2016-07-11

دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬وڵاتەكەیان لەقۆناغی‮ ‬چوار گۆشەی‮ ‬زێرینی‮ ‬یاریەكانی‮ ‬یۆرۆی‮ ‬فەرەنسا بەئەنجامی‮ ‬دوو گۆڵی‮ ‬بێ بەرامبەر لەبەرامبەر هەلبژاردەی‮ ‬فەرەنسا تووشی‮ ‬دۆڕان بوون،‮ ‬باستیان شفاین شتایگەر كاپتنی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬ئەڵمانیا نامەیەكی‮ ‬ئاڕاستەی‮ ‬هاندەرانی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬كرد‮. ‬هەڵبژاردەی‮ ‬ئەڵمانیا بە هۆی‮ ‬فاوڵێكی‮ ‬شتایگەرەوە لێدانێكی‮ ‬پەناڵتی‮ ‬لە سەر هەژمار كراو گریزیمانی‮ ‬ئەستێرەی‮ ‬لێهاتووی‮ ‬كەلەشێرەكان توانی‮ ‬گۆڵی‮ ‬یەكەمی‮ ‬هەلبژاردەی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بە هۆی‮ ‬هەڵەیەكی‮ ‬كاپتنی‮ ‬ئەلمانیەكانەوە تۆمار بكات‮. ‬شتایگەر لەنامەكەی‮ ‬خۆیدا باس لەوە دەكات بەداخەوە نەمانتوانی‮ ‬خەونە گەورەكەمان بە گەیشتن بۆ‮ ‬یاری‮ ‬كۆتایی‮ ‬بهێنینە دی،‮ ‬ئێمە لە‮ ‬یاری‮ ‬بەرامبەر بە هەڵبژاردەی‮ ‬فەرەنسا تەنیا‮ ‬یەك شتمان كەم بوو ئەویش چانس بوو‮. ‬هەروەها گوتی‮: ‬شكست و سەركەوتن هەمیشە بەشێك لە‮ ‬یاری‮ ‬تۆپی‮ ‬پێ بوونە و من خۆم بە هۆكاری‮ ‬شكستی‮ ‬هەڵبژاردەی‮ ‬وڵاتەكەم دەزانم،‮ ‬هەرچەند حەز ناكەم لە گەورەیی‮ ‬كەلەشێرەكان كەم بكەمەوە،‮ ‬چونكە ئەوان لە گێمی‮ ‬یەكەم لە ژێر گوشاری‮ ‬ئێمە دابوون،‮ ‬بەڵام توانیان بە باشی‮ ‬بەرگری‮ ‬بكەن‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌