2017-01-10

به‌ ئاماده‌ بوونى  پارێزگارى هه‌ولێر و  پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رۆكانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى  هه‌ولێر و  سلێمانى و دهۆك و راوێژكارى سه‌رۆكى حكومه‌تى  هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى راوێژى و ڕاگۆڕینه‌وه‌ له‌ دیوانى پارێزگاى هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پاشكه‌وتى مووچه‌ و به‌كارهێنانى بۆ پێدانى قه‌رزه‌كانى تایبه‌ت به‌ حكومه‌ت به‌رێوه‌چوو ، كه‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگ په‌سندى كردووه‌ و وه‌ك پڕۆژه‌ ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كردووه‌ .
له‌ لێدوانێكدا نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر رایگه‌یاند ، مایه‌ى دڵخۆشییه‌ هه‌موو پارێزگاكان به‌یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ن ، له‌ پێناو باشتر كردنى گوزه‌رانى خه‌ڵكى كوردستان و تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ داراییه‌ قوورسه‌ و دروست كردنى ڕه‌وشێكى نوێ و ئه‌م پێكه‌وه‌ كاركردنه‌وه‌ كارێكى ئیجابیی و مایه‌ى دڵخۆشییه‌.
جێى باسه‌ له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابوردوودا هه‌رێمى كوردستان به‌هۆكارى جه‌نگى رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى تیرۆر و هاتنى ئاواره‌كان و بڕینى بوودجه‌و مووچه‌ى خه‌ڵك له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ قه‌یرانێكى تووندى دارایی به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرت و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ رێگه‌ى پڕۆژه‌ى پاشكه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ هه‌وڵى دا بارقورسى هاوڵاتیان كه‌م بكاته‌وه‌ ، له‌حاڵى ئێستادا حكومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌ قه‌رزه‌ له‌لاى  بكرێت به‌ چه‌ك و فه‌رمانبه‌ران بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزى فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان میرى به‌كارى بێنێت و كه‌ چاوه‌ڕێن پڕۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن هه‌موو پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت و حكومه‌تیش په‌سندى بكات و بچێته‌ وارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌