2016-09-19

بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەمیانی‮ ‬گەشتەكەیدا بۆ وڵاتی‮ ‬فەڕەنساو دوای‮ ‬كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ فرانسۆ هۆڵاند سەرۆك كۆماری‮ ‬فەڕەنساو بەرپرسە باڵاكانی‮ ‬ئەو وڵاتە لە دیمانەیەكی‮ ‬فڕانس‮ ‬ 24 دا وەڵامی‮ ‬زۆر پرس و دۆسیەی‮ ‬پەیوەندیدار بە كوردستان و ناوچەكەو جیهانی‮ ‬دایەوە‮. ‬ئەمەش دەقی‮ ‬دیمانەكەیە‮: ‬
‮❊ ‬بەڕێز بارزانی‮ ‬بەخێر بێن،‮ ‬لەگەڵ سەرۆك كۆمار و وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬فەڕەنسا بە تایبەت،‮ ‬باسی‮ ‬شەڕی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬مووسڵتان كرد،‮ ‬چیتان لە فەڕەنسا داواكرد؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بێگومان ئەم بابەتە هاوبەشە و گرنگی‮ ‬بۆ ئێمە و بۆ فەڕەنسیەكان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان هەیە،‮ ‬ئێمە لەبارەی‮ ‬بەهێزكردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوانمان و ئامادەكردنی‮ ‬هەموو پرسێكی‮ ‬پەیوەندیداری‮ ‬پێویست بۆ گەڕاندنەوەی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬بەڵێ لەسەر زۆر شت رێككەوتین و هیچ خاڵێكی‮ ‬جیاوازمان نەبوو‮. ‬
‮❊ ‬لەسەر چی‮ ‬ڕێككەوتن؟ ئایا فەڕەنسا بڕێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬چەكتان پێدەدات و چ جۆرە چەكێك؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬فەڕەنسا لە چوارچێوەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش رۆڵێكی‮ ‬گرنگ دەبینێت و هێزێكی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬گرنگ و كارای‮ ‬هەیە و لەو ماوەیەشدا كەتیبەیەكی‮ ‬تۆپهاوێژی‮ ‬دوورە مەودامان پێگەیشت كە ئەمەیان رۆڵێكی‮ ‬گرنگ لەم شەڕەدا دەبینێت‮. ‬
‮❊ ‬بۆ پێشمەرگەیە‮ ‬یان بۆ سوپای‮ ‬عێراق؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بۆ هەردوولا بۆ پێشمەرگە و سوپای‮ ‬عێراق واتا پاڵپشتی‮ ‬تۆپهاوێژ بۆ هەردوولا فەراهەم دەكات،‮ ‬هەروەها چەندین تیمی‮ ‬شارەزای‮ ‬فەڕەنسی‮ ‬هەن‮ ‬یارمەتی‮ ‬پێشمەرگە و سوپای‮ ‬عێراق دەدەن‮. ‬
‮❊ ‬هێزی‮ ‬تایبەتی‮ ‬فەڕەنسا زیاتر دەبن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەو پرسەمان نەخستە بەر باس،‮ ‬بەڵام بارودۆخی‮ ‬مەیدانی‮ ‬بخوازێت پێموانیە فەڕەنسا لاری‮ ‬هەبێت‮. ‬
‮❊ ‬پلانی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬مووسڵ ئامادەیە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سەربازییەوە دەتوانم بڵێم ئامادەییەك هەیە،‮ ‬بەڵام پرسی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬مووسڵ تەنها پرسێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬نییە بەڵكو قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬ئازادكردنیشی‮ ‬گرنگە،‮ ‬ئەگەر بە گرنگی‮ ‬خودی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬مووسڵ نەبێت لەو كەمتر نییە‮. ‬
‮❊ ‬هیچ هەماهەنگیتان لەگەڵ بەغدا هەبووە لەبارەی‮ ‬پلانی‮ ‬سەربازییەوە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بەڵێ بێگومان،‮ ‬كۆبوونەوەمان لەگەڵ سەركردایەتی‮ ‬پێشمەرگە و سوپای‮ ‬عێراقدا هەبووە و هەردوولاش لەسەر پلانی‮ ‬سەربازی‮ ‬و رۆڵی‮ ‬هەر لایەنێك رێككەوتن كرا‮. ‬
‮❊ ‬زەحمەتیەكە لە كوێ دایە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬چۆنیەتی‮ ‬ئیدارەدانی‮ ‬شارەكە،‮ ‬پارێزگای‮ ‬نەینەوا فرە نەتەوە و ئایین و مەزهەبە و ئەوەی‮ ‬لە مووسڵ روویدا بە تایبەتی‮ ‬لە دژی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬و مەسیحییەكان كارەساتێك بوو بە هەموو واتای‮ ‬وشە‮. ‬بۆیە پێویستە گەرەنتی‮ ‬ئەوە هەبێت ئەو كارەساتانە لە ئایندەدا دووبارە نەبێتەوە‮. ‬پێویستە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا و خەڵكی‮ ‬ناوچەكە بكرێت بۆ ئەم مەبەستە‮. ‬
‮❊ ‬پێشنیاری‮ ‬كێ دەكەن بۆ قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬داعش؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬پێشنیارەكان زۆرن‮.. ‬بەڵام جارێ كاتی‮ ‬ئەوە نییە باسیان لێوە بكرێت،‮ ‬پێویستە لیژنەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەم بوارەدا بكۆڵێتەوە‮. ‬
‮❊ ‬كەی‮ ‬ئەم شەڕە دەستپێدەكات؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬جارێ ناتوانم باسی‮ ‬كات بكەم،‮ ‬چونكە رێككەوتنی‮ ‬لەسەر نەكراوە،‮ ‬رێككەوتن نەكراوە بۆ دیاریكردنی‮ ‬كات لەم بارەیەوە‮. ‬
‮❊ ‬كێ بەشداری‮ ‬ئەم شەڕە دەكات؟ ئایا حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و هێزە كوردییەكان بەشداری‮ ‬دەكەن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬تا ئێستا ئەوانەی‮ ‬بەشداری‮ ‬لەم شەڕەدا دەكەن سوپای‮ ‬عێراق و هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگەن،‮ ‬لەبارەی‮ ‬بەشداریكردنی‮ ‬حەشدی‮ ‬شەعبی‮ ‬و حەشدی‮ ‬نیشتیمانیش ئەوە پێویستە رێككەوتنێك لەنێوان ئەوان و خەڵكی‮ ‬مووسڵ هەبێت بۆ دیاریكردنی‮ ‬رۆڵی‮ ‬هەر لایەنێك‮. ‬
‮❊ ‬گەڕانەوەی‮ ‬مووسڵ لە كۆتایی‮ ‬ئەم ساڵەدا لەگەڵ ئەو ئیدارەی‮ ‬ئێستای‮ ‬مووسڵ جێبەجێ دەبێت؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬مومكینە ئازاد بكرێت،‮ ‬بەڵام وەكو گوتم پێویستە ئامادەسازی‮ ‬و زەمینەسازی‮ ‬بۆ قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬مووسڵ بكرێت‮. ‬
‮❊ ‬ئێوە وەكو هەرێمی‮ ‬كوردستان داوای‮ ‬چی‮ ‬دەكەن وەكو گەرەنتی‮ ‬لەبارەی‮ ‬كەركووك و شنگالەوە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئێستا دەتوانم بڵێم ناوچە كوردستانیەكان بە تەواوی‮ ‬لە داعش پاككراوەتەوە و سنووری‮ ‬كوردستان ئازاد كراوە لە داعش،‮ ‬هەندێك شوێنی‮ ‬دیكەش هەن بە پێی‮ ‬دەستوور بە ناوچە كێشە لەسەرەكان ناونراون و ئێمەش بە ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ناودەنێین‮. ‬ئێمە كە بە پرسی‮ ‬ئاساییكردنەوەی‮ ‬بارودۆخ و سەرژمێری‮ ‬و‮ ‬ڕاپرسی‮ ‬رازی‮ ‬بووین،‮ ‬مەسەلە ئەوە نەبوو گومانمان لە كوردستانیبوونی‮ ‬ئەو شوێن و ناوچانە هەبێت،‮ ‬بەڵام ئێمە لەسەر هەمان هەڵوێستین و پێویستە ریفراندۆم لەو ناوچانەدا بكرێت و ئێمەش رێز لە ویست و هەڵبژاردنی‮ ‬خەڵك دەگرین‮. ‬
‮❊ ‬ئەی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬چارەنووس و سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان كەی‮ ‬ئەنجام دەدرێت؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬پێویستە پێشی‮ ‬هەر لایەنێك لەگەڵ بەغدا لەم بارەیەوە گفتوگۆ بكەین،‮ ‬ئێمە دەستمان بەو گفتوگۆیە كرد و هەر كاتێك بگەینە ئەنجام ریفراندۆم ئەنجام دەدرێت‮. ‬
‮❊ ‬هیچ كاتێكی‮ ‬دیاریكراو لەم بارەیەوە هەیە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ماوەكە كراوەیە لەم بارەیەوە،‮ ‬ئێمە ماوەیەكی‮ ‬كراوەی‮ ‬بۆ دەدەین
‮❊ ‬ساڵانێك‮.. ‬مانگانێك واتا؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬نە ساڵان و نە مانگیش
‮❊ ‬لەتوركیا دیدارتان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬توركیا هەبوو كە لە هەمان كاتدا شەڕی‮ ‬هێزی‮ ‬كوردی‮ ‬دەكات لە سوریا،‮ ‬چۆن ئەم باڵانسەتان پاراستووە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بێگومان شەڕكردنی‮ ‬هەر دەوڵەتێك لەگەڵ هەر لایەنێكی‮ ‬كوردی‮ ‬بۆ ئێمە قابیلی‮ ‬قبووڵ نییە بەڵام لە هەمان كاتیشدا هیچ قبووڵمان نییە لایەنێكی‮ ‬كوردی‮ ‬بە شەڕ‮ ‬كار بۆ بەدیهێنانی‮ ‬ویست و ئامانجە نەتەوەییەكان بكات‮. ‬بە داخەوە تێكەڵییەك لە بارودۆخەكەدا هەیە لە بارەی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد لە سووریا‮. ‬بەڵام‮ ‬یەك لایەنی‮ ‬كوردی‮ ‬لە بارودۆخێكی‮ ‬تایبەت كۆنترۆڵی‮ ‬بارودۆخەكەیان كردووە و هەموو گروپ و لایەنەكانی‮ ‬دیكەیان رەتكردەوە و بوونە بەشێك لە پەكەكە و ئەمەش وای‮ ‬كرد توركیا ئەم هەڵوێستە لە دژی‮ ‬ئەوان وەربگرێت‮. ‬دەبوایە خۆیان لە پەكەكە و هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەموو رێكخراوەكانی‮ ‬دیكە جیا بكەنەوە و رێگایەكی‮ ‬تایبەت هەڵبژێرن‮. ‬
‮❊ ‬پاڵپشتی‮ ‬ئەوان دەكەن بۆ سەربەخۆیی‮ ‬یان راگەیاندنی‮ ‬ئیدارەیەكی‮ ‬ئۆتۆنۆمی‮ ‬یانیش سەربەخۆیی؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەگەر‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬لەبارەی‮ ‬هەر رێككەوتنێكەوە هەبێت ئێمە لەگەڵیداین‮. ‬
‮❊ ‬بەڵام لە ساڵی‮ ‬2013 ‮ ‬رێككەوتنێك هەبوو لە هەولێر لەنێوان لایەنە سوورییەكان و بەردەوام نەبوو؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬پەیەدە خۆی‮ ‬نەیهێشت ئەم رێككەوتنە بەردەوام بێت و لە دژی‮ ‬وەستا‮. ‬
‮❊ ‬هیچ پرۆژەیەكتان لەبەر دەستدا نییە بۆ گەڕاندنەوەی‮ ‬رێككەوتن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬هەموو توانایەكمان دەخەینە گەڕ‮ ‬بۆ كاراكردنەوەی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬هەولێر و دهۆك،‮ ‬ئەگەر لایەنەكان پابەندی‮ ‬ئەم مەسەلەیە بوون و‮ ‬یەك دەنگی‮ ‬و‮ ‬یەك هەڵوێستی‮ ‬لەبارەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬خۆیانەوە هەبوو ئێمە پاڵپشتی‮ ‬هەر بڕیارێك دەكەین كە خۆیان بیدەن‮. ‬
‮❊ ‬ئەگەر داوای‮ ‬سەربەخۆییان كرد؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬وابزانم بارودۆخی‮ ‬سیاسی‮ ‬وا گەشەی‮ ‬نەكردووە كە بڕیاری‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بدەن،‮ ‬بەڵام هەر شتێك ئەوان بڕیاری‮ ‬لەبارەوە بدەن و هەر بڕیارێك گەلی‮ ‬كورد لە سووریا بیدات پاڵپشتی‮ ‬دەكەین،‮ ‬نەوەك بڕیارێكی‮ ‬سەپاوی‮ ‬یەك لایەن‮. ‬
‮❊ ‬پاڵپشتی‮ ‬گەڕانەوەیان دەكەن بۆ رۆژهەڵاتی‮ ‬فورات وەك توركیا داوای‮ ‬دەكات؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئەوە بڕیاری‮ ‬خۆیانە و خۆیان دەبێ بڕیار بدەن بەرەو كوێ دەڕۆن و لە كوێ دەگیرسێنەوە چونكە ئەم پرسە تەنها پەیوەندی‮ ‬بە كوردەوە نییە‮.‬
‮❊ ‬لە توركیا باسی‮ ‬ئەوەتان كرد كە ناوچەكە گۆڕانكاری‮ ‬زۆر بەخۆیەوە دەبینێت،‮ ‬مەبەستتان گۆڕانی‮ ‬نەخشەیە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ناوچەكە بەرەو گۆڕانكاری‮ ‬هەنگاو دەنێت و بە شێوەیەكی‮ ‬رۆژانە،‮ ‬من پێموایە نەخشەی‮ ‬تازە دروست دەبێت لە ناوچەكە‮. ‬
‮❊ ‬دابەشكاری؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬دابەشكاری‮ ‬هەیە و روون و ئاشكراشە،‮ ‬سووریا دابەش كراوە،‮ ‬ئایا سوریا‮ ‬یەكگرتووە؟ بێگومان نەخێر و هیچ كاتێك بۆ رابردووی‮ ‬خۆی‮ ‬ناگەڕێتەوە،‮ ‬من ئەوەی‮ ‬بزانم سوریا بە شێوازێكی‮ ‬دیكە بەڕێوە دەچێت،‮ ‬من نازانم چۆنە بەڵام بە شێوازێكی‮ ‬دیكە ئیدارە دەدرێت‮.‬
‮❊ ‬لەبارەی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراقەوە،‮ ‬هیچ پاڵپشتیەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەیە بۆی؟ ئێوە پەیوەندیتان لەگەڵ ئەمەریكا،‮ ‬فەڕەنسا و ئەورووپا بە گشتی‮ ‬باشە،‮ ‬ئەوان پاڵپشتی‮ ‬ریفڕاندۆم دەكەن؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬ئێمە لە ئەمەریكا‮ ‬یانیش ئەورووپا هەر كەسێك لەگەڵی‮ ‬دابنیشین باسی‮ ‬ئەو پرسەی‮ ‬لەگەڵدا دەكەین،‮ ‬هیچ ناڕەزاییەكم لەم بارەیەوە نەبیست تەنانەت كەس دژایەتیشی‮ ‬نیشان نەداوە،‮ ‬بەڵام بۆچوونەكان جیاوازن،‮ ‬هەیە پێی‮ ‬وایە بارودۆخ و كاتەكە گونجاو نییە،‮ ‬هەشە پێی‮ ‬وایە ناوچەكە گرفتی‮ ‬زۆرە و بەرگەی‮ ‬گرفتی‮ ‬دیكە ناگرێت،‮ ‬بەڵام ئێمە بەدوای‮ ‬چارەسەردا دەگەڕێین چارەسەرێك كە برایەتی‮ ‬كورد و عەرەب بەهێز بكات،‮ ‬ئێمە نەبووینە هاوبەشی‮ ‬باش و سەركەوتوو لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬ناوەند با ببینە دراوسێیەكی‮ ‬باش لەگەڵ‮ ‬یەكتر‮. ‬من دژایەتیەكم لەمبارەیەوە نەبیست بەڵام هەیە بە ئاشكرا پاڵپشتی‮ ‬دەكات و هەشە ئامادەیە بۆ پاڵپشتیكردن ئەگەر هەولێر و بەغدا رێككەوتن هەشە دەڵێ ناوچەكە گرفتی‮ ‬زۆرە‮. ‬
‮❊ ‬ئێرانیش هەمان بۆچوونی‮ ‬هەیە؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬لە كاتی‮ ‬سەردانم بۆ ئێران باسی‮ ‬ئەو پرسە دەكەم و كە چوومە لایان من دەزانم ئەوان چ دەڵێن‮. ‬
‮❊ ‬ئەی‮ ‬توركیا؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬توركیا هیچ كۆمێنتێكی‮ ‬نەبوو،‮ ‬نە بە‮ ‬ڕازی‮ ‬بوون و نە بە دژایەتی‮. ‬
‮❊ ‬دوا پرسیار بەڕێز بارزانی،‮ ‬دەزانین گرفتی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستاندا هەیە بەڵام هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬كەی‮ ‬دەكرێت؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬هەر كاتێك هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بۆ من هیچ گرفتێك نابێت و هیچ رێگرییەك ناكەم و تەگەرەش ناخەمە بەردەم پرۆسەكە و من ئامادەم بۆ راگەیاندنی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردن تەنانەت ئەگەر دوای‮ ‬مانگێكیش بێت ئەگەر كۆمیسیۆن بڕیاری‮ ‬لەسەر بدات و حزبەكان لەسەری‮ ‬رێككەوتن‮. ‬
‮❊ ‬كەواتە بە بڕیاری‮ ‬لایەنە سیاسییەكانەوە پەیوەستە نەوەكو هەڵوێستی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی؟
سەرۆك بارزانی‮: ‬بەڵێ بێگومان وایە،‮ ‬بەڵام من لەگەڵ ئەوەدام گەلی‮ ‬كوردستان بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬بدات و سەرۆك هەڵبژێرێت‮ ‬یانیش ریفڕاندۆم بكرێت بەوەی‮ ‬ئایا میللەت بەوە‮ ‬ڕازیە لەپەرلەمان سەرۆك هەڵبژێردرێت‮ ‬یانیش لە رێگەی‮ ‬هەڵبژاردنێكی‮ ‬جەماوەریەوە،‮ ‬ئەمەش مەرجێكە بۆ هەڵبژاردن،‮ ‬چونكە ناكرێ كۆمەڵە حزبێك ئەو بڕیارە بدەن بەڵكو پێویستە میللەت بڕیاری‮ ‬خۆی‮ ‬بدات‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌