2017-01-10

راپۆرت‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین
لەهەواڵێكی‮ ‬چاوەڕواننەكراودا‮ ‬یانەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬هەولێر بڕیاریدا لەخولی‮ ‬یانەنایابەكانی‮ ‬عێراق بەفەرمی‮ ‬بكشێتەوە و بەشداری‮ ‬لەخولەكە نەكات،‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر لەنێو شاری‮ ‬نەجەف‮ ‬لەیاری‮ ‬نێوان هەولێر ونەجەفدا لەلایەن هاندەرانی‮ ‬ئەو‮ ‬یانەیە چەندین قسەی‮ ‬ناشیاویان بەكوردستان و بەپێشمەرگە گۆت،‮ ‬لەهەمووشیان ناخۆشتر هەرێمی‮ ‬كوردستانیان بە(داعش‮) ‬وەسف دەكرد،‮ ‬جا لێرەدا دەپرسین ئایا كشانەوەی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر لەخولی‮ ‬عێراق تاچەند خزمەت بەبژاڤی‮ ‬وەرزشی‮ ‬كوردستان دەكات،‮ ‬هەروەها كشانەوەی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر لەكات وساتەدا گونجاو بوو و بڕیارەكە لەجێی‮ ‬خۆی‮ ‬بوو،‮ ‬جابۆدەستكەوتنی‮ ‬وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارانە بەباشمانزانی‮ ‬لەرێگەی‮ ‬لاپەری‮ ‬وەرزشی‮ ‬خەبات‮ ‬راوبۆچوونی‮ ‬چەندین رۆژنامەنووسی‮ ‬وەرزشی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر‮ ‬لەمباریەوە وەڕبگرین و سەرەتا سامان بریفكانی‮ ‬رۆژنامەنووسی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و بەرپرسی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬یانەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬هەولێری‮ ‬پێشوو ئەو بۆ ئەم مەبەستە بەوشێوەیە گوتی‮: ‬دەبوایە‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر هەر لەسەرەتاوە بەشداری‮ ‬خولی‮ ‬عێراقی‮ ‬نەكردبووایە،چونكە هەڵوێستی‮ ‬رەگەزپەرستان نوێ نییە،لەوەرزەكانی‮ ‬دیكە هەمان هەڵوێست و كردەوەیان بەرانبەر‮ ‬یانەكانی‮ ‬كوردستان ئەنجام دا،‮ ‬دەستەی‮ ‬كارگێری‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێرش ئەو كردەوەی‮ ‬هاندەرانی‮ ‬نەجەفی‮ ‬كردە بیانووی‮ ‬نەبوونی‮ ‬بوودجە و ئەنجامە خراپەكانی‮ ‬یانەكە و ئەستەمی‮ ‬بەرێوەبردنی،‮ ‬ئەمەیان قسەیەكی‮ ‬دیكەیە،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەزۆر سێكتەری‮ ‬فەرمی‮ ‬لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬ناوەند جیابۆتەوە،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬وەرزشی‮ ‬بەهەمان شێوە رۆژ لەدوای‮ ‬رۆژ‮ ‬كاتژمێر لەدوای‮ ‬كاتژمێر دوور دەكەوێتەوە،‮ ‬بەڵام ئەو كاتەی‮ ‬كەبەغدا پێویستییان‮ ‬بەیاریگە وهۆڵەوەرزشییەكانی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬ببونە خاك و خۆڵ بۆمان،‮ ‬كاتێك ئیشیان لێرە نەما ئاڵای‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستانیان سووتاند و كوردیان بە‮ (‬داعش‮) ‬لەقەڵەم دا،‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هەولێر لەخولی‮ ‬عێراق بەهەر هۆیەك بێ شكستی‮ ‬دەستەی‮ ‬كاگێری‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر دەخاتە روو،‮ ‬بۆیە پێویستە ئەندامانی‮ ‬یانەكە خۆیان دەست لەكار بكشێنەوە و رێگە بدەن كەسانی‮ ‬دیكە بێنە شوێنیان لەسەر بنەمای‮ ‬زیرەكی‮ ‬و لێهاتوویی‮ ‬و دڵسۆزی‮ ‬بۆ‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر،‮ ‬شوێن گرەوەی‮ ‬ئەوانیش دەبێت لەخاڵی‮ ‬سفرەوە بناخەیەكی‮ ‬تۆكمە بۆ سەرجەم چالاكییەكانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬یانەكە دابندرێ‮.‬
‮ ‬رێكان عەزیز بێژەری‮ ‬وەرزشی‮ ‬لەكەناڵی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬سپێدە ئەمەیش بۆ هەمان مەبەست قسەی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبوو ئەو بەوشێوەیە‮ ‬بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات گووتی: ‬كشانەوەی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر لەخولی‮ ‬عێراق خراپترین بڕیاری‮ ‬ئیدارەی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر بوو‮ ‬،‮ ‬ئەو بڕیارە زۆر لەبۆندە خراپەكانیان خراپترە،‮ ‬پێموایە ئەمە خۆدزینەوەیە لەبەرپرسیارەتی،‮ ‬پێشتر شانێكی‮ ‬یانەی‮ ‬نەجەف و شاندێكی‮ ‬باڵای‮ ‬عێراقی‮ ‬هاتە هەولێر،‮ ‬شاندەكە ئامادەبوو سێ‮ ‬یاری‮ ‬بۆ‮ ‬یانەكانی‮ ‬هەولێر و زاخۆ دوابخات،‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬ئاسایی‮ ‬كردنەوەی‮ ‬دۆخەكە،‮ ‬بەڵام دیارە بەپرسانی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر لەخراپترین كات ئەم بیانوویان هەڵبژارد بۆ ئەوەی‮ ‬لەئاستی‮ ‬بەرپرسیارەتی‮ ‬خۆیان بدزنەوە،‮ ‬لەئێستادا هاندەرانی‮ ‬شارەكە باجی‮ ‬ئەم شكستەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەولێر دەدەن،‮ ‬بۆیە كاری‮ ‬من داواكردن نییە،‮ ‬بەڵام حەقی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬هاندەرانیش سزای‮ ‬ئیدارەكە بدەن و لەتیپەكە دووریان بخەنەوە‮.‬
رۆنامەنووسی‮ ‬وەرزشی‮ ‬مامەیارە ئەحمەد ئەمەیش راوبۆچوونێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬لەبارەی‮ ‬كشانەوەی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر هەبوو،ئەو بەوشێوەیە گوتی‮: ‬كشانەوەی‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر لە خولی‮ ‬نایابی‮ ‬عێراق،‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە خزمەتكردن بە وەرزش،‮ ‬یان پاشكەوتنی‮ ‬ئاستی‮ ‬وەرزشەوە نییە،‮ ‬چونكە ئێمە لە رووی‮ ‬زمان و كولتوور و خاك و نەتەوەوە،‮ ‬لەوان جووداین و خۆگرێدانمان لە رووی‮ ‬وەرزشەوە بەوان،‮ ‬كارێكی‮ ‬زیادە بووە و ساڵانێكی‮ ‬زۆریش كە‮ ‬یانەكانی‮ ‬كوردستان بەشداریی‮ ‬خولی‮ ‬عێراقیان كردووە،‮ ‬دەرئەنجامەكەی‮ ‬روونە كە هاتنەوە خاڵی‮ ‬سفر،‮ ‬بە دیدی‮ ‬من،‮ ‬دەبێت وەرزشی‮ ‬كوردستان بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬خۆی‮ ‬لە وەرزشی‮ ‬عێراق داببڕێت،‮ ‬بۆ چەقنەبەستنی‮ ‬وەرزشی‮ ‬كوردستانیش،‮ ‬گرینگە پەیوەندیی‮ ‬دۆستانە لەگەڵ‮ ‬یانەكانی‮ ‬توركیا و ئێران دروست بكرێت،‮ ‬یان‮ ‬یانە كوردستانییەكان وەك میوان،‮ ‬بەشداریی‮ ‬هەندێ خول و پاڵەوانیەتیی‮ ‬ئەو دوو وڵاتە بكەن‮.‬
لە بارەی‮ ‬كات و ساتی‮ ‬كشانەوە،‮ ‬هەرچەندە زۆر درەنگ بڕیاری‮ ‬كشانەوە دراوە،‮ ‬بەڵام ئێستەیش كاتەكەی‮ ‬خراپ نییە،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬ئێستە بەشێكی‮ ‬عێراق لەلایەن میلیشیاوە بەڕێوە دەبرێت و هەندێ‮ ‬یانەكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬خاوەن هێزی‮ ‬هەڕەمەكی‮ ‬و لابەلان و دوور نییە زیان بە‮ ‬یاریزان و‮ ‬یانەكانی‮ ‬تر بگەیەنن،‮ ‬بەڵام پێش ئەوەی‮ ‬زیان بە گیانی‮ ‬یاریزان بگات،‮ ‬بڕیاری‮ ‬كشانەوە دراوە و ئەمەیش بە ئەرێنی‮ ‬و پەسەند دەزانم‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌