2016-12-28

 خەبات:عەلی‮ ‬بانیشاری
بەوتەی‮ ‬فرۆشیارانی‮ ‬ماسی‮ ‬ئـەمساڵ زۆرترین خـواست لەسەر ماسـی‮ ‬هـەبووە،‮ ‬ئەوەش بـەهۆی‮ ‬هەزانی‮ ‬نرخەكەیەوە بووە‮. ‬بەپێی‮ ‬زانییارییەكانیش دوو هەفتە لەمـەوبەر لە پـارێزگـای‮ ‬هەڵەبجەش كیلۆیەك ماسی‮ ‬بە هەزار دیناری‮ ‬عێراقی‮ ‬فرۆشراوە،‮ ‬كڕیارانی‮ ‬مـاسی‮ ‬لە باشووری‮ ‬كوردستان دەڵێـن‮" ‬هیچ ساڵێك نرخی‮ ‬مـاسی‮ ‬ئـەوەنـدە هەرزان نەبووە‮". ‬هـەرزانی‮ ‬نرخی‮ ‬مـاسی‮ ‬بەهۆی‮ ‬زۆری‮ ‬بەرهـەمەكـەیەتی،‮ ‬كە ئـەمـەش بـۆ زیـادبـوونی‮ ‬ژمـارەی‮ ‬بەخێوكردنی‮ ‬ماسی‮ ‬حەوز دەگـەڕێتەوە‮.‬ لە باشووری‮ ‬كوردستـان ماسی‮ ‬لە دەریـاچـەو رووبارەكاندا راو دەكـرێت و بـەشێكـی‮ ‬زۆری‮ ‬بەرهەمهێنراوی‮ ‬ماسـیش هی‮ ‬حـەوزەكانە كە چەند سـاڵێكی‮ ‬ژمارەیان زیادیكـردووە و حكـومەت لـەو رووەوە هاوكاری‮ ‬بەخێوكەرانی‮ ‬كردووە‮. ‬ئامارەكان دەریانخستووە لە باشووری‮ ‬كوردستان ساڵانە4 هەزار و‮ ‬200 تـەن مـاسی‮ ‬بـەرهـەم دەهێنـرێـت،‮ ‬ئـەمەش بـە بەراورد بە ساڵانـی‮ ‬رابردوو ژمارەیەكی‮ ‬زۆرە‮.‬ نیاز بەكر،‮ ‬لە رێگەی‮ ‬ئۆتۆمبێلێكی‮ ‬نیسانەوە رۆژانە ماسی‮ ‬دەفرۆشێت،‮ ‬ئەو لە ناحیەی‮ ‬كەسنەزان هاواری‮ ‬دەكرد3 كیلـۆ ماسی‮ ‬بە5 هـەزار‮. ‬لە بـارەی‮ ‬هەرزانی‮ ‬نـرخی‮ ‬ماسییەوە دەڵێت‮" ‬زۆری‮ ‬ژمارەی‮ ‬ماسی‮ ‬وایكردووە نرخەكەی‮ ‬هەزاران بێت و بەشـێك لە خـەڵكـیش هەفتـانە چەند جارێك بەهۆی‮ ‬بەسوودی‮ ‬گۆشتەكەیەوە دەیخۆن‮". ‬گوتیشی‮" ‬ئـاوارەكان بـەتـایبەت عـەرەبەكان زۆرترین ماسی‮ ‬دەكڕن‮". ‬ زانیارییە پزیشكییەكان دەریانخستووە ماسی‮ ‬بۆ تەندروستی‮ ‬دڵ و بۆرییەكانی‮ ‬خوێن و كاراكردنی‮ ‬هەستە دەمارییەكان،‮ ‬ماسی‮ ‬دۆڵەمەندە بە چـەندین ڤیتامین لەوانەش ڤیتامین ئەی‮ ‬و دی‮. ‬پزیشكە پسپۆڕەكانی‮ ‬خۆراك ئامۆژگاری‮ ‬هاوڵاتیان دەكەن هەفتـانە2 بۆ‮ ‬3 جار گۆشتی‮ ‬ماسی‮ ‬بخۆن‮. ‬هەر بە وتەی‮ ‬پزیشكەكان باشترین ماسی‮ ‬هی‮ ‬رووبارە و دەریـاچەكانن‮.‬ نیازی‮ ‬ماسی‮ ‬فرۆش ئاشكرایدەكات رۆژانە زیاتر لە40 كـیلۆ مـاسی‮ ‬دەفـرۆشێـت،‮ ‬ئـەو دەشڵێت‮" ‬ئەگەر بەم شێوەیە ماسـی‮ ‬هـەرزان بێت رەنگـە ئیـدی‮ ‬خـەڵك لـە كـڕینی‮ ‬گۆشتەكانـی‮ ‬دیـكە دور بكەونەوەو هەمووان رووبكەنە خواردنی‮ ‬ماسی‮". ‬داواشیكرد حكومەت زیاتر هاوكاری‮ ‬بەخێوكەرانی‮ ‬ماسی‮ ‬بكات و پرۆژەكانی‮ ‬ماسی‮ ‬زیاد بكات‮.‬ چەند جـار ماسیگـرەكـان باسیان لەوە كردووە مـاسی‮ ‬رووبارەكان كەمیكردووە ئەوەیش بـەهۆی‮ ‬پـیسبوونی‮ ‬ئاوی‮ ‬رووبـار و دەریـاچەكـان و بەكارهێنانی‮ ‬كـارەبـا و چـەنـد هۆكـارێكـی‮ ‬ترەوەیە،‮ ‬بـەڵام هـەر زوو پرۆژەكانی‮ ‬ماسـی‮ ‬تـوانی‮ ‬ئەو شوێنە پڕ‮ ‬بكاتەوە و نـەهێڵت مـاسی‮ ‬لـە بـازاڕەكاندا كەم بكات‮. ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستـان ساڵانە لە مانگی3ەوە تا مانگی7 راوكردنی‮ ‬ماسی‮ ‬قـەدەغە دەكـرێـت و لـەو وەرزەدا زیاتر ماسـی‮ ‬حەوز و پرۆژەكان دەخرێنە بازاڕەوە‮.‬ ئادەم حەمەلاو،‮ ‬تەمەنی43 سـاڵە و دانـیشتـووی‮ ‬پـارێزگـای‮ ‬هـەڵەبجـەیە دەڵێـت‮" ‬بەهۆی‮ ‬نزیكی‮ ‬رووباری‮ ‬سیروان لە هەڵەبجە بـەردەوام نرخی‮ ‬مـاسی‮ ‬لێـرە لەچاو هەندێك ناوچەی‮ ‬دیكە هەزانتر بووە‮". ‬گـوتیشی‮" ‬هیـچ ساڵێك هێندەی‮ ‬ئـەمساڵ نرخی‮ ‬ماسـی‮ ‬هـەرزان نەبووە و ئێستا خەڵك بیر لەوە دەكەنەوە لە بری‮ ‬كڕینی‮ ‬گۆشتی‮ ‬مریشك و ئاژەڵ،‮ ‬گۆشتی‮ ‬ماسی‮ ‬بكڕن‮".‬ لەم وەرزەدا هەرزانی‮ ‬نرخی‮ ‬ماسی‮ ‬وایكردووە هـاونیشتمانیان بەشێكـی‮ ‬زیاتر بكڕن و هەڵیبگرن بۆ چەند مانگێكی‮ ‬تر‮. ‬ماسـی‮ ‬سەلەمۆن لە باشتـرین جـۆرەكانی‮ ‬ماسییە و لـەسەرتـاسەری‮ ‬جیهاندا خواست لەسـەری‮ ‬زۆرە و لە باشـووری‮ ‬كوردستانیش نـزیكەی15 پـرۆژە بەخێوكردنـی‮ ‬ئەو جۆرە ماسییە هەن‮.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌