2016-10-25

ئەلڤارۆ مۆراتای‮ ‬هێرشبەری‮ ‬ریال مەدریدی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬دووپاتی‮ ‬كردەوە،‮ ‬بایەخ بەوە نادات‮ ‬یەدەگ بێت‮ ‬یان سەرەكی،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەشكرد ئەو بڕیارە بەدەستی‮ ‬راهێنەری‮ ‬فەرەنسی‮ ‬زەیندین زێدانە‮. ‬مۆراتا لەو لێدوانەی‮ ‬كە رۆژنامەی‮ (‬دیفنستا سێنتراڵ‮) ‬گواستوویەتیەوە ئاماژەی‮ ‬بەوەكرد،‮ ‬ئامانجی‮ ‬گۆڵكردن و‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬یانەی‮ ‬شاهانەیە،‮ ‬لەسەر بەدیهێنانی‮ ‬ئامانجەكانی‮. ‬مۆراتا وتی‮: "‬هەندێجار بە درێژایی‮ ‬یاری‮ ‬دەجەنگیت و ناتوانی‮ ‬گۆڵ بكەی،‮ ‬هەندێجاریش‮ ‬15 ‮ ‬خولەك بەشداریی‮ ‬دەكەی‮ ‬و گۆڵ دەكەی،‮ ‬من لێرەم بۆ ئەوەی‮ ‬یارمەتی‮ ‬تیپەكەم بدەم و هەموومان‮ ‬یەكسانین‮". ‬وتیشی‮:"‬كەسێكی‮ ‬خۆپەرست دەبم ئەگەر تەنیا بیر لە خۆم بكەمەوە،‮ ‬ریال تیپێكی‮ ‬تەواوە و من دڵخۆشم لێرەم،‮ ‬دەمەوێ ئەو وەرزە لەگەڵ ریال مەدرید هەموو شتێك ببەمەوە،‮ ‬بڕیاری‮ ‬یاریكردنیشم بەدەستی‮ ‬من نیە و بەدەستی‮ ‬راهێنەرە،‮ ‬من بەردەوام دەمەوێ‮ ‬یاری‮ ‬بكەم،‮ ‬بەڵام ئەوە شتێكی‮ ‬ئاسان نیە‮". ‬مۆراتا لە بارەی‮ ‬یاری‮ ‬ئەتلەتیك بیلباو كە بەبردنەوەی‮ ‬ریال بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی‮ ‬هات وتی‮:"‬یارییەكی‮ ‬زۆر ئەستەم بوو،‮ ‬بیلباو بەهێزە و بەردەوام كێشەمان بۆ دروست دەكات،‮ ‬بۆیە خاڵی‮ ‬زۆرمان بەرامبەریان لە دەست داوە،‮ ‬بەڵام گرنگ ئەوەیە‮ ‬یارییەكەمان بردەوە و سێ خاڵمان بەدەستهێنا‮. ‬مۆراتا لەبارەی‮ ‬گۆڵنەكردنی‮ ‬رۆناڵدۆ وتی‮:"‬راستییەكەی‮ ‬ئەگەر‮ ‬یاریزانێك بەردەوام گۆڵی‮ ‬زۆر بكات،‮ ‬هەوڵی‮ ‬ئەوە دەدات بەردەوام گۆڵ بكات،‮ ‬بە هیواین بەم زووانە دەست بە گۆڵكردن بكاتەوە‮".‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌