2016-12-29

فەرماندەیەكی ھێزی دژە تیرۆری عێراق رایدەگەیەنێت، لە قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ ھێزە عێراقیەكان بەرەو پێنج گەڕەك لە پێشڕەویدان.

دوای دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، عەبدولغەنی ئەسەدی فەرماندەی دژە تیرۆری عێراق، رایگەیاند، توانراوە لە ھەر پێنج گەڕەکی سۆمەر، سحە، سەلام و ناوچەی پیشەسازی پێشڕەوی ئەنجام بدرێ و ئەو بەشەی لە گەڕەکی ئینتیسار مابوو کۆنتڕۆڵکرایەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، قۆناخی دووەمی ھێرشەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گەڕەکەکانی دیکەی رۆژھەڵاتی مووسڵ دەستیپێکرد.

قۆناخی یەکەمی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ لە 17/10/2016 دەستیپێكرد، سوپای عێراق و ھێزەكانی پێشمەرگە لە قۆناخی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا 40 گەڕەکی مووسڵیان رزگارکرد.


K24

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌