ئامانج دێتە بەرچاو‮ ‬یەكەمیان بەوەی‮ ‬فەڕەنسا ووڵاتێكی‮ ‬بچووك نییە‮ ‬،بەڵكو ووڵاتێكە لەگەڵ چوار ووڵاتەكەی‮ ‬دیكەی‮ ‬دوونیادا بڕیار بەدەستە و ئەندامی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نێودەوڵەتیە بەواتای‮ ‬دەرچوونی‮ ‬هەر بڕیارێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پێوویستی‮ ‬بە واژۆی‮ ‬فەڕەنسا هەیە‮ ‬،‮ ‬لەم میانەدا سەرۆكی‮ ‬ئەم ووڵاتە ئەگەر بڵێ‮ ‬بێ پێشمەرگە نەدەتوانرا شكست بە تیرۆرستان بێنین ئەمە خۆی‮ ‬لە خۆیدا‮ ‬هەنگاوێكی‮ ‬یەكجار گەورە و مەزنە ئەم دەستكەوتانەی‮ ‬كە بەدەستهاتوون لەخۆڕایدا نەبوونە بەڵگەی‮ ‬ئەمانەش ووتەی‮ ‬ئۆلاند ئەوەی‮ ‬سەلماند كورد ئێستا لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازیدا زۆر ژیر و حەكیمانە هەنگاو دەنێت بۆ بەدەستهێنانی‮ ‬دەستكەوتی‮ ‬زیاتر،هەروەها هەنگاوە بۆ زیاتر بەرەو پێشڤەچوونی‮ ‬ئاستی‮ ‬ڕامیاری‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬لە كوردستاندا‮.

لەگەڵ ئەوەی‮ ‬زۆران لە سیاسەتمەدارانی‮ ‬جیهانی‮ ‬لەم چەند ساڵەی‮ ‬دواییدا و بەتایبەتی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬زلهێزی‮ ‬وەك ووڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمریكا و بەریتانیای‮ ‬مەزن سەردانی‮ ‬كوردستانیان كردووە‮،‮ ‬بەڵام هاتنی‮ ‬دیپلۆماسییەتی‮ ‬فەڕەنسا بۆ هەولێرلە ئاستی‮ ‬كەسی‮ ‬یەكەمدا خۆی‮ ‬لە خۆیدا سیستەمێكی‮ ‬تازەی‮ ‬هێنایەوە بەردەم سیاسەتی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬جیهانی‮ ‬ئەویش بەهۆی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬پێشووی‮ ‬فەڕەنسا لەهەمبەر جەنگی‮ ‬كەنداوی‮ ‬2003 كە تیادا بەئاشكرا دژی‮ ‬ئەو جەنگە وەستا و دژایەتی‮ ‬خۆشی‮ ‬ڕاگەیاند‮ ‬،‮ ‬لەم تێڕوانینەوە بەهۆی‮ ‬فڕانسوا ئۆلاند‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەڕەنسا ئێستا دەبینرێت هەڵوێستی‮ ‬ئەم ووڵاتە گۆڕاوە و دووریش نییە ئەم گۆڕانە بەهۆی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬فەڕەنسا و كورد بێت هەر ئەم دۆستایتیەش وای‮ ‬كردبێت‮ ‬،‮ ‬فەڕەنسا دووبارە خۆی‮ ‬بێنێتەوە بەرەی‮ ‬ئەمریكا و لێرەدا بۆچوون زۆرە‮ ‬،‮ ‬بەڵام بۆچوونی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬فەڕەنسا بۆ پرسی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد بێدەچێت بۆچوونێكی‮ ‬ڕاست و درووست بێت‮ ‬،‮ ‬نەخاسمە لەم حاڵەتەی‮ ‬ئێستادا بەوەی‮ ‬كورد‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و كاریگەر لە ناوچەكەدا دەبینێت‮.

‬خاڵێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬جێگای‮ ‬هەڵوەستە ئەوەیە ئاخافتنە‮ ‬ڕاشكاوانەكەی‮ ‬و ستایشكردنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە‮ ‬،‮  ‬ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە هێزێكە خاوەن متمانە بەخۆبوونە‮ ‬،‮ ‬لەم سۆنگەیەدا ناوبراو‮ ‬بۆ چوونی‮ ‬خۆی‮ ‬لەم وتەدا ئاشكرا كرد‮ ‬،‮ ‬بەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە هێزێكە دەتوانرێ هەموو كات پشتی‮ ‬پێ ببەسرێت‮.

‬ئەمانە و چەندین هەڵوێستی‮ ‬دیكەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬فەڕەنسا سەبارەت بە كورد و كوردستان‮ ‬ڕایگەیاند‮ ‬،‮ ‬دووبارە متمانە گەڕایەوە بۆ كورد بەهۆی‮ ‬جوولەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەهێز دەتووانرێت زۆر كار بكرێت بۆ بووژاندنەوەی‮ ‬كوردستان‮، ‬چونكە بە بووژاندنەوە و وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆ دەتووانرێت كورستانێكی‮ ‬بەهێز و ئازاد و ئارام بێتە كایەوە‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌