2016-12-19

خەبات-عەلی‮ ‬بانیشاری
زیاتر لە15 ساڵ دەبێت هێندەی‮ ‬ئەمـساڵ بازاڕی‮ ‬زۆپای‮ ‬دار گـەرم نـەبـووە،‮ ‬دابەشنەكردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬لەكاتی‮ ‬خۆیدا وایكرد دانیشتووانی‮ ‬نـاوچە شاخاوییەكان و گوندنشینەكان پەنا بۆ بڕینەوەی‮ ‬دار و كڕینی‮ ‬زۆپای‮ ‬دار ببەن،‮ ‬هەر نەبوونی‮ ‬سوتەمەنی‮ ‬وای‮ ‬لە دانیشتووانی‮ ‬شارەكان كرد بەلێشاو روویان لە كڕینی‮ ‬زۆپای‮ ‬غاز بكەن و هەفتەی‮ ‬رابردوویش سەردار قـادر،‮ ‬لەبری‮ ‬پارێزگای‮ ‬سلێمـانی‮ ‬رایگـەیاند ئەگەری‮ ‬هەیە كێشەی‮ ‬كەمی‮ ‬غاز روو لە پارێزگاكەیان بكات‮. ‬
ساڵانی‮ ‬رابردوو لە تشرینی‮ ‬دووەم و كانـووی‮ ‬یـەكەمدا سەرجەمی‮ ‬دانیشتووانی‮ ‬هەرێم نەوتی‮ ‬سپییان وەردەگرت،‮ ‬بەڵام ئەمساڵ تەنها لە چەند ناوچەیەك و دەرەوەی‮ ‬شارەكان‮ ‬یەك بەرمیل نەوت دابەشكراوە و هاوڵاتیانی‮ ‬ناوچە شاخاوییەكان ناچارن پەنا بۆ زۆپای‮ ‬دار ببـەن و شـارنشینەكانیش بۆ زۆرپای‮ ‬غاز،‮ ‬هەر ئەمەش وایكرد هەینی‮ ‬رابردوو مامۆستایانی‮ ‬ئاینی‮ ‬لە مینبەری‮ ‬مزگەوتەكانەوە داوا بكەن خەڵك داری‮ ‬تەڕ‮ ‬نەبن و ئاگاداری‮ ‬ژینگەی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان ببەن‮.‬
نەناردنی‮ ‬نەوتی‮ ‬سپـی‮ ‬لەلایەن حكومـەتـی‮ ‬بەغداوە نرخی‮ ‬بەرمیلێك نەوتی‮ ‬گـەیاندە150 هەزار دیناری‮ ‬عێراقی،‮ ‬زیاتر لە جارێـك قایمقامیەتی‮ ‬سلێمانی‮ ‬و هەولێر رایانگەیاندووە چاوەڕوانی‮ ‬بەغدان بۆ ئەوەی‮ ‬نەوتیان بۆ رەوانە بكات‮. ‬لەبەر قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬و كەمكردنەوەی‮ ‬مووچەش هاونیشتیمانیان ناتوانن نەوتی‮ ‬سـپی‮ ‬بكڕن،‮ ‬هـەر خێـزانێكی‮ ‬بـاشـووری‮ ‬كوردستان ساڵانە پێویستی‮ ‬بە450 لیتر نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بۆ850 لیتر‮ ‬هـەیە‮. ‬
رێبوار محمود،‮ ‬دانیشتوویـەكی‮ ‬قـەزای‮ ‬پێنجوێـنە و دەڵێـت‮" ‬هەر خێزانێكـی‮ ‬نـاوچـەكتە ساڵانە پێویستی‮ ‬بە4-5 بەرمیل نەوت هەیە،‮ ‬چونكە پێنجوێن ساردە و بەفرێكی‮ ‬زۆری‮ ‬لێدەبارێت،‮ ‬بـەڵام حكومەت ئەمساڵ تەنها‮ ‬یەك بەرمیل نەوتی‮ ‬دابەشكردووە و خـەڵكیش بـەهـۆی‮ ‬خـراپـی‮ ‬بـاری‮ ‬ئابوورییەوە ناتوانن نەوتی‮ ‬سپی‮ ‬بكڕن بۆیە پەنایان بۆ بڕینی‮ ‬دار بردووە‮". ‬
بەهۆی‮ ‬نەبوونی‮ ‬پاڵاوگەی‮ ‬پێویستەوە،‮ ‬حكومـەت ساڵانـە ناتوانێت لە كاتی‮ ‬خۆیدا نەوت بەسەر تەواوی‮ ‬هاوڵاتیاندا دابەش بكات،‮ ‬كۆتایی‮ ‬مانگی‮ ‬رابردووە حـكومەت عێراق بڕیاری‮ ‬دا5 ملـیۆن لیتر نـەوتـی‮ ‬سپـی‮ ‬بۆ پارێزگای‮ ‬هـەولێـر و10 ملیۆن لیــتر بۆ پارێزگای‮ ‬سلێمـانی‮ ‬دابـین بكات‮. ‬چەند دوكاندارێكی‮ ‬قەزای‮ ‬پێنجوێن كە زۆپای‮ ‬دار دەفرۆشـن بـۆ(خـەبات‮) ‬رایانگـەیاند‮" ‬دابـەشنەكردن و گرانی‮ ‬نەوت خواستی‮ ‬لەسەر زۆپای‮ ‬دار زیادكردووە و بـەشێـك لە هاوڵاتیانیش دیوار و سەقفی‮ ‬خانووەكانیان شـكانـدووە بۆ ئەوەی‮ ‬زۆپای‮ ‬دار دابێن‮".‬
تائێستا لـەسەنـتەری‮ ‬شـارەكـان نـەوتـی‮ ‬سـپی‮ ‬دابـەشـنەكراوە،‮ ‬شارنشینـەكان بـۆ خـۆگـەرمـكردنـەوە،‮ ‬بەپێی‮ ‬زانییارییەكانی‮(‬خەبات‮) ‬بـازاڕەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان لەئێستـادا جـمەیـان دێـت لە زۆپای‮ ‬غاز،‮ ‬هەفتەی‮ ‬رابردوو سەردار قادر،‮ ‬لەبری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬رایگـەیـاند ئـەگـەر هـەیە كێشتەی‮ ‬كـەمی‮ ‬غاز رووبەڕووی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بێتەوە‮. ‬ئەو گوتیشی‮" ‬هەر كـەسێك نرخی‮ ‬غاز بەرزبكاتەوە سزا دەدرێت‮".‬
سۆران عادل،‮ ‬دانیشـتووی‮ ‬سلێمـانییە و قـوتابی‮ ‬زانكـۆیە و دەڵێت‮" ‬خـەڵك پـارەی‮ ‬پێنییە و نـاتوانێـت بەرمیلێك نەوت بە150 هەزار دینار بكڕێت بۆیە بەكارهێنانی‮ ‬غاز بە باشتر دەزانێت‮". ‬گوتیشی‮" ‬هیچ ساڵێك وەكو ئـەمساڵ خەڵك بێ نەوتی‮ ‬نـەبینیووە و ئەگەر بمـانزانـایە بەم شێوەیە دەبێت بێگـومـان لە وەرزی‮ ‬هاویندا نـەوتمان پاشەكەوت دەكرد‮". ‬زۆپای‮ ‬غـاز لـە كـۆمـاری‮ ‬ئیـسلامی‮ ‬ئـێرانەوە هـەنـاردەی‮ ‬بازاڕەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان دەكرێـت‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌