2016-10-03

زێنەدین زێدان راهێنەری‮ ‬فەرەنسی‮ ‬لەیانەی‮ ‬ریال مەدریدی‮ ‬پێشەنگی‮ ‬لالیگای‮ ‬ئەم وەرزە،‮ ‬تووشی‮ ‬كێشەیەكی‮ ‬راستەقینە بۆوە،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لۆكا مۆدریچ لە مەشقەكانی‮ ‬یانەی‮ ‬شاهانە لەسەرلەبەیانی‮ ‬شەممەی‮ ‬رابردوو تووشی‮ ‬پێكان بۆوە‮. ‬لەمبارەیەوەش دەستەی‮ ‬پزیشكی‮ ‬ریال بەیاننامەیەكی‮ ‬بڵاوكردەوەو تیایدا باسی‮ ‬پێشهاتەكانی‮ ‬پێكانی‮ ‬یاریزانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كرواتی‮ ‬دەكات،‮ ‬لەو بەیانامەیەدا مەترسی‮ ‬پێكانەكەی‮ ‬مۆدریچی‮ ‬خستۆتە روو،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە نەخۆشخانەی‮ ‬زانكۆی‮ ‬سانیتاس لامۆرالیخا پشكنینی‮ ‬بۆكراو دەركەوت ئازاری‮ ‬لە بەستەرەكانی‮ ‬ئەژنۆی‮ ‬چەپی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەگوێرەی‮ ‬رۆژنامەی‮ ‬ماركاش‮ ‬یاریزانی‮ ‬ناوبراو پێویستی‮ ‬بەنەشتەرگەری‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانرێت ئازاری‮ ‬پێكانەكانی‮ ‬ئەژنۆی‮ ‬چەپی‮ ‬ئەم وەرزەی‮ ‬مۆدریچ كەم بكرێنەوە كە ئەوە سێیەمین جارە تووشی‮ ‬دەبێت‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌