2017-01-09

سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، مەولەوی جەبار رایگەیاند: گرنگیدانی حكوومەتی هەرێم و سەقامگیری هەرێمی كوردستان، میوان دۆستی گەلی كورد، پێشوازی گەرمی هاونیشتمانیان لە گەشتیاران، دیمەنە دڵڕفێن و سەرنج راكێشەكانی ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم سەرنجی گەشتیاری زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی و وڵاتانی جیهانی راكێشاوە كە سەردانی هەرێم بكەن، تا چەند گەشتیارێك زیاتر روو لە هەرێمی كوردستان بكات جموجۆڵی ناو بازاڕەكانی هەرێم زیاتر دەبێت.

سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، مەولەوی جەبار وەهاب لە چاوپێكەوتنێكدا باسی لە پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دیكە لە رووی گەشتوگوزارییەوە كرد و گوتی: جموجۆڵێكی زۆر باش لەنێوان گەشتیارانی هەرێمی كوردستان وڵاتانی ناوچەكەدا هەیە. لە ئێستاشدا رۆژ لە دوای رۆژ تایبەت لە جەژن و بۆنەكاندا رێژەی گەشتیاران لە هەڵكشانی بەردەوام دایە، گەشتیاران لە عێراق، توركیا، ئێران و چەندین وڵاتی دیكە چۆن لە وەرزی هاوین روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە بە هەمان شێوە لە وەرزی زستانیش روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە و سەردانی ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمیان كردووە بۆ بەسەربردنی گەشتی زستانەیان، گەشتیاران بەگشتی بەو پەڕی دڵنیایی لە سلامەتی خۆیانەوە گەشت بۆ هەرێمی كوردستان دەكەن.

سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان پەیوەندی گەشتیاری نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا بەپەیوەندییەكانی باش وەسف دەكات و دەڵێت: لە چەند ساڵی رابردووە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت لێكنزیكبوونەوەیەكی باش لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیادا هەیە بۆ باشتركردنی كەرتی گەشتیاری هەرێمی كوردستان، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان لە چەندین پێشانگای گەشتیاری توركیا بەشدار بووە بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاشنای ئەزموونی كەرتی گەشتیاری بێت، بێگومان بۆ پێشخستنی كەرتی گەشتیاری هەرێم سوودمان لە

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌