2016-07-12

ساسان دەروێش – هۆڵەندا

خونچە گوڵی ناوکوێستانی کوردستان ، مریەم سەردار محەمەد شەریف تەمەن یانزە ساڵ لە دایک بووی ووڵاتی هۆڵەندا و پەروەردەو گۆشکراوی دایک وباوکێکی نیشتیمان پەروەری ڕێگایی کوردایەتی و خۆش ویستن بۆ وەرزش و پاڵپشتی وهاوکاریکردنی کچ ومناڵەکانیان ، جگە لە دەست کەوتنی جەستەیەکی تەندروست وباش لە وەرزش بەلایانەوە گرنگە نێوبانگی کوردانیش وەک ناسنامەکەی لەنێو کۆمەڵگا ئەوروپی وبیانیاکاندا وەک میللەتێکی زیندوو نیشان بدریت بەهاندانی منداڵە کانیان لەبواری وەرزش ، ئەسپ سواریش یاریەکی کۆنی وەرزشیە ومێژوویەکی دوورودرێژیی هەیە ولە ڕیزیی یارییەکانی ئۆڵەمپیاییە ومێژوو نووسان مێژوویی ئەم یارییە دەگەڕێننەوە بۆ پاشا کۆنەکانی ڕۆم ویۆنانیەکان وگرنگی زۆریان پێداوە ولە یاری پاشاومیرەکانەوە گوازراوەتەوە بۆ یاریەکی نێودەوڵەتی ولە ئێستاشدا هەرێمی باشووری کوردستان گرنگیەکی باشی پێداوە هاوشێوەیی ووڵاتان وپێشکەوتووترین یانەی ئەسپ سواری هەیە وڕۆژانە کوڕوکچانی کورد مەشق وڕاهێنان دەکەن .

ئەم ساڵێش2016 لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی ئەسپ سواری نێودەوڵەتی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئەسپ سواری هەولێرو ووڵاتانی ئەوروپایی ئەنجام درا بۆیەکەم جار لەسەرئاستی کوردستان وعێراق ، هۆڵەنداش لەسەر ئاستی ووڵاتانی دنیا گرنگیەکەی تەواوی بەئەسپ سواری داوە لە بواری ئارەزوومەندی ودواتر بۆ وەرزش کردن و بەکارهێنانیان بۆ پۆلیسی ووڵاتەکەیان وبەشداریپێکردنیان لە پێشبڕکییە نێودەوڵەتی وناوخۆییەکانیان کە چەندین یانەی سەرکەوتوویان هەیە لە نێو شاروشارۆچکەکان ساڵانە چەندەها قوتابی پەروەردە دەکەن وخەڵاتی زێرین وناوبانگی ووڵاتەکەیانیان گەیاندۆتە دونیا ، زۆر لە کوردانی تاراوگەش منداڵەکانیان لەکوڕوكچان لە نێو ئەویانە سەرکەوتوانەدا ناونووس کردون وهەفتانە لە نێو یاریگاکاندا مەشق وڕاهێنان دەکەن وخۆیان ئامادەسازدەکەن بۆ بردنەوەی خەڵاتی پێشبڕکێیەکان ، مریەمی خونچەگوڵێش لە دوای ماندووبوونێکی زۆری شەش مانگ ڕاهێنان لە مەشق کردنی ئەسپ سواری وبەشداری کردنی لە پێشبڕێکی گروپی تەمەنی خۆیی لەسەر ئاستی شارەکەی ئەڵسمیر توانی لە نێو ڕکابەرەکانی هاوڕیدا پلەی یەکەم بەدەست بهێنێ وبەمەش زیاتر ناسنامەی کوردی نیشانی ئامادەبواندا بە بردنەوەی خەڵاتەکەی کە تاقە کچی کوردە لە نێو یانەیی شارەکەیدا .

بۆ زیاتر ناساندنی لە نێو یاریگاکەدا لە نێو چەپلە ڕیزان وخەڵات ودیاری وەرگرتن بەم شێوەیە بۆ خەبات دوا ، من زۆر خۆشحاڵم بەوەی توانیم پلەیی یەکەم بەدەست بهێنم لەگەڵ ئەوەشدا بەلامەوەگرنگ بوو بەڕێزتان لێرەن لەگەڵمان هەوڵەکەم ووێنەکانم دەگەیەنی بە ڕۆژنامەی خەبات لەکوردستان کەسوکاروخۆشەویستانمان دەیبین ومن سوپاسی دایەوبابەیی خۆم دەکەم کە زۆر ماندوون پێمەوە وهاوکاری وپالپشتیم دەکەن هەرئەومتمانەیی ئەوان بووم توانیم سەرکەوم بەسەر ڕکابەرەکانمدا دووبارە سوپاس بۆ خەبات وئێوە وکوردستان گەشاوەوجوان بێت ، پاشان بەڕێز سەردار محەمەد شەریف خاوەنی کۆمپانیایی ئێس دی ئێڵ پۆست بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی و پۆستی خێرا لە ئەوروپاوە بۆ کوردستان و کە پێشتر کۆمپانیایی سەردارئێکسپریس بوو خێرخوازێکی نیشتیمان پەروەرەولەبواری کارەکەیدا خزمەتێکی زۆری کوردستانی کردوە بێ بەرامبەر و لەسەر دڵخۆشی مریەمی کچی ووتی ، سوپاس بۆ ئامادەبوونتان لەگەڵمان ئەمڕۆ مریەم جگە لە خولیابوون بەخوێندن ونووسین لە قوتابخانە و خۆشەویستی هاوڕێ ومامۆستاکانی و سەرکەوتوولە وانەکانی زۆر هەنگاوی خێرایی ناوە لەو بوارەدا لەگەڵ ئەوەشدا هەر لە سەرەتایی پێگرتن ودارەدارەی زۆر مندالێکی بەهەڵمەت وپڕ لە کرداربوو وکاتێکیش چووە قوتابخانە تێکەڵ بە بوارەکانی وەرش کردن بوو هەر لە جومناستیک و مەلەکەردن و بەدەستهێنانی بڕوانامەکانی بەسەرکەوتووی بڕیون لەم کۆتایشدا داوایی لێکردم لەم یانەیە ناونووسی بکەم بۆ ڕاهێنان وفیربوونی ئەسپ سواری سوپاس بۆ خوای گەورە کە توانی لە دوای ماندووبونیکی زۆری شەش مانگ مەشق وڕاهێنان لەسەر ئاستی تەمەنی خۆیی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێ ئەویش بەچاونەترسی خۆیی وووریاییەکەی بوولەگەڵ ئەو پالپشتیکردنەی خۆم وخێزانەکەم کە خۆشم هەر لەمنداڵیمەوە ئارەزوومەندی ئەسپ سواری بووم بەڵام بە داخەوە دەرفەتی بارودۆخی کوردستان وژیانی تاراوگە وسەرقاڵی بژێویی ژیان سوپاس بۆ خوا جارێکی تر ئەوخەونەم لە سەرکەوتنی مریەمی کچمدا بینیوە ، لە کۆتایشدا گوڵزار قاسم دایکی مریەم ووتی ، هیواخوازم هەموومناڵانی کورد لە کوردستان وتاراوگە بەسەرکەوتووی ببینم زۆر خۆشحاڵ بووم بەم ئەنجامە کە دەمزانی سەرکەوتوودەبێت لە ووریایی وزیرەکیەکەی وخۆش ویستنی بۆ وەرزش وئەسپ سوارییەکەی وپەیمانی دامێ کە سەرکەوێت ودیاری بۆ بکڕم لەگەڵ ئەوهەموودیارییەیی کە ئەمڕۆ پێشکەشیان کرد دووبار سوپاسی ئێوە وستافی وەرزش لە ڕۆژنامەی خەبات دەکەم وبەهیوام ئەم یارییەش لە کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت کە لێرە جوتیارە هۆڵەندییەکان بۆ ئارەزمەندیی خۆیان چەندین ئەسپی نایەباین هەیە وزۆر باوە لەناویاندا وجێگاوڕێگایی تایبەتیان بۆ دروست کردوون .

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌