2016-12-07

لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا، گۆرانیبێژ جێمس تیلۆر، ئەکتەری سینەمایی ئال پاچینۆ و خانمە گۆرانیبێژ مافیس ستیبلز خەڵاتی ساڵانەی سەنتەری کێنێدییان پێبەخشرا.

لە رێورەسمی خەڵاتکردنەکەدا، هونەرمەندە بەشداربووەکان چەند بەرهەمێکیان پێشکەشکرد.

ئەم چالاکییە لە کۆشکی سپی بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما بەڕێوەچوو.

لە ماوەی رابردوودا، ئۆباما ژمارەیەک کەسایەتی داهێنەری لە بوارە جیاجیاکاندا لە ئەمەریکا خەڵاتکرد.

وادەی جێهێشتنی کۆشکی سپی لەلایەن ئۆباماوە نزیکدەبێتەوە، بۆ ئەوەی لە دوای ئەو دۆناڵد ترەمپ جێگەی بگرێتەوە و ببێتە سەرۆکی ئەمریکا.


ZNA

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌