2016-12-05

خەبات‮- ‬مەریوان نەقشبەندی:
خاتو فەرەح پاندێز نوێنەری‮ ‬پێشووی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا بۆ كاروباری‮ ‬جیهانی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬تەئكید دەكاتەوە كە كورد هەنگاوەكانی‮ ‬بەدەوڵەتبونی‮ ‬گەیاندۆتە ئاستێكی‮ ‬بەرز و سەرۆك بارزانی‮ ‬زۆر ژیرانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە دەكات‮. ‬لەلێدوانێكی‮ ‬تایبەت بەرۆژنامەی‮ ‬خەبات خاتوو فەرەح پاندێز كە نوێنەری‮ ‬پێشوی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئەمریكا بوە بۆ كاروباری‮ ‬كۆمەڵگە ئیسلامیەكان و دوو جار سەردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیشی‮ ‬كردوە ستایشی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كورد لەسەقامگیری‮ ‬ناوچەكە و خواستی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كورد و سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬لەهێنانەدی‮ ‬دڵنیایی‮ ‬بۆ كەمینە ئاینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬و مەزهەبیەكان دەكات و دەڵێت‮: ‬كورد گەلێكی‮ ‬تۆڵەسێن نین و نایانەوێت بەتامی‮ ‬ئەو كۆمەڵكوژیەی‮ ‬كەساڵانێكی‮ ‬دوورودرێژ دەرحەقیان كراوە مامەڵە بكەن و هەمیشە لەحاڵەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬لەخۆكردندان و هەركەس و گروپێكیش لەدەوروبەری‮ ‬كوردستان زوڵمی‮ ‬لێكرابێت و ناچاربوبێت ئاوارە بێت ئەوا كوردستان گەرمترین باوەشی‮ ‬ناوچەكە بووە و بوونی‮ ‬زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە لەهەرێمی‮ ‬كوردستان ئەم راستیە دەسەلمێنێت‮.‬
‮ ‬خاتوو فەرەح پاندێز لەدرێژەی‮ ‬قسەكانیدا بۆ رۆژنامەی‮ ‬خەبات سەبارەت بەمافی‮ ‬كورد لەدروستكردنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆیدا دەلێت‮: ‬كورد هەنگاوەكانی‮ ‬بەدەوڵەتبونی‮ ‬گەیاندۆتە ئاستێكی‮ ‬بەرز و سەرۆك بارزانی‮ ‬زۆر ژیرانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخی‮ ‬ناوچەكە دەكات،‮ ‬بەڵام ئەوەشی‮ ‬نەشاردەوە كە رێگای‮ ‬كورد لەدروستكردنی‮ ‬دەوڵەت لەناوچەیەكی‮ ‬پڕ‮ ‬لەكێشە و ململانێی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابوری‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬نێوان هێزە ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتیەكان كارێكی‮ ‬ئاسان نیە بەڵام‮ ‬یەكگرتویی‮ ‬و‮ ‬یەكدەنگی‮ ‬كورد گەرەنتیەكی‮ ‬بەهێز دەبێت بۆ بەدیهێنانی‮ ‬ئەم ئامانجە و باشترین كارێكیش ئەوەیە لەگەڵ حكومەتی‮ ‬بەغدا بكەونە گفتوگۆ پێش ئەوەی‮ ‬لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەكە و جیهان گفتوگۆ بكەن‮. ‬سەبارەت بەهەڵوێستی‮ ‬ئەمریكا و وڵاتانی‮ ‬جیهان لەسەر سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان خاتوو پاندێز دەڵێت‮: ‬هێشتا دیار نیە مامەڵەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬نوێی‮ ‬ئەمریكا لەناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست چۆن دەبێت بەڵام ئەوەی‮ ‬دەبینرێت ئەوەیە كە كورد لەپرۆسەی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬عێراق و شەڕی‮ ‬تیرۆرستانی‮ ‬داعش‮ ‬ڕێزی‮ ‬هەموو دنیای‮ ‬بۆ خۆی‮ ‬بەدەستهێناوە و هاوسۆزیەكی‮ ‬بێوێنە بۆ كورد و پێشمەرگە لەجیهاندا هەیە‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌