2016-12-29

ئامادەكردنی: یاسین هێژا

وێڕای ئەو بارودۆخەی رووبەڕووی كوردستان بۆتەوە، كە بە بەرنامە كار بۆ گوشارخستنە هەرێم دەكرێت، لە ڕێی بڕینی قوتی خەڵك و بەجێ هێشتنی چەكی نوێ لەلایەن سوپای عێراقەوە بۆ داعش و پەلاماری ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشمەرگە ئەفسانەی داعشی تێكشكاند، ئەوەی ناحەزانی كوردستان دەیانویست، لەگەڵ هەوڵی ئابڵۆقەدانی كوردستان، هەوڵ بدەن، كوردستان لەگەڵ دەرەوە داببڕن، بەڵام رۆڵی كاریگەرانەی سەرۆك بارزانی لە رابەرایەتیكردنی پێشمەرگە و حەواندنەوەی نزیكەی دوو ملیۆن ئاوارە و برەودان بە پێكەوەژیانی كورد و پێكهاتەكان، ساڵی 2016 بووە ساڵێكی گرنگ كە زۆرترین سەركردەی وڵاتان سەردانی هەولێریان كرد، لێرەدا هەندێ لەو سەردانانە لەم پانۆڕامایەدا دەخەینەڕوو:
***
ڕۆژی یەكشەممە 3ـی 1ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕیچارد چارنێسكی جێگری سەرۆكی پارلەمانی ئەوروپا كرد.
ڕۆژی یەكشەممە 10ـی 1ـی 2016 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی باڵای حكوومەتی هۆڵەندا كۆبۆوە كە پێكهاتبوون لە لۆدڤایك ئاشەر جێگری سەرۆك وەزیران و ژەنین هێنس پلاشخارت وەزیری بەرگری و جەنەڕاڵ تۆم میدن دۆرپ سوپاسالاری هۆڵەندا و جان واڵتماز باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و ڤان دێر زاندی كۆنسوڵی هۆڵەندا لە هەولێر.
ڕۆژی دووشەممە 11ـی 1ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی وەزارەتی بەرگریی كۆماری چیك بە سەرۆكایەتی جاكوب لاندۆڤێسكی جێگری وەزیری بەرگریی كۆماری چیك بۆ كاروباری سیاسی و ستراتیژی كرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 14ـی 1ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ تۆم بەكێت نێردراوی تایبەتی ئاساییشی حكوومەتی بریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان و ڕاوێژكاری سەربازیی بریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێكی یاوەری كرد.
ڕۆژی سێشەممە 9ـی 2ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جۆن كۆبیس نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات.
ڕۆژی شەممە 5ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئەڵبێرت مارتن ئۆرتێگا باڵیۆزی تازەی وڵاتی ڤاتیكان لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە مەتران بەشار مەتی وەردە سەرۆكی كەنیسەی كاسولیكی كلدانی لە هەولێر و مەتران یوحەننا پترۆس موشی مەترانی تاییفەی سریان كاسۆلیكی موسڵ و كوردستان و مەتران نیقۆ دیمۆس داود مەتی شەرەف مەترانی تاییفەی سریان ئەرتەدۆكس لە موسڵ و كوردستان.
نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 17 - 3 - 2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز فیلیپ هامۆند وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و شاندێكی یاوەری كرد كە لە بەرێزان باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی بەریتانی پێكهاتبوو.
ڕۆژی پێنجشەممە 17ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی هزر و لێكۆلینەوەی ئەتلەنتیس كرد كە پێكهاتبوو لە ڕایان كرۆكێر باڵیۆزی پێشووی ئەمەریكا لە عێراق و سەرۆكی لیژنەی تایبەت بە ئاییندەی عێراق لە ئەنجوومەنەكە و خاتوو نوسەیبە یونس بەڕێوەبەری جێبەجێكاری لیژنەی تایبەت بە ئاییندەی عێراق لە ئەنجوومەنی هزر و لێكۆلینەوەی ئەتلەنتیس.
ڕۆژی هەینی 18ـی 3ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە برێت مەكگورك نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ستیوات جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ماتیوس میتمان كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك لە فەرماندە و بەرپرسانی باڵای سوپای ئەمەریكا لە عێراق.
ڕۆژی شەممە 26ـی 3ـی 2016 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بان كیمۆن سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە جیم یونگ كیم سەرۆكی بانكی جیهانی و ئەحمەد عەلی سەرۆكی بانكی گەشەپێدانی ئیسلامی و جان كۆبیس نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و ژمارەیەك ڕاوێژكار و بەرپرسی نەتەوە یەكگرتووەكان و بانكی جیهانی و بانكی گەشەپێدانی ئیسلامی.
ڕۆژی چوارشەممە 6ـی 4ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئێنزۆ ئامێندۆلا جێگری وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ماركۆ كارلینۆس باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و خاتوو ئەلیساندرا دیپیبۆ كونسوڵی ئیتالیا لە هەولێر.
ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی 4ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خێرت بۆرژوا سەرۆك وەزیرانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە كۆن یۆنگبلوت بەرپرسی فەرمانگەی كاروباری دەرەوەی هەرێمی فلاندەرز و ژمارەیەك لە بەرپرس و ڕاوێژكاری ئەو هەرێمە.
ڕۆژی دووشەممە 11ـی 4ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە برێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد.
ڕۆژی سێشەممە 12ـی 4ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ژان ئێڤ لۆدریان وەزیری بەرگریی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە مارك بارێتی باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و ئاڵێن گیبڕات كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكار و بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی فەڕەنسا.
ڕۆژی دووشەممە 18ـی 4ـی 2016 لە سەلاحدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی سێناتۆر و پەرلەمانتارەكانی فەڕەنسا و پارلەمانی ئەوروپا كرد.
ڕۆژی پێنجشەممە 21ـی 4ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئیڤێز ڕۆسیێ جێگری وەزیری دەرەوەی سویسڕا و شاندێكی یاوەری كرد.
ڕۆژی هەینی 22ـی 4ـی 2016 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی سوپای ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و مەتیوس میتمان كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك فەرماندە و ڕاوێژكاری سەربازیی سوپای ئەمەریكا لە عێراق.
ڕۆژی پێنجشەممە 28ـی 4ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە جەنەڕاڵ جۆناتان ڤانس سوپاسالاری كەنەدا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك فەرماندە و ڕاوێژكاری سەربازیی سوپای كەنەدا.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 28ـی 4ـی 2016 لە شاری هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز جۆ بایدن جێگری سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە برێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا لە هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كۆلین كاڵ ڕاوێژكاری جێگری سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئاساییشی نەتەوەیی جەنەڕاڵ سەن مەكفارلەند فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و مەتیوس میتمان كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك فەرماندەی سەربازی و ڕاوێژكاری سیاسی.
ڕۆژی چوارشەممە 4ـی 5ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەلیل شەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی ئەمنستی ئینتەرنەشناڵ و شاندێكی یاوەری كرد.
ڕۆژی سێشەممە 10ـی 5ـی 2016 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە خاتوو ڕۆبێرتا پینۆتی وەزیری بەرگریی ئیتالیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ماركۆ كارنێلۆس باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و خاتوو ئەلێساندرا دیپیپۆ كونسوڵی ئیتالیا لە هەولێر و ژمارەیەك لە فەرماندە و بەرپرسە باڵاكانی سوپای ئیتالیا.
ڕۆژی چوارشەممە 11ـی 5ـی 2016 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئیستێڤان شمیچكۆ وەزیری بەرگریی هەنگاریا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ژمارەیەك بەرپرسی باڵای سیاسی و سەربازیی ئەو وڵاتە.
رۆژی 15-5-2016 وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران لە هەولێر لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی كوردستان، كۆبووەوە.
ڕۆژی شەممە 4ـی 6ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە فەڕەنسیس فیلۆن سەرۆك وەزیرانی پێشوو و ئەندامی پارلەمانی ئێستای فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە چەند سێناتۆر و پارلەمانتاری پارتی كۆماریی فەڕەنسا و كونسوڵی ئەو وڵاتە لە شاری هەولێر.
ڕۆژی سێشەممە 7ـی 6ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە قەداسەتی پاتریاك مار ئێگناتیۆس ئەفرامی دووەم كەریم پاتریاكی ئەنتاكیە و سریانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان و شاندێكی یاوەری كرد.
ڕۆژی شەممە 2ـی 7ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە زانا و كەسایەتیی سیاسی و كولتووریی عێراقی حەسەن عەلەوی كرد.
ڕۆژی سێشەممە 12ـی 7ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە هارجیت سینگ ساجان وەزیری بەرگریی كەنەدا و شاندێكی یاوەری كرد.
ڕۆژی سێشەممە 12ـی 7ـی 2016 لە سەلاحەدین، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە ئێلیزا سلۆتكین یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد.
ڕۆژی یەكشەممە 24ـی 7ـی 2016 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سیاسەتمەدار و نووسەری باكووری كوردستان مەهدی زانا كرد.
ئێوارەی رۆژی یەكشەممە 31ی 7ی 2016 لە سەلاحەدین بەرێز مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەنەڕاڵ جۆزێف دانفۆرد سەرۆكی دەستەی ئەركانی ھاوبەشی سوپای ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكھاتبوو لە ستیوارت جۆنز بالیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و جەنەڕاڵ ماكفارلاند فەرماندەی ھێزەكانی ھاوپەیمانان لە عێراق و كێن گڕۆس كۆنسۆڵی ئەمەریكا لە ھەولێر و ژمارەیەك لە فەرماندە و ڕاوێژكارانی سوپای ئەمەریكا.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 9-8-2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مارك رۆتە سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا و شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری كرد.
ڕۆژی چوارشەممە 17ـی 8ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سێناتۆر كۆری بووكەر ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا لە پارتی دیموكرات و ئەندامی لیژنەی ئاساییش و كاروباری حكوومەت لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە ستیوارت جۆنز باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و كێن گرووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكاری سیاسی و سەربازی.
ڕۆژی پێنجشەممە 15ـی 9ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە تۆنی بلینكێن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە برێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانێتیی شەڕی دژی داعش و دۆگڵاس سیڵیمەن باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا لە عێراق و جەنەڕاڵ ستێڤن داونسێند فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق كێن گڕووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا.
ڕۆژی چوارشەممە 21ـی 9ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێزان سەلاحەددین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان و ئوسمان بایدەمیر و شاندێكی یاوەریان كرد كە لە ژمارەیەك پارلەمانتاری هەدەپە لە پارلەمانی توركیا و ڕاوێژكاران پێكهاتبوو.
سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 22-9-2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز مایكل فالۆن وەزیری بەرگریی بەریتانیا و شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری كرد.
ڕۆژی هەینی 23ـی 9ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئۆرسۆلا فۆندێرلاین وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە فرانز جوزێف كریمپ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و جەنەڕاڵ ماركوس نیپ سەرۆكی ئەركانی سوپای ئەڵمانیا و ژمارەیەك ئەفسەر و ڕاوێژكاری وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا.
سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی 23-9-2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ خاتوو ئورسولا ڤۆن دیر لیان وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و شاندێكی دیپلۆماسی و سەربازیی یاوەری كۆبووەوە.
ڕۆژی سێشەممە 4ـی 10ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا كرد كە پێكهاتبوو لە كریستیەن تۆرنێر بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا لە وەزارەتی دەرەوە و گوین جێنكیس جێگری ڕاوێژكاری ئاساییشی نەتەوەیی و فرانك بەیكر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و جۆن شارپ كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر.
رۆژی یەكشەممە 23/10/2016، لە شاری هەولێر، بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز ئاشتۆن كارتەر وەزیری بەرگریی ئەمریكا و شاندی یاوەری كرد، كە پێكهاتبوو برێت ماككورك نێردەی تایبەتی سەرۆك ئۆباما بۆ هاوپەیمانیی جیهانی دژ بە داعش، دۆگلاس سلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ستیڤان داونسێند فەرماندەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و كین گرووس كۆنسووڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكار و ئەفسەری سوپای ئەمەریكا.
ڕۆژی سیشەممە 25ـی 10ـی 2016 لە سەلاحەددین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ستێفان لۆفێن سەرۆك وەزیرانی سوید و شاندێكی یاوەری كرد.
نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 25-10-2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ستێفان لۆڤین سەرۆك وەزیرانی سوید و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوەری كرد.
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 5/11/2016 بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە یاوەریی شاندێكی باڵای سەربازیی سوپای عێراق سەردانی شاری هەولێری كرد و لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە لایەن بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك بەرپرسی باڵای هەرێم پێشوازیی لێكرا.
ڕۆژی سێشەممە 22ـی 11ـی 2016 لە سەلاحەدین بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بێرنارد كازوا ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری كرد.
ئێوارەی رۆژی سێشەممە 22-11-2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی پیرانی فرەنسا بە سەرۆكایەتی بەڕێز بێرنارد كازوا ئەندامی ئەنجوومەنەكە كرد.
ڕۆژی یەكشەممە 11ـی 12ـی 2016 لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ئاشتن كارتەر وەزیری بەرگریی ئەمەریكا و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە ئێلیسا سڵۆتكین یاریدەدەری وەزیری بەرگری و دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و جەنەڕاڵ داونسێند فەرماندەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق و ژمارەیەك بەرپرس و ڕاوێژكاری وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا. بەر لە كۆبوونەوەی سەرۆك بارزانی و وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە مەراسیمێكی تایبەت دا میدالیای ئازایەتی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا لە لایەن وەزیری بەرگریی ئەمەریكا پێشكەشی چوار پێشمەرگە كرا بە نوێنەرایەتیی هەموو هێزی پێشمەرگەی كوردستان. لە مەراسیمەكەدا وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە وتەیەكی كورتتدا باسی لە ئازایەتی و بوێریی پێشمەرگە كرد و ستاییشی ڕۆڵی پێشمەرگەی كرد كە قارەمانانە توانی داعش تێكبشكێنێت. هەروەها ئەوەیشی بە پێشمەرگەكان گوت كە "ئێوە شەرەفتان بۆ خۆتان و گەلەكەتان تۆمار كرد".
پێشنیوەڕۆی رۆژی 19-12-2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێزان جان ئەسیلبۆرن وەزیری دەرەوەی لۆكسەمبۆرگ، دیدیە ریندەرز وەزیری دەرەوەی بەلجیكا و بێرت كۆندرس وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا و شاندێكی یاوەریان كرد.
پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 21-12-2016 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز هارجیت ساجان وەزیری بەرگریی كەنەدا و شاندێكی یاوەری كرد.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌