2016-12-20

راپۆرت- ‬فاتیح بەرزنجی‮ ‬
هەموو ساڵێك بەر لەهاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان و بارانبارین لەلایەن حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت بەسەر هاووڵاتیان دەكرێت،‮ ‬بەڵام ئەمساڵ بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬داراییەوە نەتوانرا ئەو پرۆسەیە بەردەوامبێت و لەئێستادا نەوت لەلایەن حكوومەتی‮ ‬فیدراڵەوە بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر سست نەوت دەگاتە هەولێر و هاووڵاتیانیش گلەیی‮ ‬و گازندە لەنەوت دەكەن و لەنزیكەوە ئاگاداری‮ ‬ئەوەنین كە نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر سست دەگاتە شاری‮ ‬هەولێر‮. ‬سەبارەت بەو كێشەیە سەردانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬نەوت و كانزاكانی‮ ‬هەولێرمان كرد و لەوێدا‮ "‬مستەفا تەها جەبار‮" ‬بەڕێوەبەری‮ ‬نەوت و كانزاكانی‮ ‬هەولێر‮ ‬بۆ‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬خەبات‮ ‬روونیكردەوە‮: ‬
بۆچی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێڕاق بەسستی‮ ‬نەوت دەنێرێت
هاووڵاتیان داوا لەحكوومەتی‮ ‬عێڕاق دەكەن كە رێژەی‮ ‬نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بۆ شاری‮ ‬هەولێر زیاتر بكەن تاپرۆسەی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت خێراتر بێت،‮ ‬لەمبارەیەوە ژمارەیەك لەهاووڵاتیان قسەیان بۆكردین‮. ‬
مام عەلی،‮ ‬بریكارێكی‮ ‬خۆراكەو سەبارەت بەنەوت دەڵێت‮: ‬لەساڵانی‮ ‬رابردوودا دابەشكردنی‮ ‬نەوت خێرابەڕێوەدەچوو،‮ ‬بەڵام بەداخەوە ئەمساڵ نەوت لەرێگەی‮ ‬بەغداوە دەگاتە هەولێر و پرۆسەی‮ ‬هێنانی‮ ‬نەوت كەسستەو هاووڵاتیانیش چاویان لەحكوومەتی‮ ‬هەرێمە كەهەوڵی‮ ‬خێراكردنی‮ ‬پرۆسەكە بدات و لەو زستانە ساردە نەوت بگاتە دەستی‮ ‬هاووڵاتیانی‮ ‬ناو شار‮. ‬
مام جەوهەر،‮ ‬بریكارێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬خۆراك بوو دەڵێ‮: ‬هەموو ساڵێك پرۆسەی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت چەند مانگێك بەر لەهاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان دەستیپێكردووە،‮ ‬بەڵام ئەمساڵ قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و هاتنی‮ ‬نەوت لەبەغداپرۆسەكەی‮ ‬سستكرد و هاووڵاتیانیش بەو زستانە ساردە داوای‮ ‬نەوت دەكەن،‮ ‬پێویستەهاووڵاتیان بەرمیلی‮ ‬خۆیان ئامادە بكەن و ئومێدەوارین نەوت بەخێرایی‮ ‬بگات‮. ‬
سابیر رەشید،‮ ‬دانیشتووی‮ ‬گەڕەكی‮ ‬فەرمانبەران دەڵێت‮: ‬داوا لەحكوومەتی‮ ‬هەرێم وپارێزگای‮ ‬هەولێر دەكەین كە هەوڵی‮ ‬خێراتر كردنی‮ ‬بەشە نەوتی‮ ‬هاووڵاتیان بدەن تالەو زستانە ساردەدا هاووڵاتیانی‮ ‬ناوشار نەوت وەربگرن‮. ‬
ئەو نەوتەی‮ ‬كەرۆژانە دەگات‮ ‬یەكسەر دابەشی‮ ‬دەكەین
دواتر هەرسەبارەت بەكێشەو خەمی‮ ‬هاووڵاتیان دەربارەی‮ ‬بەشە نەوت سەردانی‮ ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬نەوت و كانزاكانی‮ ‬هەولێرمان كرد و لەوێدا‮ "‬مستەفا تەها جەبار‮ "‬روونیكردەوە‮: ‬لەساڵانی‮ ‬رابدوو پرۆسەی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەووت خێراتر و باشتر بەڕێوەدەچوو چەند مانگێك بەرلەهاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكر،ا بەڵام قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬كاریگەری‮ ‬بۆسەر نەوتیش هەبوو،‮ ‬ئەو نەوتەی‮ ‬كە ئێستا دەگاتە دەستمان لە بەغداوە دێت وپرۆسەكە سستەو رۆژانە تەنها‮‬4 ـ‮ ‬5‮‬ تەنگەر نەوت دەگات‮. ‬بۆئەوەی‮ ‬پرۆسەكە باشتر بەڕێوە بچێت بەشێوەیەكی‮ ‬بەردەوام لەگەڵ پارێزگاری‮ ‬هەولێر كۆبوونەوە ئەنجامدەدەین و ئەویش بەردەوام پەیوەندی‮ ‬بەبەغداوە دەكات تاپرۆسەكە خێراتر بێت و رۆژانە هەوڵدەدات‮ ‬بۆئەوەی‮ ‬نەوتی‮ ‬زیاتر بگاتە هەولێر،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستەش خودی‮ "‬نەوزاد هادی‮" ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر هەمیشە پەیوەندی‮ ‬بە‮ ‬وەزارەتی‮ ‬نەوت و بریكاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬نەوتی‮ ‬عێڕاقەوە دەكات تانەوتی‮ ‬زیاتر بێتە هەولێر و دابەشكردنی‮ ‬نەوت لەناوچە شاخاوییەكان و دوورە دەستەكان دەمێكە دەستی‮ ‬پێكراوە،‮ ‬چونكە ئەو ناوچانە ساردن و بەفر لەو شوێنانە دەبارێت و هۆكاری‮ ‬درەنگ گەیشتنی‮ ‬نەوت بۆچەند خاڵێك دەگەڕێتەوە،‮ ‬لەوانە گرفتی‮ ‬بازگەكان و هەندی‮ ‬مەراسیم و بۆنە لەبەغداو شارەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عێڕاق وادەكات كەنەوت درەنگ بگات،‮ ‬سستیەكە بەدەست ئێمە نیەو لەناوچە شاخاوییەكانیش نزیكەی‮ ‬7‮‬ ملیۆن لتر نەوت دابەشكراوە،‮ ‬هەرچەندەی‮ ‬نەوت بگاتە دەستمان دابەشیدەكەین،‮ ‬هەر چەندی‮ ‬بتوانین هەوڵدەدەین كە بەزوویی‮ ‬ناوچە دوورەكان تەواو بكەین،‮ ‬تالەو ناوچە دوورانە هەڵمەتی‮ ‬داربڕین و تێكدانی‮ ‬ژینگەی‮ ‬ئەو شوێنانە تێكنەچێت و سەرما و سۆڵە و زستانی‮ ‬ئەو شوێنانە سەخت و دژوارە،‮ ‬پێویستە ژینگەی‮ ‬ناوچە شاخاوییەكان پارێزراو بێت و هەر كاتێ نەوتی‮ ‬ئەو شوێنانە تەواو بوو ئەوا لەناو شاریش دابەشیدەكەین‮. ‬لەسستی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬نەوت بگەن،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬سەرماو سۆڵەی‮ ‬زستان سەختەو تەزووی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتیمانیش كەمەو هاووڵاتیان بەو زستانە ساردە هەقی‮ ‬خۆیانە كە داوای‮ ‬نەوت بكەن،‮ ‬هەر بۆیە تەزووی‮ ‬كارەبا و نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬هاوتەر بین لەگەڵ‮ ‬یەكتر و هەردووكیان هۆكارن بۆپێدانی‮ ‬گەرمی‮ ‬نەوت كە بەسستی‮ ‬بگاتە دەستمان چی‮ ‬بكەن،‮ ‬پێویستە وەزارەتی‮ ‬نەوتی‮ ‬عێڕاق هەوڵی‮ ‬زیادكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬زیاتر بدات،‮ ‬هەر بۆیە ئەلتەرناتیڤی‮ ‬نەوت و كارەبا سۆپای‮ ‬غازە بۆ هاووڵاتیان و قسەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬نەوت زیاد هەناردەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬خاوە بۆ دەروە،‮ ‬تاوەكو بودجە دابینبكەن بۆمووچە خۆران‮. ‬
دابینكردنی‮ ‬نەوت بۆ قوتابخانەكان
دەربارەی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بۆ قوتابخانەكانیش‮ "‬مستەفا تەها جەبار‮" ‬گوتی‮: ‬جگە لەدابەشكردنی‮ ‬نەوت بەسەر هاووڵاتیاندا وەزارەتی‮ ‬سامانە سرووشتیەكان دابینكردنی‮ ‬بڕێكی‮ ‬زۆر نەوتە بۆ وەزارەتی‮ ‬پەروەردەی‮ ‬هەرێم،‮ ‬تا ئەوانیش بەسەر قوتابخانەكانیدا دابەشیبكەن‮. ‬بۆ ئەو مەبەستەش دابیكردنی‮ ‬بڕی‮‬10 ‬ ملیۆن لیتر نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بۆ قوتابخانەكانی‮ ‬كوردستان وجگەلەوەش رەزامەندی‮ ‬200‮ ‬ هەزار لیتر نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬دراوەتە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬هەولێر تائەوانیش دابەشی‮ ‬سەربنكە تەندروستیەكانی‮ ‬بكەن‮ .‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌