2017-01-08

هونەرمەندان ئەرسەلان و لیمۆ هەورامی گۆرانییەكی هاوبەش دەڵێن و دوای كلیپكردنیشی بڵاویدەكەنەوە.

ئەرسەلان هەورامی بە (رووداو)ی راگەیاند، هەوری لە مل نێوی بەرهەمەكەیە كە میلۆدییەكەی فۆلكلۆرە و كەمێك گۆڕانكاری تێدا دەكەن، بەڵام تێكستەكەی تازەیە و لەلایەن سەنگەر هەورامی نووسراوە.

هەورامی گوتی "هەوڵمان داوە وشەكانی تێكستەكە بەشێوەیەكی جیاواز بێت، وشەكانی من تایبەتن بە رەگەزی مێینە و وشەكانی لیمۆ خانیش تایبەتن بە رەگەزی نێرینە".

بە قسەی ئەرسەلان، لەلایەن موزیسیان نزار زێوێی سەرپەرشتیاری گرووپی میوزیكی لووڕەوە دابەشكردنی میوزیك و تۆماركردن بۆ بەرهەمەكە دەكرێت و دواتریش بەشێوەی كلیپ بڵاوی دەكەنەوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌