2016-12-23

ئاژانسەکانی هەواڵ باسیان لەوە کرد کە ئەنیس عامری گومانلێکراوی سەرەکیی هێرشە تیرۆرسیتییەکەی بەرلین لە ئیتاڵیا کوژراوە.

پۆلیس لە ئیتاڵیا  بەدوای کەسەکە بووە و کاتێک ویستوویەتی تەقە لە پۆلیس بکات لە لایەن پۆلیسەوە تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت. هێرشەکە لە شاری میلانی ئیتاڵیا بووە.

پێشتر بەرپرسانی ئەڵمانیا ئەوەیان راگەیاندبوو کە تۆمەتبارە سەرەکییەکە خەڵکی توونسە و تەمەنی ٢٤ ساڵە و لە ئەڵمانیا داوای مافی پەنابەرێتی کردبوو، بەڵام ئەڵمانیا رەتی کردبوویەوە.

بەگوتەی پۆلیسی ئەڵمانیا ئەو گومانلێکراوە لە رێگەی ئەنتەرنێتەوە پێوەندی بە داعشەوە گرتووە و داوای کردووە دەستی بە بۆمب و تەقەمەنی رابگات.

داعش پێشتر بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی بە ئەستۆ گرتبوو. 

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌