ئێرای چەلیك: حكومەتی هەرێمی كوردستان دەتوانێت سود لە پلانهكانی ئابووری و بەرزكردنەوەی ئاستی زانكۆكانمان وەربگرێت |
2017-01-04 |
 |
|
|
هەڤپەیڤین: كاروان میرانی لەماوەی دووساڵی رابردوودا زۆرترین قوتابی باشووری كوردستان بەمەبەستی خوێندنی ماستێر و دكتۆرا، لە بوارە جیا جیاكاندا روویان لە زانكۆكانی باكووری كوردستان كردووە، ئەمساڵیش وەك ساڵانی رابردوو كۆمەڵێك زانكۆی باكووری كوردستان و توركیا هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ئۆفەری خوێندن لە گشت بوارەكاندا بەرووی قوتابیانی دەرچووی باشووری كوردستان كردەوە، بۆ ئەم مەبەستە لە نزیكەوە دیدارێكمان لەگەڵ پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە زانكۆی یوزینجویڵ ئێرای چەلیك ئەنجامدا، بەمەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە خوێندنی ووڵاتی توركیا و كاریگەریان لەسەر هەرێمی كوردستان. ❊ بەرێز ئێرای چەلیك چەند جار هاتویتە باشووری كوردستان ؟ -لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا پێنجار هاتومەتە باشووری كوردستان، شارەكانی هەرێمی كوردساتانم بینیوە، زۆر دڵگیروخۆشە هەمیشە حەزدەكەم بە نوێنەرایەتی زانكۆ بێمە باشووری كوردستان دواتر كەمێك بگەرێم. ❊ بەرێزتان بەرپرسی وەرگرتنی قوتابیانی بۆ خوێندنی ماستێرو دكتۆرا ، تا ئێستا چەند قوتابی باشووری كوردساتان لە زانكۆكەتان وەرگیراون و خوێندوویانە؟ -دوای ئەوەی وان توشی بومەلەرزە هات، پاشان ئاوەدان كرایەوە، هەندێك لە قوتابیانی ئیرانی بەمەبەستی خوێندنی خوێندنی بەكالۆریۆس و ماستێر وەرگیران، دواتر لە پلانی ساڵانەماندا لەگەڵ سەرۆكی زانكۆی یوزینجویڵ (پرۆفیسۆر دكتۆر پەیامی بەتاڵ) بیرمان لەوەكردەوە سەردانی باشووری كوردستان بكەین، خوێندنی ماستێرو دكتۆرا بۆیان فەراهەم بكەین، ئەوە بوو سێ ساڵ پێش ئێستا لە هەوڵەكەمان سەركەوتوبووین و هاتینە هەولێر، چەند بەشی جیاجیا مان لە زانكۆكەمان كردەوە ، لە ماوەی دووساڵی رابردوودا كۆی گشتی قوتابیەكانمان 530 زیاتر بوون كە 50 یان قوتابی كچ بوون، كە بۆ خوێندی ماستێر و دكۆرا وەرگیرابوون ، ئێستاش بەشێكیان دووساڵ خوێندی ماستێریان تەواو كردووە و بروانامەی ماستێریان وەرگرتووە لە زانكۆكەمان. ❊ ئەو قوتابیانەی لە باشووری كوردستان هاتوون تاچەند لە ئاستی زمانی توركی و ئینگلیزی لێیان رازین ؟ - ئێمە قوتابیانمان وەرگرتووە لە بەشەكانی كوردۆلۆژی كە بە كرمانجی دەخوێنن ، ئلاهیات واتا شەریعە بە عەرەبی دەخوێنن، بەشێكیشیان لە ئیدارەو ئیقساد و ئەندازیاری وانەكانیان بە زمانی ئینگلیزیە، ئەدەبیاتیش بە توركی دەخوێندرێت، قوتابیانی باشوری كوردساتان بەگشتی لە رووی ئاستی زانیاریان باشە بەڵام لەرووی زمانەوانیەوە كەموو كوریان هەیە، بۆیە ئێمە هەستاوین بە كردنەوەی كۆرسی زمان لەسەر ئاستی كرمانجی و توركی و ئینگلیزی، تاوەكو بتوانن پەرەی زیاتر بەخۆیان بدەن و زیاتر لە رووی زمانەوانیەوە پێش بكەون . ❊ لەسەر ئاستی توركیا زانكۆكەتان لە چ بەشێك پێشكەوتوو ترە، وە ئەمساڵ لە زانكۆكەتان لە چەند كۆلیژ و بەش قوتابیان وەردەگرن ؟ - زانكۆی یوزونجویڵ لەسەر ئاستی توركیا لە كۆلیژی پزیشكی بەشی ددان سازی، كۆلیژی كشتوكاڵ و كۆلیژی ڤێرتێرنەری و شەریعە زۆر پێشكەوتووە، لە كۆی 400 زانكۆی توركیا زانكۆی یوزونجویل لە رێزبەندی 28 هەمین دایە، ئەمساڵ لە 40 بەش قوتابی وەر دەگرین هەندێك بەش بەزمانی توركی هەندێك بەشی تر بە زمانی ئینگلیزی دەخویندرێت، وەك كۆلیژەكانی پزیشی و ئیدارە و ئقتساد و ئەدەببیات وكشتوكال و ڤێرتێرنەی و ئەندازیاری هەیە. ❊ چۆن بوو زانكۆی یوزنجویڵ ماستەری بەشی كوردۆلۆژی كردەوە؟ تاچەند خزمەت بە كوردی باشوور باكوری كوردستان گەیاندووە؟ - ئێمە ماستەرمان بۆ بەشی كرمانی و زازاكی كردەوە، ئەوە بوو قوتابیانی باشووری كوردستان چانسیان زیاتربوو بۆ خوێندی ماستەر، ئێمەش پێویستیمان بە توێژینەوەی كوردی سۆرانی هەیە، كە لەلایان قوتابیەكان بە كرمانجی دەنوسرێت، ئێمە دەمەانەوێت پەیوەندی قوتابیانی سۆرانی و كرمانجی لە رووی وانە و پراكتیكی زمانەوانی سود بەیەك بگەیەنین، بۆئەوەی لە خوێندن و نوسینی یەكتر بەتواوی لەیەك بگەین، ئەمە سەرەتایەكی باش بووبۆ ئێمە بۆ ئەوەی لە كەسایەتی ئەدەبیەكانی كورد باشوور بناسین و شارەزابین، بۆیە لە بەرنامەمەنا دایە، لەدوای كردنەوەی بەشی كوردی كرمانجی و زازاكی، بەشی سۆرانیش بكەینەوە، دڵنیام سەركەوت و دەبین و ئەنجامی باشی دەبێت. ❊ زانكۆی یوزیونجویڵ پەیوەندی لەگەڵ زانكۆكانی باشووری كوردستان چۆنە؟ - پەیوەندیمان لەگل دكتۆر لەزگین سەرۆكی زانكۆی زاخۆ زۆر باشە، بەرێزیان هاتونەتەشاری وان و سەدانی زانكۆی یوزونجویڵ یان كردووە، لەگەڵ زانكۆی پۆڵەتەكنیكی دهۆك دكتۆر عدنان زیرەك ،وە لەگەڵ زانكۆی سەلاحەددین و زانكۆی سلێمانی و زانكۆی راپەڕین پەیوەندیمان زۆر باشە. ❊ دەوترێت ئەمساڵ پرۆگرامێكی تایبەتان هەیە بۆ باشووری كوردستان، ئەو پرۆگرامە نوێیەی چیە ؟ -پڕۆگرامی ئێمە بۆ باشوری كوردستان لە سەر سێ ئاستی زۆر گرنگە، یەكەمیان لەسەر ئاستی پزیشكی یە، چونكە ئاستی خوێندی پزیشكی زانكۆی ئێمە زۆر بەرزترە لەسەر هەموو ئاستەكان، بۆیە دەمانەوێت قوتابیانەكانی باشوری كوردستان بە شارەزایەكی زیاتر پێبگەیەنین بەتایبەت ئەوانەی دەیانەوێت خوێندنی بەكەلۆریۆس لە كۆلیژی پزیشكی زانكۆكەمان بخوێنن، دووەمیان لەسەر ئاستی كۆلیژی كشتوكاڵە، شاری وان شارێكی هەم كشتوكاڵیە هەم گەشتیاریە، بە هۆی بوونی دەریاچەی وان و گرنگی دانمان بە بەشی كشتوكاڵی توانیوامانە سەركەوتوو بین لە بەروو بوومە كوشتوكاڵیەكان، بەروو بوومەكانمان لەسەر ئاستی توركیا ناوبانگی خۆی هەیە، وە لەسەر ئاستی ئیرانیش كاتێك گەشتیاران دێنە شاری وان، بەشی زۆریان بەروبومی وان لەگەڵ خۆیان دەبەنەوە، بۆیە ئێمە دەتوانین كەرتی كشتوكاڵی لە باشوری كوردستان بەرەو پێش ببەین بەهۆی وەرگرتنی قوتابی زۆر لەو كۆلیژی كشتوكاڵ تاوەكو لە ئایندەیەكی نزیكدا لە باشووری كوردستان لە رووی بەرو بومی كشتوكاڵی خۆماڵی خۆی پێش بكەوێت و پشت بەخۆی ببەستێت،هەروەها جوتیارانی گوندەكانی كوردستانیش فێربكەین كە چۆن پەرە بە كێڵانی خاك وچۆنیەتی پەیڕەوكرنی چاندن و سەمادی كیمیای و گرنگیدان بە بەروبومەكانیان بدەن، تا لە ئایندەیەكی نزیكدا بتوانن بەرهەمی خۆماڵی باشووری كوردستان تان دەست كەوێت، سێهەمی نیان لەسەر ئاستی ڤێرتێنەریە، بەرو بوومی ئاژەڵداری لە شاری وان زۆر پیش كەوتووە بە بەڵگە ئەوەی خواردنی بەیانیانی شاری وان لەسەر ئاستی هەموو جیهان خۆشتیرن خواردنە، ئەوە بە ئاسانی نەهاتۆتە دی بەڵكو كاریگەری زانست و رێنمای كشتوكاڵی و ڤێرتێرنەری بۆ جوتیاران خاوەن ئاژەڵدارەكان بووە، بەسوپاسەوە كە گوێیان لێ گرتین و جێبەجێیان كرد، ئەمە وای كرد شاری وان لە سەر ئاستی جیهان ناوی هەبێت و بۆ خواردنی بەیانیان ناوی بچیتە كتێبی گینس، كە ئەمەش شەرەفێكی گەورەیە بۆ ئێمە، بۆیە ئێمە هەوڵی جدی دەدەی لەسەر ئەم سێ سێكتەرە كار بكەین هەریەكەیان 10 كورسی خوێندنمان دابین كردووە، تا زیاتر خزمەتی باشووری كوردستان بكەین ئینجا لە ساڵانی داهاتوودا گرنگی بە بوارەكانی تر بدەین. ❊ بەرای ئێوە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان توانیویەتی قوتابیان پێبگەیەنن و سوود بە گۆمەڵگا بگەیەنن؟ - لێرە لە هەرێمی كوردستان زانكۆی زۆری هەیە وە مامۆستاكانیان زۆربەیان لە ئەوروپا و ئەمریكا ماستەر و دكتۆرا تەواو كردووە، شارەزای زۆر باشیان لە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی هەیە، واتا وڵاتێكی نوێە، كاری ئەوان زۆرە و ئایندە لەسەر دەستی ئەوانەدایە، بۆیە پێویستە سیستەمیكی گونجاو بۆ پەروەردە و فیركردن و پێگەیاندنی نەوەی داهاتوودابڕێژن، بۆ پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكی خۆیان بخەنە گەڕ بەتایبەت لە و بوارانەی كە زۆر پێویستە لە سەروی هەموویانەوە بێت وەك (نەوت و كەرەبا و پیشەسازی و كشتوكاڵ و ئابوور و پزیشكی)، تاوەكو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردساتان پشت بەخۆیان ببەستن و پێویست نەكات چاویان لە كەلوپەلی هاوردەكراوی دەرەوەبێت، ئەوەی من هەستم پێكردوە لە خوێندنی زانكۆكانی هەرێمی كوردستاندا قوتابیەكان زانستەكەیان بە تەواوی پێناگات، دەبێت ئەو گرفتە چارەسەر بكرێت و مامۆستاكان زۆر خۆیان ماندوو بكەن، قوتابیەكانیت باش پێبگەیەنێت، وە قوتابی لە دوای دەرچونی بەردەوام داهێنان بكات، نەوەك تەنها بروانامەكەی لا گرنگ بێت و كاری پینەكات، هەوڵی زیاتری زانكۆكانی كوردستان پێویستە بۆ باشتر كردنی بارو دۆخی كوردستان لە گشت سێكتەرەكانی ژیان . ❊ چۆن زانكۆی یوزینجویڵ لەسەر ئاستی رانكی جیانی یونسكۆ هێندە بێتە پێشەوە؟ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان پێویستە چی بكەن تا بگەنە ئەو ئاستە؟ - بەهۆی وەرگرتنی قوتابی بیانی بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا، وەك: قوتابیانی ئیران و ئەفغانستان و و فەڵەستین و كوردی باشووری كوردستان، هۆكار بووە بۆ هاتنە پێشەوەی رانكی زانكۆكەمان، وە هەوڵی زیاتر دەدەین زانكۆكەمان زیاتر بێتە پێشەوە، پێویستە لەسەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی گرنگ دەربكات، بۆ ئەوەی بۆ داهاتی خۆی و بەرزبوونەوەی رانكی لە یونسكۆ، ئەم هەنگاوانە بگرێتە بەر،یەكەم دیاری كردنی نمرەی ماستەر كە لەگەڵ مستەوای قوتابیانی ناوەخۆی خۆی بگونجێت وە بە پارەش بێت، دووەم وەرگرتنی قوتابیانی بییانی بەپارە، بەڵام بێ مەرجی كۆ نمرەكانیان ئەگەر بە زمانی كوردی یاخود بە ئینگلیزی بخوێنن، ئەمە وادەكات زۆرترین قوتابیانی وڵاتانی دەوروو بەرو رۆژهەڵاتی ناوەراست روو لە هەرێمی كوردستان بكەن، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان سود لە پلانەمان وەر بگرێت هەم بۆ ئابووری كوردستان داهاتێكی باشی دەبێت هەم زانكۆكانی كوردستان لە رانكی جیهانی دێنە ریزبەندی پێشەوە، جگەلەوەی زمان و ئەدەب و كلتوری كوردی بە شێوەی زانستیانە بە دونیا دەناسێندرێت. ❊ بەهۆی شەڕو ناكۆكیەوە زۆرجار دەرگای سنور دادەخران، قوتابیانیش كێشەی هاتوو چۆیان بۆ دروست دەبوو، ئایا چارەسەرێكتان بۆ ئەم كێشەیە چیە؟ -راست دەكەی، قوتابیانمان توشی نارەحەتی زۆر هاتن بەهۆی شەڕو پێكدادان لە ناوچەی جزیرە و سلۆپی، ئەمەش وای كرد سنوور چەندجار دابخرێت، ئێستا پاس راستەوخۆ هەولێر- وان وە بە پێچەوانەوە هەیە، وە ئێمە هەوڵمانداوە بۆ هاتوچۆی قوتابیانمان كار ئاسانی زیاتر بكەین، پرۆفیسۆر پەیامی بەتاڵ سەرۆكی زانكۆی یوزینجویڵ لە گفتوگۆدایە لەگەڵ كۆمپانیای فرۆكەوانی زاگرۆس جێت تاوەكو راستەوخۆ هێلی ئاسمانی هەولێر - وان وە بە پێجەوانەوە بكرێتەوە، پێمان راگەیاندوون كە، 500 قوتابی زیاتری باشووری كوردستان لێرە دەخوێنن هەفتەی جارێك هاتوو چۆی هەولێر - وان وە بە پێچەوانەوە هەبێت زۆر گرنگە ، بۆ خوێندن و بۆ گەشتوگوزار سودی زۆری هەیە بۆ هەردوو شاری هەولێر و وان. كاتێك شاری وان توشی بوومەلەرزەهات چۆن بەو خێرایە ئاوەدان كرایەوە. دەبێت لێرەوە سوپاسی خەڵكی باشووری كوردستان بكەم، بەهۆی بومەلەرزەكەی شاری وان لەساڵی 2011 وە دەزانم خەڵكی باشووری كوردستان هەموویان لە خەمی ئێمەدابوون، لە هەموو رووێكەوە هاوكاریان كردین، كاتێك شاری وان بە هۆی بوومەلەرزەوە توشی داروخان هات دەزگای خێرخوازی بارزانی ئەوكاتە 100 كابینە بە هەموو پیداویستیەكانیەوە بۆ زانكۆی یوزونجویڵ و خێزان و قوتابیەكانمان پێشكەشی كردینن، پاشان سەرۆك رەجەب تەیب ئۆردوگان رایگەیاند ئەوەی پێویستە بێت بۆ شاری وان بە زوترین كات جێ بەجێی دەكەین، ئەوەبوو لە ئەدیرنە و ئەنتالیاوە تا شارەكانی سەر سنووری رۆژهەڵاتی توركیا، هاوڵاتیانی توركیا بە هەموو پێكاهاتەكانیانەوە هاوكاری جۆراو جۆریان بۆ ناردین وەك كەلوپەلی خانوو و ناوماڵ و پیداویستیەكانی جلوبەرگ و خواردن ...هتد، ئێمەش توانیمان شاری وان زوو ئاوەدان بكەینەوە، ئەگەر كەسێك نەی بیستبێت شاری وان بومەلەرزەی لێدراوە، ئەوە كەس هەست ناكات و نازانێت، شاری وان هێندە پێشكەو توو بووە و گۆرانكارای بەسەر داهاتووە هەندێك دەڵێن وا پێدەچێت 20 ساڵ بەر لە ئێستا بومەلەرزە رویدابێت، نەوەك 5 ساڵ پێش ئێستا.
|
|
|
|
|