2017-01-11

د.دلاوەر خالد ئاژگەیی‮‬‮


پەیوەندی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا و ئەمەریكا و وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە لە ساڵی‮ ‬2016‮ ‬گەیشتە ئاستێكی‮ ‬بەرزی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬كە دەكرێت بە سەردەمی‮ ‬زیرینی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان ناوزەد بكرێت‮.‬
سەردانی‮ ‬سەرۆككۆماری‮ ‬فەرەنسا و سەرۆكوەزیرانی‮ ‬هۆڵەندا و ئیتاڵیا و هەر سێ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بێنالۆكس لە‮ ‬یەك كاتدا و دەیان وەزیری‮ ‬دەرەوە و بەرگری‮ ‬وەلاتانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا و سكاندیناڤیا و كەنەدا و ئەمریكا و توركیا و ئێران و ئەوانی‮ ‬تر بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ‬ئاماژەیەكی‮ ‬گرنگە بە پێگەی‮ ‬گرنگی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و جیوپۆلیتیكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نە تانیا لە ئاستی‮ ‬رۆژهەلاتی‮ ‬ناوەراست بگرە لە ئاستی‮ ‬جیهاندا‮. ‬لە هەمان كاتدا پەیامێك و سیگنالێكی‮ ‬روون و ئاشكرایە لە لایەن كۆمەڵگەی‮ ‬نیودەوڵەتی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ئێستا و لە ئایندەدا رۆڵێكی‮ ‬كاریگەر و گرنگ لە گۆڕانكارییەكانی‮ ‬ناوچەكەدا دەگێڕێت كە زۆر لە وڵاتانی‮ ‬خاوەن سەروەری‮ ‬و سەربەخۆی‮ ‬ناوچەكە ئەم رۆڵەیان پێ نەدراوە‮.‬
ئەمڕۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان وەكو فاكتەرێكی‮ ‬كارتێكەر لە رووداوەكانی‮ ‬ناوچەكە نە تەنیا رۆڵی‮ ‬كەریگەری‮ ‬هەیە،‮ ‬بگرە داڕێژەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬دوارۆژی‮ ‬ناوچەكەیە و ئەم راستییە لە كاتی‮ ‬سەردانی‮ ‬شاندە بالاكانی‮ ‬بیانی‮ ‬بە ئاشكرا دەردەكەوێت لە كاتێكدا كە بۆچوون و رۆڵی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە گرنگییەوە دەخرێتە بەر باس و گفتووگۆ‮، ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬لە زۆربەی‮ ‬بڕیارە گرنگەكانی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەوروپا و كۆمسیۆنی‮ ‬ئەوروپا و رێكخراوە گرنگەكانی‮ ‬سەر بە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا تایبەت بە عێراق و ناوچەكە بە فەرمی‮ ‬ئاماژە بە رۆڵی‮ ‬كاریگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بە تایبەتیش سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكرێت چ لە دابینكردنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ناوچەكە و شەڕی‮ ‬داعش و پرسی‮ ‬پەنابەر و ئاوارەكان و ئاسایشی‮ ‬وزە و سیاسەتی‮ ‬پێكەوەژیان لە هەرێمی‮ ‬كوردستان كە لەگەڵ بەها ئەوروپی‮ ‬و دیموكراسییەكان‮ ‬یەك دەگرنەوە‮. ‬
گومان لەوەدا نییە ئەم دەستكەوتانە كە لە ئاست پەیوەندی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬وەدەستهاتوون بەرهەمی‮ ‬خوێنی‮ ‬هەزارەها شەهید و برینداری‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش و پێشترن‮، ‬هەڵبەت رۆڵی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان لە خوێندنەوەی‮ ‬دروست بۆ گۆرانكارییەكان و گرتنەبەری‮ ‬سیاسەتی‮ ‬راگرتنی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬لە هاوكێشە گرنگەكانی‮ ‬ناوچەكە نابێت لە بیر بكرێت‮. ‬لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئاخۆ دەبێت ئەم دەستكەوتە پیپلۆماسییانە لە ساڵی‮ ‬نوێدا چۆن سوودیان لێ وەرگیرێت وبخرێنە خزمەت بەرژەوەندییە باڵاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬پرسی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮. ‬
ئاشكرایە ئەم دەرفەت و هەڵە مێژوویە رەنگە جارێكی‮ ‬تر‮ ‬و لە ئایەندێكی‮ ‬نزیك بۆ گەلەكەمان نەرەخسێنەوە‮.‬
‮❊ ‬نوێنەری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌