گۆڤاری (فرانس فوتبۆڵ)ی فەرەنسی بڵاویكردەوە كە هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەنتوان گریزمان بە باشترین یاریزانی فەرەنسا لەساڵی 2016 دەستنیشانكرا. ئەمە یەكەمین جارە گریزمان خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ لە فەرەنسا بەدەست بێنێت، دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید پێشكەشی كرد و ساڵی 2016ی بەتۆماركردنی 36 گۆڵ كۆتایی پێهێنا لەكۆی 66 یاریدا، تەنها یەك هەنگاویشی مابوو جامی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەدەست بێنیـ، كە یاری كۆتایی بەرامبەر ریال مەدرید بەلێدانی سزایی یەكلاكەرەوە دۆران. هەروەها ساڵی 2016 درەوشانەوەیەكی گەورەی ئەنتوان گریزمان بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا كە گەیشتە یاری كۆتایی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا كە بەرامبەر هەڵبژاردەی پورتوگال دۆڕان، كە بووە گۆڵكارو باشترین یاریزانی ئەم خولە.