2017-01-09

شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
سەرباری‮ ‬ئاڵۆزییە سیاسی‮ ‬و چەكدارییەكانی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬2016 ساڵی‮ ‬گرژی‮ ‬نێوان عێراق و توركیا بوو لە رووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و تێكچوونی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوانیان،‮ ‬بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬ژمارەیەك سەربازی‮ ‬توركیا لە ناوچەی‮ ‬گەرمی‮ ‬شەڕی‮ ‬مووسڵدا كە ئێستا ئەو ناوچەیە لەژێردەسەڵاتی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەدایە،‮ ‬ئەمە جگە لەوەی‮ ‬عێراق،‮ ‬هێزی‮ ‬مەشقكار و چەكداری‮ ‬زیاتر لە‮ ‬10 وڵاتی‮ ‬دیكەی‮ ‬تێدایە،‮ ‬تەنانەت ئاسمانی‮ ‬عێراق پڕ‮ ‬بووە لە فڕۆكەی‮ ‬جەنگی‮ ‬وڵاتان و بە ئارەزووی‮ ‬خۆیان بۆردوومانی‮ ‬چەكداران لەسەر خاكی‮ ‬عێراقدا دەكەن و هیچ زانیارییەكی‮ ‬ئەوتۆشی‮ ‬لەبارەیانەوە نییە،‮ ‬كەچی‮ ‬عێراق نیگەرانی‮ ‬خۆی‮ ‬بە تەنیا بوونی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا لە عێراق دەربڕیوە،‮ ‬لە بەرانبەریشدا بەرپرسانی‮ ‬توركیا دەڵێن‮: ‬سوپای‮ ‬توركیا بە ئاگاداری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬عێراق چوونەتە دەوروبەری‮ ‬مووسڵەوە،‮ ‬بەڵام سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬حەیدەر عەبادی‮ ‬لە‮ ‬2016دا چەندینجار داوای‮ ‬كشانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیای‮ ‬كرد و ئەنقەرەش تاكو ئێستا بە دەم داواكەی‮ ‬عەبادییەوە نەچووە،‮ ‬پێناچێت بەمزووانەش توركیا سوپاكەی‮ ‬لە عێراقدا بكشێنێتەوە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لە سەردانی‮ ‬یڵدرم بۆ بەغدا باس لە كشانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا كراوە بەبێ ئەوەی‮ ‬زانیاری‮ ‬ورد لەو بارەیەوە ئاشكرا بكرێت‮. ‬
‮-‬عێراق ترسی‮ ‬لە توركیا هەیە
شیعەی‮ ‬دەسەڵاتدار لە عێراقدا دووچاری‮ ‬ترس بوونەتەوە لە بوونی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا لە ناوچە سوننییەكانی‮ ‬مووسڵ و هۆكارەكەشی‮ ‬بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە بەغدا ترسی‮ ‬هەیە لەوەی‮ ‬توركیا هەلومەرجی‮ ‬پێش سایكس پیكۆ لە مووسڵ زیندوو بكاتەوە،‮ ‬لە بەرانبەریشدا بەرپرسانی‮ ‬توركیا ویستوویانە ترسی‮ ‬عێراق بڕەوێننەوە،‮ ‬لەوبارەیەوە چەندینجار رایانگەیاندووە كە سوپای‮ ‬توركیا بەهۆی‮ ‬بوونی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و چەكدارانی‮ ‬داعش لەسەر توركمانەكانی‮ ‬ناوچەی‮ ‬گەرمی‮ ‬شەڕ‮ ‬لە مووسڵ و ململانێ و ئەگەری‮ ‬هەڵگیرسانی‮ ‬شەڕی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬چوونەتە ئەو ناوچەیەوە تا پێكهاتەی‮ ‬توركمان و سوننەمەزهەبەكان بپارێزن،‮ ‬ئەمە ئاماژەی‮ ‬توركیایە لەوەی‮ ‬دەیەوێت سوننەكانی‮ ‬عێراق لە دەوری‮ ‬خۆی‮ ‬كۆبكاتەوە،‮ ‬لە بەرانبەر كۆبوونەوەی‮ ‬شیعە بە ژێر هەیمەنەی‮ ‬ئێران،‮ ‬هاوكات دەشڵێن سوپاكە بۆ مەشق و راهێنان بە هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و هێزە سوننییە عێراقییەكان لەوێن و تاوەكو دڵنیاییش وەرنەگرن كە هەڕەشە لەسەر توركمانەكان نەماوە،‮ ‬سوپا ناكشێتەوە،‮ ‬ئەمجۆرە لێدوانانە هی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو بوون،‮ ‬بەڵام ئاماژەكان پێماندەڵێن بە ئاسانی‮ ‬توركیا لە عێراق ناكشێتەوە،‮ ‬رەنگە مەرجی‮ ‬كشانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا لە عێراق،‮ ‬لە بەرانبەر كشانەوەی‮ ‬ئێران بێت لە عێراق،‮ ‬هەر بۆیەش عەبادی‮ ‬لەژێر كاریگەری‮ ‬سیاسەتی‮ ‬شیعەكانی‮ ‬عێراق و ئێران گوشاری‮ ‬زۆری‮ ‬خستە سەر ئەردۆغان تا سوپاكەی‮ ‬لە عێراق بكشێنێتەوە،‮ ‬بەڵام لە جەوهەردا ترسی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬عەبادی‮ ‬هۆكارەكەی‮ ‬بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو ناوچەیە بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬لە دەستبدات،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لەرووی‮ ‬كردەییەوە لەدەستی‮ ‬داوە،‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬ناوچەكە كوردستانییە و لەژێردەسەڵاتی‮ ‬پێشمەرگەدایە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا عەبادی‮ ‬هێشتا سوورە لەسەر داواكەی‮ ‬و بە كردەوەش‮ ‬یەك سەربازی‮ ‬توركیا نەكشاونەتەوە‮. ‬لە لایەكی‮ ‬ترەوە هەرێمی‮ ‬نەیشاردووەتەوە كە ئەو ناوچانەی‮ ‬بە خاكی‮ ‬هەرێم ناساندووە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬لەو سەردانی‮ ‬رۆژی‮ ‬شەممەی‮ ‬بیناڵی‮ ‬یڵدرم،‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬توركیا بۆ عێراق باس لەوە كراوە رێككەوتن لەسەر كشانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا كراوە،‮ ‬بەڵام هیچ وردەكاری‮ ‬و زانیارییەكی‮ ‬ئەوتۆ لەبەردەستدانین لەسەر چۆنیەتی‮ ‬كشانەوەی‮ ‬سوپاكە‮. ‬
‮- ‬عەبادی‮ ‬ناوێكی‮ ‬تازە لە وڵاتێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە كێشەدا
حەیدەر عەبادی،‮ ‬ناوێكی‮ ‬تازەی‮ ‬سیاسییە لە وڵاتێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە كێشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و ئابووری‮ ‬شكستخواردوودا كە بەهۆی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعشەوە ناوی‮ ‬پەیداكرد،‮ ‬چونكە لە سەردەمی‮ ‬مالیكیدا سوپای‮ ‬عێراق شكا،‮ ‬بەڵام لە ساڵی‮ ‬یەكەمی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬عەبادی،‮ ‬ئەمەریكا هەوڵەكانی‮ ‬چڕكردەوە بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬ناوچە داگیركراوەكان و پارێزگەی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬ئەمە بووە هۆی‮ ‬دەركەوتنی‮ ‬عەبادی،‮ ‬بەڵام تا ئێستاش لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬عێراق و هەندێك وڵاتی‮ ‬دیكەدا،‮ ‬ئیعتبار بۆ هەڵوێست و لێدوانەكانی‮ ‬عەبادی‮ ‬داناندرێت،‮ ‬كەچی‮ ‬ئەو پیاوە تازە پەیدابووە،‮ ‬سوورە لەسەر كشانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا لە عێراق،‮ ‬هێشتا توركیای‮ ‬ئەندامی‮ ‬ناتۆ و هێزە زەبەلاحەكەی‮ ‬ناوچەكە بە كردەوە بە دەم داواكەی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬عێراقەوە نەهاتووە،‮ ‬نازاندرێش ئایا كەی‮ ‬و چۆن چۆنی‮ ‬سوپاكەی‮ ‬دەكشێنێتەوە،‮ ‬بۆیەش پەیوەندییەكانی‮ ‬توركیا و عێراق ئاڵۆزتر بوون،‮ ‬ئێستاكە هەم توركیا و هەمیش عێراق دەیانەوێت جۆرێك پێداچوونەوە بە پەیوەندییەكانی‮ ‬نێوانیاندا بكەن،‮ ‬لێرەدا پێویستە بپرسین ئایا دەتوانن؟
‮- ‬سەردانی‮ ‬بیناڵی‮ ‬یڵدرم‮ ‬
بۆ بەغدا و هەولێر
بیناڵی‮ ‬یڵدرم،‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬توركیا،‮ ‬رۆژی‮ ‬شەممە بە سەرۆكایەتی‮ ‬شاندێك لە بەرپرسانی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬سەردانی‮ ‬بەغدا و هەولێری‮ ‬كرد،‮ ‬ئەم سەردانەشی‮ ‬بە‮ ‬یەكەم سەر بۆ هەولێر و بەغدا هەژماردەكرێت لە ساڵی‮ ‬تازەدا،‮ ‬لێكدانەوەی‮ ‬زۆر بۆ هاتنی‮ ‬یڵدرم دەكرێت،‮ ‬هەیە پێیوایە بۆ ئاساییكردنەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬توركیا و عێراق هاتووە لەسەر حسابی‮ ‬پەراوێزخستنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەیشە پێیوایە پەیوەندی‮ ‬عێراق و توركیا بەو سەردانە ئاسایی‮ ‬نابێتەوە،‮ ‬چونكە ئێران كاریگەری‮ ‬گەورەی‮ ‬لەسەر شیعە دەسەڵاتدارەكانی‮ ‬بەغدا هەیە،‮ ‬توركیای‮ ‬پاشماوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عوسمانی‮ ‬سوننەمەزهەبیش،‮ ‬بەوە رازی‮ ‬نییە ئێران حوكمی‮ ‬عێراق بكات،‮ ‬توركیا نایەوێت دەست لە عێراق بەربدات‮. ‬لە كاتێكدا عێراق بەدەست قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و شەڕی‮ ‬چەكداری‮ ‬و ململانێی‮ ‬سیاسی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬دەناڵێنێت و تەقینەوە و كردە تیرۆرییەكان بوونەتە دیاردە و بە ئاشكرا رۆژانە چەندان هەواڵی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و جیهانی‮ ‬لەسەر بڵاودەكرێتەوە،‮ ‬بە هەمان شێوەش لە توركیادا ئاڵۆزی‮ ‬هەیە،‮ ‬كەوایە ئاساییبوونەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬عێراق و توركیا زۆر زەحمەتە،‮ ‬توركیا بە ئاسانی‮ ‬سوپاكەی‮ ‬لە عێراق ناكشێنێتەوە،‮ ‬عێراقیش لەژێر كاریگەری‮ ‬ئێران رازی‮ ‬نییە بە مانەوەی‮ ‬سوپا و لەو نێوانەشدا هەرێمی‮ ‬كوردستان دەستیگرتووەتەوە بەسەر سەدا نەوەد زیاتری‮ ‬خاكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و نایەوێت بیانگەڕێنێتەوە ژێردەسەڵاتی‮ ‬بەغدا و كێشەكانی‮ ‬عێراقیش زۆر لەوە گەورەترن بە تەنیا سەردانێكی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬توركیا ئاسایی‮ ‬ببێتەوە‮. ‬بۆیەش‮ ‬یڵدرم سەردانی‮ ‬هەولێری‮ ‬كرد،‮ ‬چونكە دەزانێت لە عێراقدا هیچ شتێك بەبێ هەولێر ناكرێت و دەبێ بۆ چارەسەری‮ ‬كێشەكان بگەڕێنەوە هەولێر‮. ‬
‮- ‬توركیا هەولێر‮ ‬یان بەغدا هەڵدەبژێرێت؟
دوای‮ ‬سەردانی‮ ‬بۆ بەغدا،‮ ‬بیناڵی‮ ‬یڵدرم بە ماوەیەكی‮ ‬كەم گەیشتە هەولێریش،‮ ‬رەنگە ئەمجۆرە سەردانە فەرمیانە لەسەر ئاستی‮ ‬وڵاتاندا كەم بن،‮ ‬بە كردەوە دەركەوتووە هەر بەرپرسێكی‮ ‬بیانی‮ ‬دێتە بەغدا،‮ ‬دواتر دێتە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش،‮ ‬ئەمە وەك ئاماژەیەك بۆ دوو پایتەخت لە عێراق و كوردستان ئاماژەی‮ ‬بۆ دەكرێت،‮ ‬ئاشكرایە هەرێمی‮ ‬كوردستان سەرباری‮ ‬قەیرانە سیاسی‮ ‬و ئابوورییەكەی،‮ ‬هێشتاش ناوەندێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەهێزە لەناوچەكەدا،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬هەموو شتەكان بە دڵی‮ ‬كورد نین،‮ ‬بەڵام بە بەراورد بە ساڵانی‮ ‬پێشووتر هەنگاوی‮ ‬سیاسی‮ ‬باش هاوێشتراوە لە پەیوەست بە پەیوەندییەكاندا‮. ‬
ئەنقەرە دەیەوێت پەیوەندییەكانی‮ ‬لەگەڵ بەغدا باش بكاتەوە،‮ ‬بەڵام سوور دەزانێت هەر ئاساییكردنەوەیەكی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬لەگەڵ بەغدادا،‮ ‬ئەگەر زیانی‮ ‬بۆ هەرێم هەبێت،‮ ‬ئەوا پێش هەموو لایەك توركیا زیانی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەردەكەوێت‮ ‬یاخود سەركەوتوو نابێت،‮ ‬چونكی‮ ‬هەرێم بووەتە ئەمری‮ ‬واقیع و هێزێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬وزەی‮ ‬پترۆڵی‮ ‬و سەربازی،‮ ‬كەوایە توركیا ناتوانێت و نایەوێت لەسەر حسابی‮ ‬پەراوێزخستنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ بەغدا بەهێز بكات،‮ ‬ئەگینا زیانی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئابووری‮ ‬و ئاڵووگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬دەكات،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە پرسی‮ ‬هەناردەی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێم لە رێگەی‮ ‬توركیاوە بۆ وڵاتانی‮ ‬جیهان كە توركیاش سوودمەندی‮ ‬هەناردەی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێمە وەك وڵاتێكی‮ ‬ترانزێتی،‮ ‬ئەمە سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەرووی‮ ‬جوگرافییەوە گرنگێتی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ توركیا هەیە،‮ ‬گریمان توركیا و عێراق رێككەوتن لەسەر ئاساییكردنەوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوانیان و پەراوێزخستنی‮ ‬هەرێم،‮ ‬بەڵام ناتوانن گرنگی‮ ‬شوێنگەی‮ ‬جوگرافی‮ ‬هەرێم پەراوێزبخەن،‮ ‬كەوایە ئەنقەرە لە نێوان دوو هەڵبژاردە دایە،‮ ‬ناتوانێت دەست لە عێراق هەڵبگرێت لەبەر هەیمەنەی‮ ‬ئێران،‮ ‬ناشتوانێت هەرێمی‮ ‬كوردستان پەراوێزبخات بەهۆی‮ ‬دەركەوتەی‮ ‬هێزێكی‮ ‬تازەی‮ ‬ناوچەیی‮ ‬و دەوڵەمەند بە نەوت و شوێنگەی‮ ‬جوگرافی‮ ‬هەرێم لە پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮ ‬نێوان عێراق و توركیا بەهۆی‮ ‬گرنگی‮ ‬شوێنگەی‮ ‬هەرێم بۆ عێراق و توركیا وەك دەروازەیەكی‮ ‬ئاڵوگۆڕی‮ ‬بازرگانی‮. ‬
‮- ‬پرسی‮ ‬پەكەكە لە عێراقدا
لە پەیوەست بە پرسی‮ ‬پەكەكە لە شنگال،‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬توركیا و عێراق بڵاویانكردەوە،‮ ‬توركیا و عێراق رێككەوتوون لەسەر دەركردنی‮ ‬پەكەكە لە خاكی‮ ‬عێراق،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەو خاكەی‮ ‬باسی‮ ‬دەكەن لە راستیدا هی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بەڵام لەرووی‮ ‬یاساییەوە هێشتا بەپێی‮ ‬یاسا سەر بە عێراقە و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش لە رابردوودا چەندین جار داوای‮ ‬لە پەكەكە كردووە شنگال چۆڵ بكات،‮ ‬بەڵام سووربوونی‮ ‬پەكەكە لە مانەوەیان لە شنگال وایكرد ئەو پرسە وەك پرسێگی‮ ‬گەورەتر سەیر بكرێت،‮ ‬بە تێگەیشتنی‮ ‬من،‮ ‬دەبوایە پەكەكە زووتر بگەڕایەتەوە بۆ قەندیل،‮ ‬ئەوەتا ئێستا رەنگە لەژێر گوشاری‮ ‬چەكدا لە شنگال دەربكرێن،‮ ‬گرنگیشە پەكەكە خۆی‮ ‬رەچاوی‮ ‬ئەزموون و دۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دارایی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬هەرێم لەبەرچاو بگرێت و بە سانایی‮ ‬ئەو كێشەیە تێپەڕێنێت،‮ ‬ئەگەر هاتوو هەر رووبەڕووبوونەوەیەكی‮ ‬چەكداری‮ ‬لەنێوان سوپای‮ ‬عێراق و پەكەكە،‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا و پەكەكە،‮ ‬پێشمەرگە و پەكەكەدا رووبدات،‮ ‬بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی‮ ‬پەكەكە نابێت،‮ ‬بەڵكو زیانی‮ ‬گەورە دەكات لەرووی‮ ‬گیانی‮ ‬و ماددییەوە،‮ ‬ئەوەتا بیناڵی‮ ‬یڵدرم لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەی‮ ‬هەولێردا سەبارەت بە پرسی‮ ‬پەكەكە دەڵێت‮: ‬توركیا لە شەڕی‮ ‬پەكەكە بەردەوام دەبێت و هاوكات پەكەكەشی‮ ‬بە رێكخراوێكی‮ ‬تیرۆریستی‮ ‬ناوبرد و راشیگەیاند،‮ ‬چالاكی‮ ‬پەكەكە لە عێراقدا دژی‮ ‬توركیا جێگەی‮ ‬قبووڵكردن نییە و رێوشوێنی‮ ‬پێویست دەگرینەبەر،‮ ‬سەبارەت بە بوونی‮ ‬پەكەكە لە شنگال،‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬توركیا گوتی‮: ‬پەكەكە كێشەی‮ ‬ئەمنییە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان و حكوومەتی‮ ‬عێراق و حكوومەتی‮ ‬توركیا و دەبێت كاری‮ ‬هاوبەش هەبێت بۆ ئەو پرسە‮. ‬
‮- ‬پەیوەندیی‮ ‬ئەنقەرە و هەولێر دوای‮ ‬سەردانی‮ ‬بیناڵی‮ ‬یڵدرم
لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەی‮ ‬نێوان بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بیناڵی‮ ‬یڵدرم سەرۆكوەزیرانی‮ ‬توركیا،‮ ‬دوێنێ‮ ‬یەكشەممە لە‮ ‬8/1/2017 ‮ ‬لە شاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬سەبارەت بە سەردانی‮ ‬بیناڵی‮ ‬یڵدرم،‮ ‬بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬سەردانی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬توركیا بۆ عێراق و هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەردانێكی‮ ‬سەركەوتووە،‮ ‬هاوكات سەرۆك بارزانی‮ ‬سوپاسی‮ ‬توركیاشی‮ ‬كرد لە پەیوەست بە هاوكاریكردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لەبارەی‮ ‬شەڕی‮ ‬تیرۆرەوە گوتی‮: ‬بەرەنگاری‮ ‬تیرۆریستان بووینەتەوە و پێویستمان بە هەماهەنگی‮ ‬هەموو لایەك هەیە،‮ ‬ئاشكراشیكرد تیرۆریستان لە بەرەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دووچاری‮ ‬شكستبوونەتەوە،‮ ‬هیواشی‮ ‬خواست لە توركیاش تیرۆریستان لەناو بچن‮. ‬سەبارەت بە پەیوەندی‮ ‬نێوان ئەنقەرە و هەولێر،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەڵێت‮: ‬دەمانەوێت لە گشت بوارێكەوە پەرە بە پەیوەندییەكان بدەین لەگەڵ توركیادا‮. ‬هاوكات سەرۆكوەزیرانی‮ ‬توركیا،‮ ‬بیناڵی‮ ‬یڵدرم ئاماژەی‮ ‬بە شەڕی‮ ‬تیرۆر و هاوكارییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كرد بۆ ئاوارەكانی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬سەبارەت بەو سەردانەی‮ ‬بۆ هەولێر،‮ ‬یڵدرم تەئكیدی‮ ‬لەسەر پەرەپێدانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و بازرگانی‮ ‬نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و توركیا كردەوە و گوتیشی‮ ‬لیژنەیەكیش بۆ ئەم مەبەستە دروستدەكرێت،‮ ‬لە هەمووی‮ ‬گرنگتر سەرۆكوەزیرانی‮ ‬توركیا جەختیكردەوە لە كاركردن بە هاوبەشی‮ ‬لە بواری‮ ‬وزە لە نێوان هەرێمی‮ ‬كوردستان و توركیا بەردەوام دەبن‮. ‬
هەندێ لە چاودێران پێیانوابوو هاتنی‮ ‬یڵدرم لەسەر حسابی‮ ‬هەناردەی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێم دەكەوێتەوە،‮ ‬بەڵام ئەو لە كۆنگرە رۆژنامەنووسییەكەدا جەختی‮ ‬لەسەر هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و توركیا كردەوە لە بواری‮ ‬بازرگانی‮ ‬و وزەدا كە مەبەست لە وزە هەناردە و وەبەرهێنانی‮ ‬نەوتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە و پاشان فرۆشتنی‮ ‬لە توركیاوە بە وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬جیهان‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌