2017-01-02

دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە نزیک دوو نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدا تەقینەوە و ژمارەیەک هاووڵاتیی بوونە قوربانی.

عەمید سەعد مەعن، گوتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە نیوەڕۆی رۆژی 2/1/2017 ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە پشت نەخۆشخانەی کەنەدی لە شەقامی فەلەستین لە رۆژهەڵاتی بەغدا تەقییەوە.

عەمید سەعد مەعن هەروەها رایگەیاند، کە لە هەمان کاتدا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی دیکە لە پشت نەخۆشخانەی جەوادر لە ناوچەی سەدری بەغدا تەقیوەتەوە.

هەردوو تەقینەوەکە گردبوونەوەی هاووڵاتییانیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیانەوە دەیان هاووڵاتیی گیانیان لەدەست داوە و بریندار بوون، بەڵام هیچ ئامارێکی قوربانییەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌