2017-01-02

سەرپەرشتیاری‮ ‬گشتی‮ ‬شانەی‮ ‬باڵای‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬قەیرانە تەندروستییەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬نەینەوا،‮ ‬دكتۆر هاشم بریفكانی‮ ‬كە هاوكات سەرۆكی‮ ‬لێژنەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراقیشە لە چاوپێكەوتنێكی‮ ‬لەگەڵ ئاژانسی‮ ‬ئانادۆڵو رایگەیاند‮: ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬مووسڵ بەردەوامە و بەهیوای‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقین،‮ ‬بەڵام بەڕاستی‮ ‬تێچووی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬كەرتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بۆ ئۆپەراسیۆنی‮ ‬كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬مووسڵ لە رادەبەدەر گەورە بووە و بووەتە فشارێكی‮ ‬گەورە و مەترسیدار لەسەر كەرتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق‮. ‬لەسەرەتای‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬مووسڵ لەلایەن هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و دواتر لەلایەن سوپای‮ ‬عێراق،‮ ‬لێژنەیەكمان پێكهێناوە بۆ گەیاندنی‮ ‬راپۆرتی‮ ‬رۆژانە بە وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬بە پشت بەستن بە راپۆرتەكانمان تێچووی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬مووسڵ بێ سنوورە لە توانای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەرچووە‮. ‬
زۆرینەیان هاووڵاتی‮ ‬سڤیل و ژمارەیەكیشیان سەربازن
بریفكانی‮ ‬گوتیشی‮: ‬لە زۆرینەی‮ ‬نەخۆشخانەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان95% ‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬چارەسەری‮ ‬پزیشكی‮ ‬وەردەگرن هاووڵاتی‮ ‬مووسڵ و خوارووی‮ ‬عێراقن،‮ ‬ئەم رێژەیەیش بریتین لە دوو بەش‮ ‬یەكەمیان بریندارانی‮ ‬ئۆپەراسیۆنی‮ ‬كۆنتڕۆڵكردنەوەی‮ ‬مووسڵ كە زۆرینەیان هاووڵاتی‮ ‬سڤیل و ژمارەیەكیشیان سەربازن،‮ ‬بەشی‮ ‬دووەمیشیان ئاوارەكانی‮ ‬ئۆپەراسیۆنەكەن‮. ‬تەنها5% ‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە نەخۆشخانەكانی‮ ‬هەرێم چارەسەر وەردەگرن،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ئەو رێژە مەترسیدارە كەچی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق و وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬عێراق وەك پێویست هاوكار و‮ ‬یارمەتیدەر نییە لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چەندین جارە بەدواداچوون لەم كەمتەرخەمییەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق دەكەین،‮ ‬تاكە وەڵامییان ئەوەیە كە بوودجەی‮ ‬پێویستیان لەبەر دەستدا نییە‮. ‬
دابینكردنی‮ ‬بوودجەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بۆ پێشمەرگە
سەبارەت بە بوودجەی2017 ‮ ‬و دابینكردنی‮ ‬بوودجەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بۆ پێشمەرگە،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬لێژنەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق دەڵێت‮: ‬ئێمە وەك لێژنەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەران لە كۆبوونەوە و دانیشتنەكاندا هەموو هەوڵێكمانداوە بۆ ئەوەی‮ ‬بەشە بوودجەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بۆ پێشمەرگە دابین بكەین،‮ ‬بەڵام بەداخەوە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق و كاربەدەستانی‮ ‬بەغدا بابەتی‮ ‬تەندروستیشیان هاوشێوەی‮ ‬بابەتی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئابووری‮ ‬خستووەتە ناو كێشە و ململانێ سیاسییەكان‮. ‬لە ئێستاشدا پیلانێك لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق لە ئارادایە بۆ ئەوەی‮ ‬هەرچی‮ ‬ئامێرە پزیشكییە پێشكەوتووەكان رەوانەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەكرێت،‮ ‬لەبڕی‮ ‬ئەم ئامێرانە كە ئامێری‮ ‬پزیشكی‮ ‬پێویستن بڕێك دەرمان بنێرین كە ئەمە ئەو پەڕی‮ ‬نادادپەروەرییە بەرامبەر پێشمەرگە و گەلی‮ ‬كورد دەكرێت‮. ‬
پیلانێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق
بریفكانی‮ ‬گوتیشی‮: ‬پیلانێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق بەرامبەر بە كورد كەمكردنەوەی‮ ‬بەشە بوودجەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە گشتی‮ ‬و بوودجەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بە تایبەتی،‮ ‬پەرلەمانتارە عەرەبەكانی‮ ‬پارتە عێراقییەكان لە بەرنامەیاندا بوو بوودجەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەرێم كەم بكەنەوە لە17% ‮ ‬بۆ14%،‮ ‬بەڵام ئێمە وەك لێژنەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و تەواوی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬كورد هەموو كار و هەڵوێستێكمان دەربڕی‮ ‬دژی‮ ‬ئەم پیلانە،‮ ‬خۆشبەختانە ناچار بوون بوودجەكە بۆ17% ‮ ‬زیاد بكەن‮. ‬
رەوشی‮ ‬تەندروستی‮ ‬ئاوارەكانی‮ ‬مووسڵ
لە بەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬چاوپێكەوتنەكەیدا لەگەڵ ئاژانسی‮ ‬ئانادۆڵو سەرپەرشتیاری‮ ‬گشتی‮ ‬شانەی‮ ‬باڵای‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬قەیرانەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬نەینەوا،‮ ‬دكتۆر هاشم بریفكانی‮ ‬باسی‮ ‬لە دۆخ و گوزەرانی‮ ‬ئاوارەكان كرد و گوتی‮: ‬لە ماوەی‮ ‬دوو ساڵی‮ ‬رابردوو لێشاوی‮ ‬ئاوارەیی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گرتووەتەوە رۆژ لە دوای‮ ‬رۆژ ئاوارەی‮ ‬زیاتر روو لە هەرێم دەكات،‮ ‬بێگومان لە گوزەرانێكی‮ ‬زۆر خراپدان،‮ ‬چونكە ئەوانەی‮ ‬ئاوارە بوون هیچ سەروەت و سامانێكی‮ ‬خۆیان لەگەڵ خۆیاندا نەهێناوە‮. ‬بۆ خزمەتی‮ ‬ئاوارەكان ئێمە لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق وەك لێژنەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بە ئەركێكی‮ ‬پەرلەمانتاری‮ ‬و مرۆڤایەتی‮ ‬خۆمان هەڵستاین شاندێكمان پێكهێنا و لەگەڵ وەزراەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق كەوتینە گفتوگۆ بۆ چارەسەركردن و كۆنتڕۆڵكردنی‮ ‬تەندروستی‮ ‬ئاوارەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق،‮ ‬سەرەتا هەماهەنگیەكی‮ ‬باڵا لە نێوان لێژنەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق هەبوو لە دەستپێكی‮ ‬كارەكانمان لە تواناماندا هەبوو كە كۆنتڕۆڵی‮ ‬دۆخەكە بكەین،‮ ‬بەڵام لە ئێستادا رۆژ لە داوی‮ ‬رۆژ بارەكە لەسەر هەموو لایەكمان قورستر دەبێت‮. ‬
حكوومەتی‮ ‬عێراق لە ئاست پێداویستی‮ ‬ئاوارەكاندا نییە
گوتیشی‮: ‬لە ئێستادا رۆڵی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق لە ئاست پێداویستی‮ ‬ئاوارەكاندا نییە،‮ ‬چونكە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانمان لەوە ئاگادار كردووەتەوە كە بەشێكی‮ ‬زۆر لە ئاوارەی‮ ‬كەمپەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق پێویستیان بە چارەسەری‮ ‬پزیشكی‮ ‬و دابینكردنی‮ ‬دەرمان هەیە،‮ ‬تەنانەت چەندین خێزان لە كەمپەكان پێویستییان بە دابینكردنی‮ ‬خۆراك هەیە تا بە چارەسەری‮ ‬پزیشكی‮ ‬رادەگات،‮ ‬ئەمانە خزمەتگوزاری‮ ‬سەرەتایین ئەگەر هاووڵاتی‮ ‬لەم خزمەتە بێ بەش بێت كەواتە لە خراپترین دۆخدان‮. ‬ئێمە وەك لێژنەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬لە ئەنجوومەنی‮ ‬نوێنەرانی‮ ‬عێراق لە فشارەكانمان بەردەوام بووین بۆ سەر وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراق بەهۆی‮ ‬فشاری‮ ‬زۆری‮ ‬ئێمە و هەوڵەكانمان بۆ دابینكردنی‮ ‬جۆرێك لە پێداویستی‮ ‬رەوشەكە نەگەیشتووە ئەو قۆناغە كە گیان لە دەستدانی‮ ‬بە كۆمەڵ دروست بێت لە كەمپەكان‮. ‬
ناكرێت هەرێم بەتەنها لەژێر ئەم بارە قورسەدا بهێڵنەوە
دكتۆر هاشم بریفكانی‮ ‬دەشڵێت‮: ‬ئەوەی‮ ‬تا ئێستا لە راپۆرتەكانی‮ ‬شانەی‮ ‬ئێمە دەستمان كەوتووە تێچووی‮ ‬كارەبا و خزمەتگوزارییەكانی‮ ‬شارەوانی‮ ‬بەتەنها لە‮ ‬یەك ملیار و500 ‮ ‬هەزار دۆلار زیاترە،‮ ‬ئەمەیش هەمووی‮ ‬لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەوێت،‮ ‬وەك هەموو لایەك دەزانین هەرێمی‮ ‬كوردستانیش لە قەیرانێكی‮ ‬سەختی‮ ‬داراییدایە،‮ ‬بۆیە پێویستی‮ ‬بە هەڵمەتێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬خزمەتكردنی‮ ‬ئاوارەكان هەیە ناكرێت هەرێم بەتەنها لەژێر ئەم بارە قورسەدا بهێڵنەوە‮. ‬سەرپەرشتیاری‮ ‬گشتی‮ ‬شانەی‮ ‬باڵای‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬قەیرانە تەندروستییەكانی‮ ‬پارێزگای‮ ‬نەینەوا نەیشاردەوە كە بەهۆی‮ ‬نەمانی‮ ‬دەرمان و پێداویستی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە تووشبووان بەنەخۆشی‮ ‬درێژخایەن وەك شێرپەنجە و شەكرە گیانیان لە دەستداوە،‮ ‬ئەگەر هاوكاری‮ ‬تەندروستی‮ ‬بۆ ئەو ئاوارانە دابین نەكرێت كە تووشی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬درێژخایەن و مەترسیدارن بێگومان رێژەی‮ ‬گیان لە دەستدان بەرزتر‮ ‬دەبێتەوە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌