2016-12-30

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە: بەرپرسانی ئەمریکایی رایانگەیاندووە ٣٥ دیپلۆماتکاری رووسیا لە وڵاتەکەیان دەردەکەن ودوو ناوندی سەر بە رووسیا لە نیویۆرک و مەریلاند دادەخەن.

بە پێی ئەم هەواڵەی رۆیتەرز لە زمان بەرپرسێکی ئەمریکایی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەم هەنگاوەی ئەمریکا وڵامێکە بۆ ئازاردانی دپیلۆماتەکانی ئەمریکا لە مۆسکۆ.

هەر ئەم سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە ئەم دیپلۆماتکارە رووسیاییانە ٧٢ کاتژمێر کاتیان پێدراوە خاکی ئەمریکا جێ بهێڵن.

ماوەیەکە پێوەندییەکانی ئەمریکا و رووسیا بە توندی بەرەو گرژی دەڕوات.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌