2017-01-10

سەربەست بامەڕنی


دەزگای‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬ئەلجەزیرەی‮ ‬قەتەڕی،‮ ‬یەكێكە لە گرنگترین كەناڵەكانی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬كە لەوەتەی‮ ‬بیست ساڵ پێش ئێستا كراوەتەوە،‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬تازەی‮ ‬لە رادەربڕینی‮ ‬ئەویتر هێنایە كایەوە و جۆرێك لە نەریتی‮ ‬میدیایی‮ ‬و رۆژنامەگەریی‮ ‬داكوتا،‮ ‬كە پێش دەركەوتنی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬لەسەر گۆڕەپانی‮ ‬میدیایی‮ ‬ئەو دەزگایە،‮ ‬وێناكردنی‮ ‬ئەستەم بوو‮.‬
مرۆڤ لەگەڵ شۆپ و سیاسەتی‮ ‬ئەو دەزگایە كۆك بێت‮ ‬یان نا،‮ ‬بەهەموو پێوەرێك دەزگایەكی‮ ‬گەورەیە و چەندین لق و پسپۆرایەتی‮ ‬لێبووەتەوە و بەچەندین زمانی‮ ‬جیهان پەخش دەكرێت‮، ‬كاتێكیش ئەو دەزگایە باسی‮ ‬كێشەیەك دەكات،‮ ‬بەدڵنیاییەوە دەبێت كێشەكە بایەخێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەبێت،‮ ‬چونكە ئەو دەزگایە زۆر بە وریایی‮ ‬بابەتەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬هەڵدەبژێرێت و بە گوێرەی‮ ‬دیدی‮ ‬خۆییەوە دەیخاتە‮ ‬ڕوو،‮ ‬كە هەندێجار بەدڵی‮ ‬زۆران نییە و خۆشم‮ ‬یەكێكم لەوان‮. ‬
ئەلجەزیرە نێت لە ماوەی‮ ‬رابردوودا جۆرە راپرسییەكی‮ ‬لەژێر ناونیشانی‮ (‬ئایا پشتیوانی‮ ‬لە بەرپابوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬سەربەخۆ دەكەی؟‮) ‬خستەڕوو،‮ ‬ئەو ئەنجامانەی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەركەوتوون،‮ ‬تاكو پێش ساڵی‮ ‬تازە بەم شێوەیە بوون‮: ‬ژمارەی‮ ‬بەشداربووەكان لە راپرسییەكە‮ (‬122336‮)‬ كەس بوو،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬خۆیان بۆ بەرپابوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬نیشاندابوو ژمارەیان‮ (‬99131‮) ‬كەس بوو،‮ ‬واتە بەڕێژەی%81 ‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە دژی‮ ‬بەرپابوونیشی‮ ‬بوون ژمارەیان‮ (‬23205‮)‬ كەس بوو،‮ ‬واتە بەڕێژەی‮ ‬ %19وا دیارە زۆرینەی‮ ‬رەهای‮ ‬دەنگدەران،‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬عەرەبن لەگەڵ كەمینەیەك لەوانەی‮ ‬زمانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬دەزانن،‮ ‬بەچاوپۆشین لە خۆبەندی‮ ‬نەتەوەییان،‮ ‬هەرچەندە بە بەراورد بە ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬عەرەبی،‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬بەشدارییان لە راپرسییەكەدا كردووە كەمن،‮ ‬بەڵام بە روونی‮ ‬مانای‮ ‬ئەوە دەگەێنێت،‮ ‬عەرەب نەوەكو بەعەرەبكراوەكان،‮ ‬لەگەڵ ئەوەن گەلی‮ ‬كوردستان چارەنووسی‮ ‬خۆی‮ ‬بەدەستی‮ ‬خۆی‮ ‬بێت و دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬خۆی‮ ‬هەبێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەو قنیاتەش دووپات دەكاتەوە،‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬وڵات و حكومەت و سەركردەكانی‮ ‬عەرەبە،‮ ‬لەهەمبەر كێشەی‮ ‬كورد،‮ ‬لەگەڵ لە بیرنەكردنی‮ ‬ئەو بارودۆخ و هۆكارە زۆرانەی،‮ ‬لە پشتەوەی‮ ‬ئەو هەڵوێستە ئەرێنییە بوون‮.‬
سەرەتا لە هەڵوێستەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كۆچكردووی‮ ‬میسڕ‮ ‬جەمال عەبدولناسڕ،‮ ‬تاكو دەگاتە هەڵوێستەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬یەمەنی‮ ‬سۆشیالیستی‮ ‬و كۆماری‮ ‬یەمەنی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬میللی‮ ‬و هەڵوێستەكانی‮ ‬سەرۆك موعەمەر قەزافی‮ ‬و خاوەنشكۆ حوسێن و حكومەتی‮ ‬ئوردن و هەڵوێستەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬شا عەبدوڵڵا،‮ ‬كۆتاییەكەش هەڵوێستە مرۆییەكانی‮ ‬شانشینی‮ ‬عەرەبی‮ ‬سعودی‮ ‬و حكومەت و سەركردایەتی‮ ‬كوەیت،‮ ‬لە دوای‮ ‬راپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬ 1991لەگەڵ هەڵوێستی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬كەنداو و ئەو‮ ‬یارمەتییە بەهادار و گەورەی‮ ‬پێشكەشیان كرد و ئێستاش ئامادەن پڕۆژەی‮ ‬وەبەرهێنانی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬لە كوردستان ئەنجام بدەن‮. ‬
بە گەڕانەوە بۆ راپرسییەكەی‮ ‬دەزگای‮ ‬ئەلجەزیرە نێت،‮ ‬دەیسەلمێنێت ئەنجامەكە پشتیوانیكردنە لە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان و بەرپابوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردیی،‮ ‬ئەوەش هەڵوێستی‮ ‬لۆژیكی‮ ‬و بابەتیانەی‮ ‬گوزارشتكراوە لە را و بۆچوونی‮ ‬عەرەبەكان،‮ ‬دووبارەشی‮ ‬دەكەمەوە نەوەكو بە عەرەبكراوەكان،‮ ‬كە بە دروشمی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬رەگەزپەرستانە و ركونی‮ ‬موزایەدە دەكەن و چەپەڵترین جۆری‮ ‬چەوسانەوە لەدژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەكار دەهێنن،‮ ‬ئەنجامی‮ ‬راپرسییەكەش بەڵگەیە لەسەر گەشەكردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬و لەیەكتری‮ ‬گەیشتن،‮ ‬هەرچەندە ناوچەی‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬بە بارودۆخێكی‮ ‬زۆر قورس تێپەڕ‮ ‬دەبێت‮. ‬ئەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬عەرەب و كورد كۆ دەكاتەوە،‮ ‬لە كولتووری‮ ‬هاوبەش و بەرژەوەندی‮ ‬تێكهەڵكیشراو،‮ ‬لە فاكتەرەكانی‮ ‬دووبەرەكی‮ ‬و بەگژیەكداچوون و موزایەدەی‮ ‬رەگەزپەرستە دواكەوتووەكان گەلێك زۆرترە‮.
 ‬بەرپابوونی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە درەنگ و زوو هەر دەبێت،‮ ‬بە بڕی‮ ‬ئەوەی‮ ‬مافێكی‮ ‬رەوا و سروشتی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردە،‮ ‬بەهەمان بڕیش لەگەڵ بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬هاوتایە و لەبەرژەوەندی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئەوانیشە،‮ ‬لەبەر ئەو پێگە جیۆ سیاسییە گرنگەی‮ ‬كوردستان هەیەتی‮. ‬لەگەڵ ئەو پەڕەی‮ ‬رێز و سوپاسم بۆ كەناڵ و دەزگای‮ ‬ئەلجەزیرە نێت و كارمەندەكانی‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌