2016-12-27

راپۆرت‮- ‬فاتیح بەرزنجی‮ ‬
هەموو ساڵێك چەند رۆژێك بەرلەهاتنی‮ ‬سەری‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێ بەبۆنەی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح خوشك و برا مەسیحیەكان ئامادەباشی‮ ‬دەكەن و شەقامەكان رازاوە دەكەن و لەشەوی‮ ‬24/25ی‮ ‬هەموو ساڵێك كڵێساكان بۆئەو مەراسیمە ئایینیە ئامادەدەكرێ و خوشك و برایانی‮ ‬مەسیحی‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬ئەو شەوە دوعاو نزا دەكەن و لەرۆژی‮ ‬25ی‮ ‬مانگیش بەو بۆنە پیرۆزەوە ئاهەنگ دەگێڕن و خواردنی‮ ‬خۆش و بەتام ئامادە دەكەن و سەردانی‮ ‬ماڵی‮ ‬یەكتری‮ ‬دەكەن و لەسەری‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێ واتە‮ (‬كریسمس‮) ‬هەموو خوشك و برا مەسیحیەكان لەماوەی‮ ‬ئەو چەند رۆژەدا ئاهەنگی‮ ‬بەجۆش و خرۆش ئەنجام دەدەن و خۆشحاڵن،‮ ‬دەربارەی‮ ‬چۆنیەتی‮ ‬ئەو مەراسیمەو ئامادەباشی‮ ‬لەجەژنی‮ ‬سەری‮ ‬ساڵ و كریسمس سەردانی‮ ‬شارەدێی‮ (‬عەنكاوە)مان كرد و ئەو راپۆرتەمان ئامادەكرد‮. ‬
كریستیانەكان دوعاو نزا بۆ هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە دەكەن
هەر كە سەردانی‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوەمان كرد و ژمارەیەك لەخوشك و برایانی‮ ‬كریستیانمان دواند‮: ‬
خاتوو‮ "‬سوعاد پەترۆس‮" ‬دەڵێ‮: ‬ئێمە بۆجەژنی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح خەرێكی‮ ‬شت و مەك كڕینین و خۆراكی‮ ‬جۆراوجۆر ئامادە دەكەین و جل وبەرگی‮ ‬رازاوە دەكڕێن و لەشەوی‮ ‬25‮-‬26ی‮ ‬مانگ هەموو مان روو لەكڵێساكان دكەین و بەدرێژایی‮ ‬ئەو شەوە لەكڵێسا دەمێنینەوەو دوعاو نزاوپاڕانەوە بۆبرا پێشمەرگەكان دەكەین،‮ ‬لەخودا دەپاڕێنەوە كەهێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكان بپارێزێت‮. ‬
مامۆستا‮ "‬پۆڵس‮" ‬دەڵێ‮: ‬بەو بۆنە پیرۆزەوە دوعا بۆ هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە دەكەین كە پارێزراوبن‮. ‬لەو بۆنە پیرۆزەدا ئێمەی‮ ‬خوشك و برایانی‮ ‬مەسیحی‮ ‬لەئامادەباشی‮ ‬تەواو داین و ئاهەنگ دەگێڕین و دوعاو نزا بۆ‮ ‬یەكریزی‮ ‬و تەبایی‮ ‬و پێكەوە ژیان دەكەین،‮ ‬ئومێد دەكەین لەساڵی‮ ‬نوێدا قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬چارەسەربكرێت‮ . ‬
بورهان عەلی،‮ ‬كەسێكی‮ ‬موسوڵمان بوو ماڵی‮ ‬لەو شاردێیە بوو گوتی‮: ‬ئێمەی‮ ‬موسوڵمان لەبۆنە ئایینیەكاندا هامووشۆی‮ ‬یەكتری‮ ‬دەكەین و لەگەڵ خوشك و برایانی‮ ‬مەسیحی‮ ‬بەتەبایی‮ ‬دەژین و هاوكاری‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬یەكتر دەكەین و پشتی‮ ‬یەكتری‮ ‬بەرنادەین‮. ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم پاڵپشتی‮ ‬تەواومان دەكات و جەژنی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح بەئارامی‮ ‬دەكەینەوە‮. ‬
دواتر سەردانی‮ (‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوە)مان كرد و لەوێدا‮ "‬جەلال حەبیب عەزیز‮ "‬بەڕێوەبەری‮ ‬شارەدێی‮ ‬عەنكاوە بۆخەبات روونیكردەوە‮: ‬بەبۆنەی‮ ‬جەژنی‮ ‬سەری‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێی‮ ‬كریسمس و جەژنی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح پیرۆزبایی‮ ‬گەرم لەسەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و‮ ‬یەكەیەكەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە دەكەین كەپارێزگاری‮ ‬لەخاكی‮ ‬كوردستان دەكەن و بەدەست و بازووی‮ ‬ئەوان ژمارەیەك شار و شارۆچكەی‮ ‬دەشتی‮ ‬نەینەوا رزگار كراون و خەندەو بزەیان خستە سەر لێوی‮ ‬خوشك وبراو منداڵانی‮ ‬مەسیحی‮ ‬و بەرزگاركردنی‮ ‬هەموو ئەو شوێنانە بەختەوەربوون‮. ‬دەسخۆشی‮ ‬لە رێكخراوەكانی‮ (‬كۆمەڵگەی‮ ‬رەحمەی‮ ‬كلدانی‮ ‬و رێكخراوەكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬مەدنی‮) ‬دەكەین كە هاوكاری‮ ‬ئەو ئاوارانەیان كردووەو هەوڵیش دەدەین ئەو رێكخراوە و دەزگایانە لەكاتی‮ ‬جەژنی‮ ‬سەری‮ ‬ساڵدا دڵی‮ ‬ئەو ئاوارانە خۆش بكەن و ئاوڕی‮ ‬زیاتریان لێبدەنەوە و هەموو ساڵی‮ ‬لەسایەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و دامودەزگاكانی‮ ‬ئەمنی‮ ‬جەژنی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح و سەری‮ ‬ساڵی‮ ‬نوێ بەئارامی‮ ‬و هێمنی‮ ‬دەكرێتەوە‮. ‬
دوعاو نزا بۆ ئاشتی‮ ‬و پێكەوە ژیان
پاشان هەرسەبارەت بەو بابەتە راو سەرنجی‮ ‬قەشە‮ "‬زەیاشابا‮" ‬قەشەی‮ ‬كۆیەو‮ (‬كڵێسای‮ ‬ماریوسف‮) ‬روونیكردەوە‮: ‬پیرۆزبایی‮ ‬لەخوشك وبرا مەسیحیەكان دەكەین و بەبۆنەی‮ ‬سەری‮ ‬ساڵ و جەژنی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬حەزرەتی‮ ‬مەسیح‮ (‬د.خ‮) ‬ئامادەدەكەین،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەشەوی‮ ‬24‮-‬25ی‮ ‬مانگ و خوشك و برایانی‮ ‬مەسیحی‮ ‬روو لەكڵێساكان دەكەن و دوعاو نزا دەكەن و ئەو بۆنە ئایینیەبەبەرز و پیرۆز رادەگرن،‮ ‬هەر لەدێر زەمانەوە پێكەوە ژیان هەیە و تەبایی‮ ‬و برایەتی‮ ‬هەیەو موسوڵمانان و مەسیحیەكان لەگەڵ‮ ‬یەكتر تەبایی‮ ‬و برایەتی‮ ‬دەپارێزن و سوپاسی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم دەكەین كەهاوكاری‮ ‬گەیاندۆتە ئاوارە مەسیحیەكان‮.‬
داكۆكی‮ ‬كردن لەخوشك و برایانی‮ ‬مەسیحی
لەكۆتایی‮ ‬ئەو راپۆرتەماندا هەموو كریستیانەكانی‮ ‬كوردستان دوعاو نزایان بۆهێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە كرد كەتوانیان داكۆكی‮ ‬و بەرگری‮ ‬لەهەموو پێكهاتەكان و كریستیانەكانی‮ ‬دەشتی‮ ‬نەینەوا بكەن و لەدەست زووڵم و ستەمی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش رزگاریان بكەن و ئاهەنگ دەگێڕن و دوعا بۆحكوومەتی‮ ‬هەرێم و هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە دەكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌