2017-01-09

زینۆ كاكەیی
لە دنیای‮ ‬سیاسەتدا ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ دەكرێ سبەی‮ ‬مەحاڵە‮ ‬،‮ ‬چونكە كارەكتەری‮ ‬پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان كە دەوڵەتە بەردەوام ستراتیژی‮ ‬و بەرژەوەندیەكانی‮ ‬لە ساحەی‮ ‬دەولیدا لە گۆڕاندایە‮ ‬،‮ ‬بۆ نموونە كێشەی‮ ‬سووریا وەرگرین،ساڵی2011 - 2013 هەموو كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پێیان وابوو كە‮ ( ‬ئەسەد‮ ) ‬هیچ‮ ‬ڕۆڵێكی‮ ‬لە داهاتووی‮ ‬سوریادا نابێت‮ ‬،‮ ‬بەڵام دوای‮ ‬هاتنەكایەی‮ ‬هێزی‮ ‬كاریگەری‮ ( ‬ڕووسیا و ئێران‮ ) ‬بۆ ناو قەیرانەكە‮ ‬،‮ ‬ئاڵۆزبوونی‮ ‬چارەسەری‮ ‬كێشەكە بە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬جەنگ‮ ‬،‮ ‬درووستبوونی‮ ‬هێزی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬توندڕەوی‮ ‬وەك‮ ( ‬داعش و بەرەی‮ ‬نوسرە‮ ... ‬هتد‮) ‬وای‮ ‬كرد كە هەڵوێستی‮ ‬وڵاتان بگۆڕێت و ئێستا زۆر بەكەمی‮ ‬باسی‮ ( ‬سوریای‮ ‬بێ ئەسەد‮ ) ‬دەكرێ‮.‬
‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیش لە‮ ‬ڕۆژئاوا كە بەكەمترین خەبات زۆرترین دەسكەوتیان بەدەست هێنابوو‮ ‬،‮ ‬بەهۆی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نادروستی‮ ‬هێزەكانی‮ ( ‬پەیەدە و‮ ‬یەپەگە‮ ) ‬بەریەككەوتنی‮ ‬بەرژەوەندیەكانی‮ ‬كورد و تورك لەوێ وردە وردە خەریكە ئەو دەرفەتە لەكیس دەچێت‮ . ‬لە باشووری‮ ‬كوردستانیش ئێستا لەهەمووكات زیاتر دەرفەتەكان لەبارن بۆ ئەوەی‮ ‬خەونە گەورەكە‮ ( ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردی‮ ) ‬لە باشوری‮ ‬كوردستان بەدی‮ ‬بێت‮ ‬،‮ ‬چونكە ئێستا كە خەریكە داعش بەتەواوەتی‮ ‬لە عێراق لەناودەچێت كەچی‮ ‬هیچ كەس و لایەنێكی‮ ‬فەرمی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬و دەرەكی‮ ‬باسی‮ ‬یەكپارچەی‮ ‬خاكی‮ ‬عێراق ناكەن‮ ‬،‮ ‬بگرە هەندێ لەدۆستەكانیشمان پێیان وایە كە ئەو دەوڵەتە نوێیە فاكتەری‮ ‬سەقامگیری‮ ‬دەبێت لەناوچەكەدا‮ ‬،‮ ‬هەروەها سنوری‮ ‬ئەمجارەی‮ ‬كوردستان بەخوێنی‮ ‬پاكی‮ ‬هەزاران پێشمەرگە و بەسەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دیاری‮ ‬كرا،‮ ‬ئەوەش بۆ جیهان‮ ‬ڕوون بووەوە كە گەلی‮ ‬كورد تەنها مەبەستی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستانە و ویستی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬خاكی‮ ‬كەسی‮ ‬تری‮ ‬نییە‮ ‬،‮ ‬بۆیە كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬پشتگیریەكی‮ ‬باشی‮ ‬لە ئۆپراسیۆنەكانی‮ ‬ئەم دواییانەی‮ ‬هێزی‮ ‬پێشمەرگە كرد‮ ‬،‮ ‬سەردانی‮ ‬ئەم دوایانەی‮ ( ‬فرانسوا هۆلاند‮ ) ‬سەرۆكی‮ ‬فەرەنسا بۆ سەنگەرەكانی‮ ‬پێشمەرگە شایەتی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیەن‮ .‬بۆئەوەی‮ ‬ئەم دەسكەوتانە لەناوخۆشدا بەپیرۆزی‮ ‬بمێننەوە و بكرێنە هەوێنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ‮ ‬،‮ ‬پێویستە هەموو هێز و لایەنەكان ئەم دەسكەوتانە بەهی‮ ‬خۆی‮ ‬بزانێت و پێی‮ ‬وانەبێ ئەم دەسكەوتانە بەناوی‮ ‬تاكە حزبێك تۆمار دەكرێن‮ ‬،‮ ‬چونكە ئەگەر دەسكەوتە نەتەوەییەكانمان كردە قوربانی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬تەسكی‮ ‬حزبی‮ ‬ئەوا زۆر ئاستەمە بتوانین سەركەوتووبین‮ ‬،‮ ‬كورد لەباشوری‮ ‬كوردستان خەباتێكی‮ ‬دووروودرێژی‮ ‬كردووە تا بەئەمڕۆ گەیشتووە‮ ‬،‮ ‬بۆیە دەبێ هەموو حزب و لایەنەكان هەست بە‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬زیاتر بكەن‮ ‬،‮ ‬هەرچەندە پەیامەكەی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ چارەسەری‮ ‬كێشە ناوخۆییەكانی‮ ‬هەرێم خرابوونە‮ ‬ڕوو خەمخۆریەكی‮ ‬جددی‮ ‬بەڕێزیان بوو بۆ چارەسەركردنی‮ ‬قەیرانەكان و وەڵامدانەوەی‮ ‬بانگەشەكانی‮ ‬ئۆپۆسزیۆن كە گوایا بەهۆی‮ ( ‬پێداگری‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لە پۆستەكەی‮ ) ‬كێشەكان چارەسەر نابن‮ ‬،‮ ‬ئەگەر نا هەمووان دەزانین كە سیاسەتەكانی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك كوردی‮ ‬بەم‮ ‬ڕۆژە گەشە گەیاند‮ ‬،‮ ‬حزبەكانی‮ ‬تریش باش دەزانن كە لەم دۆخەدا زۆر نا مەنتقیە‮ (‬هەرسی‮ ‬سەرۆكایەتیەكە‮) ‬هەڵوەشێننەوە و سەرۆكایەتی‮ ‬نوێیان بۆ دابنێن‮ ‬،‮ ‬چونكە حەتمەن دەبێ دووبارە هەڵبژاردن بكرێت‮ ‬،‮ ‬ئەمەش دەمانخاتە كێشەی‮ ‬كێبڕكێ‮ ‬ی‮ ‬هەڵبژاردن و ململانێی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬درێژخایەن‮ ‬،‮ ‬ئەمە سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬هەیە و هەڵبژاردن لەم كاتەدا پارەی‮ ‬زۆری‮ ‬دەوێ‮ ‬،‮ ‬هەروەها گۆڕانكاریەكانی‮ ‬ناوچەكەش ئەوەمان پێ دەلێن كە نەخشەی‮ ‬نوێی‮ ‬ناوچەكە لەبەردەم گۆڕانكاری‮ ‬جددی‮ ‬دان و تازە حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬بەهێز لەناوچەكە مەحاڵە دروست بێت‮ ‬،‮ ‬بۆیە بەڕای‮ ‬من دەبێ هەمووان متمانە بۆ هەرسێ سەرۆكایەتیەكە بگێڕنەوە و هەوڵ بدەن بەیەك دەنگ ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە كە بۆ گەلی‮ ‬كورد لە باشوری‮ ‬كوردستان بەدەست هاتووە‮ ‬،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬چ وەك پێشمەرگە و چ وەك سەرۆك تەواوی‮ ‬ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬و بنەماڵەكەی‮ ‬خستووەتە مەترسیەوە بۆ پاراستنی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد‮ ‬،‮ ‬وە حەق وایە سوپاس وستایش بكرێ لەپای‮ ‬شەونوخونی‮ ‬بەدیار سەنگەری‮ ‬پاراستنی‮ ‬دەسكەوتەكانمانەوە‮ ‬،‮ ‬نەك وەك هەندێ لایەن وابیردەكەنەوە كە ماوەی‮ ‬یاسایی‮ ‬بەسەرچووە پێویستە كەسێكی‮ ‬تر لەوشوێنە دابنرێ‮ ‬،‮ ‬كە خۆشیان لەوكاتەوە ئەم بانگەشەیە دەكەن هیچ كاندیدێكیان بۆ ئەو پۆستە نییە،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬چەندین جار جەنابی‮ ‬سەرۆك فەرمووی‮ ( ‬با حزبەكان كەسێكی‮ ‬تر لە شوێنی‮ ‬من دابنێن‮) ‬بۆ سەرۆكی‮ ‬هەرێم‮ ‬،‮ ‬لەم قۆناغەدا پێویستە هەموو حزبەكان بەیەك ئاراستە هەنگاو بنێن ئەویش ئاراستەی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬دەسكەوتەكان و دروستكردنی‮ ‬قەوارەیەكی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردییە‮ ‬،‮ ‬دواتریش جۆری‮ ‬سیستمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و بەڕێوەبردنی‮ ‬ئەو قەوارەیە هەمووان دیاری‮ ‬بكەن‮ ‬،‮ ‬چونكە ئەگەر قەوارەمان نەبێ هەموو كات سیستمی‮ ‬سیاسیمان لەمەترسیدایە‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌