2017-01-09

رێبوار حەمەلاو شوانی
بە درێژایی‮ ‬حوكمڕانیی‮ ‬مالیكی‮ ‬سیاسەتەكانی‮ ‬ئەو سەرۆك وەزیرانە لای‮ ‬كەس شاراوە نەبوو كە جگە لە دزی‮ ‬و ساختەكاری‮ ‬و گرێبەستی‮ ‬ژێربەژێری‮ ‬نەبێت،‮ ‬هیچی‮ ‬تری‮ ‬لێ شین نەبۆتەوە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬مالیكی‮ ‬دەیكات‮ ‬یەكەمیان تێوەگلانی‮ ‬دادگا لە گەندەڵییەوە لەگەڵ مالیكی،‮ ‬كە بە نایاسایی‮ ‬پشتیوانییان لێدەكرد،‮ ‬دووەمیان ئەوە بوو كە شیعە نەیتوانی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬گەلی‮ ‬عێراق بكات وەك چۆن شیعەی‮ ‬ئێران دەسەڵاتی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵاتی‮ ‬كۆنتڕۆڵ كرد‮.‬
پاش شكستی‮ ‬مالیكی‮ ‬لە بەڕێوەبردنی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬عێراق‮ ‬،‮ ‬جەنگی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬لە نێوان شیعە و سوننە بەرپا بوو.خولی‮ ‬دووەمی‮ ‬حوكمڕانییەكەی‮ ‬مالیكی‮ ‬و سیاسەتەكەی‮ ‬بووە هۆی‮ ‬داڕمانی‮ ‬رەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و لێكترازانی‮ ‬پێكهاتەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬عێراقی،‮ ‬لە هەمان كاتدا دووبەرەكی‮ ‬و دوورخستنەوەی‮ ‬خستە نێو لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬نێو پرۆسەی‮ ‬سیاسیی‮ ‬وڵات كە لە بنەڕەتدا داڕمابوو،‮ ‬بەڵام دیارە ئەوەی‮ ‬كە پێوەندی‮ ‬بە رەوشی‮ ‬سەربازییەوە هەبوو كە راستەوخۆ لەلایەن نووسینگەی‮ ‬فەرماندەی‮ ‬گشتی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬چەكدارەوە هەڵدەسووڕا،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەرخست كە ئەو نووسینگەیە لە بنەڕەتەوە شەرعی‮ ‬نەبووە و سەرپێچی‮ ‬دەستوور بووە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەسەر ئەو كەسانەی‮ ‬كە ئەم نووسینگەیان بەڕێوە دەبرد،‮ ‬دەیانزانی‮ ‬كە كەسانێكی‮ ‬نەزان و دوور لە زانیاری‮ ‬و رۆشنبیریی‮ ‬سەربازیی‮ ‬بوون،‮ ‬پاشان تاكڕەویی‮ ‬مالیكی‮ ‬لە بڕیار و فەرمانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و هەوڵدان بۆ بەزۆر چەسپاندنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆی‮ ‬زیاتر لەوەدا دەركەوت كە هەوڵیدەدا بۆ چەندین خولی‮ ‬دیكەش هەر سەرۆك وەزیران بێت،‮ ‬ئەمەش بووە هۆی‮ ‬ئەو شكست و بەزینەی‮ ‬كە تا ئێستا كاریگەریی‮ ‬بە سەرمانەوە ماوە‮. ‬مالیكی‮ ‬زیاتر پیلانی‮ ‬دادەڕشت بۆ دوژمنایەتی‮ ‬نەیارانی‮ ‬و دەستدرێژیكردنە سەر مافەكانیان و بەمەش عێراقی‮ ‬خستە ناو قەیران و هەڵدێرانی‮ ‬زیاترەوە و بەڵێنەكانی‮ ‬بەجێنەهێناو كەوتە زۆربڵێی‮ ‬و بە تەوسەوە پێكەنین بە گەلی‮ ‬داماوی‮ ‬عێراق،‮ ‬سەرەتا كەوتە هەڕەشە و گوڕەشە بۆ بڕینی‮ ‬بەشە بودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە مافێكی‮ ‬دەستووری‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردە لە عێراقدا،‮ ‬بەر لە جێهێشتنی‮ ‬حوكمڕانییەكەشی‮ ‬هەستا بە جێبەجێكردنی‮ ‬ڕێوشوێنی‮ ‬تایبەت دژ بە پارێزگای‮ ‬كەركووك و هاوكات هەوڵی‮ ‬دا بۆ پەراوێزخستنی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬دڵسۆزی‮ ‬ئەو شارە،‮ ‬تۆمەتێكی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ كورد هەڵچنی‮ ‬بە گومانی‮ ‬فرۆشتنی‮ ‬نەوتەوە،‮ ‬لە هەمووشی‮ ‬سامناكتر‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سوننەی‮ ‬خستەژێر پێ و لە هەموو مافەكانی‮ ‬ڕەتاندن،‮ ‬ئەمەش بووە هۆی‮ ‬دروست بوون و هاتنەپێشەوەی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە توندڕەوو كارئاسانی‮ ‬كردن بۆ هاتنی‮ ‬تیرۆریستان لە هەموو دنیاوە بۆ ناو عێراق،‮ ‬هەر بەوەندەشەوە نەوەستا،‮ ‬بەڵكو سیاسەتە ئەمنییەكەی‮ ‬بە شێوەیەك شكستخواردوو بوو تا بە‮ ‬یەكجاری‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش‮ ‬ڕووبكەنە عێراق و ناوچەیەكی‮ ‬زۆریان لە عێراق دابڕی،‮ ‬وێڕای‮ ‬ئەمەش سەدان دۆسیەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬لە ناو دەزگا ئەمنی‮ ‬و سەربازییەكان ئاشكرا بوون،‮ ‬لە كاتێكدا كە‮ ‬ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان‮ ‬ڕێژەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬كوژراو و قوربانییان لە عێراق تۆمار كرد لە ئەنجامی‮ ‬شكستی‮ ‬سیاسەتەكانی‮ ‬مالیكی‮ ‬ژمارەی‮ ‬قوربانییان بەرزتر بوونەوە.پارتە سیاسیە شیعەكان بە دەستگرتن بەسەر حكومەت،‮ ‬پەرلەمان‮ ‬،‮ ‬سوپا‮ ‬،‮ ‬توانیوتیان سیاسەتی‮ ‬عێراق دابرێژن و بڕیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬بەرەو بەرژەوەندی‮ ‬مەز‭?‬ەبی‮ ‬ئاراستە بكەن‮ ‬،‮ ‬ئەم نا‮ ‬یەكسانیە سیاسیەش بووەتە ه‭?‬ۆی‮ ‬ه‭?‬ێنانە كایەوەی‮ ‬توند و تیژی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ناسەقامگیری‮ ‬،‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەرەو نەه‭?‬امەتی‮ ‬و چارەنووسێكی‮ ‬نادیار بردووە‮ ‬،‮ ‬كە ئەمەش ئەجێندای‮ ‬سیاسی‮ ‬ئێرانی‮ ‬خستۆتە واقیع لە عێراق‮ ‬،‮ ‬سەروەربوونی‮ ‬سوونە مەزهەبەكان لە دەسەڵاتی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەڵبژاردەیەكی‮ ‬باش نیە بۆ ئێران‮ ‬،‮ ‬ئێران بەهێزبوونی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سوونە مەز‭?‬ەبەكان بە ه‭?‬ەڕەشە دادەنێت لەسەر بەرژەوەندی‮ ‬و ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬ئێران‮ ‬‭?‬ەروەك چۆن لە سەردەمی‮ ‬سەدام حوسین‮ ‬ڕوویدا،‮ ‬لە‭?‬ەمان كاتدا‮ ‬‭?‬ەڵبژاردەی‮ ‬پیادەكردنی‮ ‬سیستەمی‮ ‬كۆنفیدرالی‮ ‬و دابەشكردنی‮ ‬عێراق بەسەر‮ ( ‬شیعە،سوونە،كورد‮) ‬هەڵبژاردەیەكی‮ ‬باش نیە بۆ ئێران‮ ‬،چونكە بەم هۆیەوەئێران دەوڵەتی‮ ‬عێراق وەك‮ ( ‬دەولەتێكی‮ ‬شیعە دراوسێ‮) ‬لە دەست دەدەات،‮ ‬كە ئەمەش دەبێتە‮ ‬‭?‬ۆی‮ ‬لاوازبوونەوە و كەم بوونەوەی‮ ‬نفوزی‮ ‬ئێران لە عێراق،‮ ‬بۆیە ئێران هەوڵی‮ ‬بونیاتنانی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬ئایدۆلۆژی‮ ‬ئایینی‮ ‬دەدات لە عێراق كە تیایدا شیعە مەزهەبەكان سەروەر و دەسەڵاتدار بن و شیعە مەرجەعیەتی‮ ‬بڕیاری‮ ‬سیاسی‮ ‬بێت بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانێت نفوزی‮ ‬خۆی‮ ‬تیادا بسەپێنێ و نەهێلێت‮ ‬هاوكێشە گۆڕانكارییە سیاسییەكان دژی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ئاراستە ببن‮. ‬لە لایەكی‮ ‬دیكەوە‮ ‬،‮ ‬گەر سەرنج بدەن لە ماوەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رووبەرووی‮ ‬هەرەشەی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬باڵایی‮ ‬ئێران،‮ ‬دواتر خەز عەلی‮ ‬و ئێستاش نووری‮ ‬بۆتەوە‮ ‬،‮ ‬كە بە ئەك ئامانج لە هەوڵی‮ ‬ئەوە دان تا رێگە لە پرۆسەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بگرن‮ .‬ئەو كەسەی‮ ‬كە هۆكاری‮ ‬گشت نەهامەتییەكانی‮ ‬گەلانی‮ ‬عێراقە‮ ‬،‮ ‬دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬سەدام‮ ‬،‮ ‬جگە لە تاوانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬،‮ ‬شەڕی‮ ‬تائیفی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬و پێشێلكردنی‮ ‬گشت‮ ‬یاسا و رێسا و دەستووریی‮ ‬عێراق كە لە سەدا‮ ‬80ی‮ ‬خەڵكی‮ ‬عێراق دەنگیان لە سەری‮ ‬داوە‮ ‬،‮ ‬لە هەمانكاتیشدا بە دەستەوەدانی‮ ‬زۆربەی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق بە دەست تیرۆرستان هیچ خێری‮ ‬نەبووە‮ ‬،‮ ‬لە هەمانكاتیشدا تاوان و چەكێكی‮ ‬زۆر ترسناكی‮ ‬دژی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بەكارهێناوە‮ ‬،‮ ‬كە هیچی‮ ‬كەمتر نەبوو لەو بۆمبە كیمیاییەی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬رووخا و سەدام دژی‮ ‬كورد بەكاری‮ ‬هێنا‮ . ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬بە هۆی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ئەو تاوانكارییانەی‮ ‬هێزە سیاسییەكانی‮ ‬عێراقی‮ ‬و كوردستانیی‮ ‬ئەو كەسە ناپاكەیان لە پۆستەكەی‮ ‬دوور خستەوە‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئەو كەسە خیانەتكارە چیتر گاڵتە بە چارەنووسی‮ ‬خەڵك نەكات و نەبێتە مەترسی‮ ‬و هەڕەشە و شەڕی‮ ‬تائیفی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬،‮ ‬بەڵام زۆری‮ ‬نەخایاند‮ ‬،‮ ‬مالیكی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬جارێكی‮ ‬تر خستۆتەوە گەر تا جارێكی‮ ‬تر كودەتا بكات و دەسەڵات بگرێتەوە و دەست و بۆیە لە ماوەی‮ ‬رابردوودا‮ ‬،‮ ‬چەندین جار سەردانی‮ ‬تارانی‮ ‬كردووە تا پشتیوانی‮ ‬بەدەست بێنێت‮ . ‬لە هەمانكاتیشدا چەندین جار سەردانی‮ ‬سلێمانی‮ ‬كردووە تا لەو رێگەیەوە چەند لایەنی‮ ‬كوردی‮ ‬لە دژی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بە تایبەت پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەكاربێنێت‮ .‬بە تایبەت كە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬توانیی‮ ‬گشت ناوچە كوردستانییەكان بە خوێنی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬1600 ‮ ‬پێشمەرگە و‮ ‬11 ‮ ‬هەزار بریندار رزگار بكات و سنووری‮ ‬كوردستان دیار بكات‮ ‬،‮ ‬داگیركەران و بەتایبەت رژێمی‮ ‬ئێران لە هەوڵی‮ ‬ئەوە دان كە لە رێگە بەكارهێنانی‮ ‬كەسانی‮ ‬وەك نووری‮ ‬مالیكی‮ ‬و دوورستكردنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬گوشار لە سەر سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان دروست بكەن‮ ‬،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬رێگە لە راگەیاندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بگرن،‮ ‬لێدوان و هەڕەشەكانی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬ئێران و نووری‮ ‬مالیكی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬یەكتر لە هەمبەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ . ‬بۆیە‮ ‬شەكرشكاندنی‮ ‬نووری‮ ‬مالیكی‮ ‬بەردەوامە‮..‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌