2016-08-16

رازی‮ ‬شنێشل راهێنەری‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق دوورخستنەوەی‮ ‬3 ‮ ‬یاریانی‮ ‬لەریزی‮ ‬هەڵبژاردەكەی‮ ‬راگەیاند،‮ ‬كە بڕیارە لە‮ ‬1 و‮ ‬6ی‮ ‬مانگی‮ ‬داهاتوو رووبەڕوویی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬ئوسترالیاو سعودیە ببێتەوە،‮ ‬لەمیانی‮ ‬پاڵاوتنەكانی‮ ‬ئاسیای‮ ‬یەكلاكەرەوە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی‮ ‬رووسیای‮ ‬داهاتوو‮. ‬شنێشل لە لێدوانێكیدا دووپاتیكردەوە كە بڕیاریداوە‮ ‬3 ‮ ‬یاریزان لە ریزی‮ ‬هەڵبژاردەكەی‮ ‬دوور بخاتەوە،‮ ‬كە ئەوانیش عەباس قاسم و بەیار ئەبوبەكرو حوسێن عەبدولواحید بوون،‮ ‬شنێشل ئاماژەی‮ ‬بەوەشكرد كە هەڵبژاردەی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬چاوەڕێی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬یاریزانی‮ ‬ئۆڵۆمپی‮ ‬عێراق و‮ ‬یاریزانە پیشەگەرەكانی‮ ‬دەكات لەدەرەوەی‮ ‬عێراق،‮ ‬بە ئامانجی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬تەواوی‮ ‬ژمارەی‮ ‬هونەری‮ ‬بۆ‮ ‬یاری‮ ‬ئوسترالیاو سعودیە‮. ‬هەڵبژاردەی‮ ‬عێراق لەهەفتەی‮ ‬رابردوو لەیارییەكی‮ ‬دۆستانەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی‮ ‬قەتەر بە ئەنجامی‮ ‬2-1 گۆڵ دۆڕا‮. ‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌