2017-01-10

شەهلا عەزیز


كورد لەمێژووی‮ ‬خۆیدا سەركردە و كاریزمای‮ ‬گەورەی‮ ‬بەخۆیەوە بینیوە،‮ ‬ئەوانە بوون بە بەشێك لەمێژووی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد و جێدەستیان بەمێژووەوە دیارە،‮ ‬لەساتی‮ ‬ئێستاشدا گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان خاڵی‮ ‬نییە لە سیاسەتكارو سەركردەی‮ ‬سیاسی،‮ ‬كە هەر‮ ‬یەكە و بە ئایدیا و بیری‮ ‬خۆی‮ ‬سەرگەرمی‮ ‬خەباتی‮ ‬سیاسییە‮. ‬
یەكێك لەو سەركردە گەنجانە‮ ‬ڕێزدار مەسرور بارزانیە،‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬كە قاڵبووی‮ ‬خەباتی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬خودان بیرێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬فراوان و دوورمەودایە و سەرچاوەی‮ ‬بیری‮ ‬ئەو دەگەڕێتەوە كانیاوی‮ ‬خەباتی‮ ‬پارتیزانانە و شۆڕشگێڕی‮ ‬چەكداری‮ ‬كوردستان لە سایەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬كاریزما مستەفا بارزانی‮ ‬و زنجیرە خەباتگێڕەكانی‮ ‬ئەو خانەوادەیەدا‮، ‬لە حاڵەتی‮ ‬ئێستادا دۆزی‮ ‬كورد بەتەواوی‮ ‬گەشەی‮ ‬كردووە و بەرەوپێشچووە،‮ ‬لە ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كورد لەوە دەرچووە نكوڵی‮ ‬لێ بكرێت،‮ ‬ئێستا سەردەمی‮ ‬لۆبی‮ ‬كردنە بۆ دروستكردنی‮ ‬دانپیانان و مانەوەی‮ ‬ئەبەدی‮ ‬لە سایەی‮ ‬خودی‮ ‬كورددا،‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬بەو توانا و لێهاتووییە سەردەمی‮ ‬و مۆدێرنەیەی‮ ‬كە هەیەتی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬لۆبی‮ ‬كردن بۆ گواستنەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ بگوازێتەوە قۆناغێكی‮ ‬تەواو پێشكەوتوو و گەشەسەندوو‮.‬
ئێستا ناوەندەكانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە شێوەی‮ ‬ئەمریكا و وڵاتانی‮ ‬كاریگەریی‮ ‬ئەورووپا بەگرنگیەوە لەڕۆڵ و پێگەی‮ ‬ئەم سەركردەیە دەڕوانن،‮ ‬هەر بۆیە ئەم زاتە لە كەسە‮ ‬یەكەمەكانی‮ ‬پرسپێكردنە لەهەنگاوی‮ ‬بەشێكی‮ ‬زۆر لەناوەندەكانی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ئەو وڵاتانەدا،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ناوەندە ئەكادیمی‮ ‬و واقیعبینەكان،‮ ‬كە ئەداتی‮ ‬درووستكردنی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەو وڵاتانانەن‮. ‬سێكتەری‮ ‬پڕبایەخی‮ ‬ئەمن و ئاسایش لەهەرێمی‮ ‬كوردستان لەدەستی‮ ‬مەسرور بارزانیدایە،‮ ‬ئەم سێكتەرە لەهەموو وڵاتێكی‮ ‬جیهاندا بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬پێشكەوتن و بەرەوپێشچوونە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬هەر لایەنێكی‮ ‬تر گەشە بكات دەبێت سەرەتا هێمنی‮ ‬و ئاسایش بەرقەراربكرێت،‮ ‬ئیدی‮ ‬لەوێوە بوارەكانی‮ ‬تری‮ ‬كۆمەڵگا دەستبەگەشەدەكەن و بەپێچەوانەشەوە لە حاڵەتی‮ ‬خراپی‮ ‬باری‮ ‬ئەمنیدا هیچ گەشەیەك‮ ‬ڕوونادات ئەگەرچی‮ ‬كەرەستەكانی‮ ‬تریش فەراهەم بكرێن،‮ ‬جا ئا لێرەوە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬میحوەری‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬بەڕوونی‮ ‬دەردەكەوێت‮. ‬
لەهەرێمی‮ ‬كوردستان لەبەر مەبنای‮ ‬سیاسەت و ستراتیژی‮ ‬ئەمنی‮ ‬مەسرور بارزانیدا،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬هەبوونی‮ ‬زۆر كێشە و تەنانەت ئاڵۆزی‮ ‬سیاسی‮ ‬و تەنانەت شەڕی‮ ‬تیرۆر و هێرشی‮ ‬داعش،‮ ‬بەڵام هێمنی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬كوردستان بناغەیەكی‮ ‬ئەوەندە بەهێزی‮ ‬هەیە بەهیچ كلۆجێك نەكەوتووەتە لەرزە،‮ ‬ئەم ستراتیژە بەهێزە ئەمنیەی‮ ‬بارزانی‮ ‬كوڕ‮ ‬وای‮ ‬كردووە كە متمانەی‮ ‬ئەمنی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێزیش بەدەست بهێنێت،‮ ‬بۆیە بەوپەڕی‮ ‬متمانەوە هاوكارو هەماهەنگ بوون لەگەڵ ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دامودەزگاكانیدا،‮ ‬لەسایەی‮ ‬ئەم ستراتیژەدا هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك تاكە ناوچە ئارامەكەی‮ ‬عێراق و تەنانەت ناوچەكەش دادەنرێت،‮ ‬لەحاڵەتە هەرە هەستیارەكانیشدا ئەم هێمنایەتیە نەبووتە جێگەی‮ ‬گومانی‮ ‬دەرەوە و وڵاتانی‮ ‬دۆستی‮ ‬كورد،‮ ‬هەر بۆیە ناوەندە ئەكادیمیەكانی‮ ‬لەوێنەی‮ ‬زانكۆی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬كوردستان لە ئان و ساتی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعشدا دێنە دهۆك و لەسایەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬مەسرور بارزانیدا لقێكی‮ ‬زانكۆكەیان دەكەنەوە و ئەو پەیامە بەجیهان دەگەیەنن كە داعش سەرەڕای‮ ‬دڕندەییەكەی‮ ‬توانای‮ ‬بڕینی‮ ‬ئەو ناوچە ئەمنیەی‮ ‬نیە كە مەسرور بارزانی‮ ‬ستراتیژەكەی‮ ‬داڕشتووە‮، ‬بۆ دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەت و بەڕێوەبردنی‮ ‬هەر ئیدارەیەك هەبوونی‮ ‬ئەمن و سەقامگیری‮ ‬مەرجی‮ ‬لەپێشینەن و مەرجی‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬ئەو دەوڵەتەن،‮ ‬جا ئەگەر وەك مەرجی‮ ‬لەپێشینە توانرا پێش هەنگاونان بەرەو دەوڵەت ئاسایشێكی‮ ‬باش و سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە پەیڕەوبكرێت،‮ ‬ئەوا مەرجێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬دەوڵەت و ئیدارەی‮ ‬سەركەوتوو هاتووەتەجێ،‮ ‬ئێستا لەكوردستان ئێمە دەتوانین بەشانازیەوە بەجیهان بڵێین ئێمە خاوەنی‮ ‬ئەو ئاسایش و سەقامگیریەین و لەم‮ ‬ڕووەوە ئامادەی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬داهاتووین‮. ‬
مەسرور بارزانی‮ ‬لە كۆنفرانسی‮ ‬زانكۆی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬لە دهۆك بەجیهانی‮ ‬وت ئێمە خاوەنی‮ ‬سیاسەتێكی‮ ‬ڕوونین،‮ ‬كە قبوڵكردنی‮ ‬برایەتیە بەشێوەی‮ ‬یەكسان،‮ ‬واتە بەبێ هەبوونی‮ ‬براگەورە و برابچوك،‮ ‬برایەتیەك كە هەموومان پێكەوە‮ ‬یاسا براگەورەمان بێت،‮ ‬هەمووان دان بەمافی‮ ‬یەكتردا بنێین و دواجار‮ ‬یەكتر قبوڵبكەین بەو شێوەیەی‮ ‬كە هەین،‮ ‬ئەمەش واقیعبینی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬مەسرور بارزانی‮ ‬دەردەخات كە سەرەڕای‮ ‬گرنگی‮ ‬پێگەكەی‮ ‬وەك كەسێكی‮ ‬پڕۆفیشناڵ لەبواری‮ ‬سیاسەت كار بۆ ئایندە دەكات،‮ ‬ئایندەیەك تیایدا هەموو پێكهاتەكانی‮ ‬كوردستان بەجیاوازی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ئاینی‮ ‬و مەزهەبیانەوە هەست بە ئەمان و دڵنیایی‮ ‬بكەن،‮ ‬هەموان خۆیان بەخاوەنی‮ ‬نیشتمان بزانن،‮ ‬كەسیش نكوڵی‮ ‬لەبوونی‮ ‬ئەویتر نەكات و هەموان بەوپەڕی‮ ‬ئازادیەوە پەرە بەبونی‮ ‬خۆیان و ئومێدی‮ ‬خۆیان بدەن،‮ ‬ئەمەش هەمان ئەو شتەیە كە جیهان دەیخوازێت بۆ ناوچەكە بەگشتی،‮ ‬كە ئێستا لەم ناوچەیەدا هەموان لەشەڕدان دژی‮ ‬هەموان،‮ ‬بۆیە هەبوونی‮ ‬خیتابێكی‮ ‬ئاوا هاوسەنگ و دڵنیایی‮ ‬بەخش جێگەی‮ ‬بایەخی‮ ‬زلهێزەكانە و هۆكاری‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬زیاترە بۆ پرۆژەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و بەرەو‮ ‬ڕزگاریچوونی‮ ‬یەكجارەكی‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌