2017-01-09

  جيانين هينسن، وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا و ليلينا پلۆمێن، وه‌زيرى بازرگانى و گه‌شه‌پێدانى هه‌ماهه‌نگى هۆڵه‌ندا له‌ به‌غداوه‌ گه‌يشتنه‌ هه‌رێمى كوردستان.

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى  هه‌ولێر ، له‌ لايه‌ن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان فوئاد حوسێن و وه‌زيرى ناوخۆ كه‌ريم شنگالى و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا پێشوازى له‌ وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا و شاندى ياوه‌رى كرا.

به‌ گوێره‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يان، شاندى حكومه‌تى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له‌ باره‌ى شه‌ڕى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پێشكه‌شكردنى هاوكارى هۆڵه‌ندا بۆ ئاواره‌ و په‌نابه‌رانى ناو هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌