2016-11-28

پاڵەوانێتی‮ ‬لەشجوانی‮ ‬جیهانی‮ ‬دایمۆند كەپ لە‮ ‬یۆنان كۆتاییهات،‮ ‬لە ركابەرییەكاندا هەریەكە لە نزار‮ ‬غەزالی‮ ‬لە كێشی‮ ‬85 كیلۆگرامی‮ ‬و سەردار ئیسماعیل لە كێشی‮ ‬90 ‮ ‬كیلۆگرامیدا پلەی‮ ‬یەكەمیان بەدەستهێنا‮. ‬بەپێی‮ ‬هەواڵێكی‮ ‬تۆڕی‮ ‬میدیایی‮ ‬رووداو لە پاڵەوانێتییەكەدا زۆرینەی‮ ‬پێشبینییەكان بۆ ئەوەبوون كە نزار‮ ‬غەزالی‮ ‬یان سەردار ئیسماعیل پلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬یەكەمەكان و جامی‮ ‬ئەڵماسی‮ ‬پاڵەوانێتییەكە ببەنەوە،‮ ‬بەڵام‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬یۆنانی‮ ‬كە لەكێشی‮ ‬100 كیلۆگرامیدا پلەی‮ ‬یەكەمی‮ ‬بەدەستهێناو جامەكەی‮ ‬بردەوە‮.‬
دوای‮ ‬كۆتاییهاتنی‮ ‬پاڵەوانێتییەكەش هەریەكە لە نزار‮ ‬غەزالی‮ ‬یەكەمی‮ ‬كێشی‮ ‬85 كیلۆگرام و سەردار ئیسماعیل پاڵەوانی‮ ‬90 كیلۆگرام لە رێگەی‮ ‬رووداوەوە دڵخۆشی‮ ‬خۆیان پێشاندا و گوتیان ناحەقیان بەرامبەر كراوە‮. ‬سەردار ئیسماعیل رایگەیاند،‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پاڵەوانێتییەكە لە‮ ‬یۆنان كرا جامی‮ ‬ئەڵماسی‮ ‬پاڵەوانێتییەكە درا بە‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬یۆنانی،‮ ‬ئەگەر نا‮ ‬یەكێك لە ئێمە شایستەی‮ ‬ئەو خەڵاتە بووین‮.‬
لای‮ ‬خۆشیەوە نزار‮ ‬غەزالی،‮ ‬پاڵەوانی‮ ‬85 كیلۆگرام رایگەیاند‮: ‬هەرچەند نەمانتوانی‮ ‬پرۆ كارت ببەینەوە،‮ ‬بەڵام ئێمە دەتوانین بەشداری‮ ‬لە زۆر پاڵەوانێتی‮ ‬دیكەدا بكەین،‮ ‬لە كاتێكدا ئێمە چاوەڕێی‮ ‬ئەوەبووین‮ ‬یەكێكمان پلەی‮ ‬یەكەم ببەینەوە،‮ ‬بەڵام بەهۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬پاڵەوانێتییەكە لە‮ ‬یۆنان بەڕێوەدەچوو جامەكە درایە‮ ‬یاریزانێكی‮ ‬یۆنانی‮. ‬نزار‮ ‬غەزالی‮ ‬ئەوەشی‮ ‬گوت،‮ ‬ئەوان هیچ دڵتەنگ نین و سەربڵندن بەوەی‮ ‬توانیان دوو میدالیا لە پاڵەوانێتییەكەدا ببەنەوە و دڵی‮ ‬هاندەران و كورد و كوردستان خۆشبكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌