2015-03-16

دوێنێ بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ ژمارەیەك كەسایەتی‮ ‬و سەرۆك هۆزی‮ ‬عەرەبیی‮ ‬رەبیعەو زوممار كۆبۆوەو وتەیەكی‮ ‬پێشكەش كرد،‮ ‬كە تیشكی‮ ‬خستەسەر كردەوە قێزەونەكانی‮ ‬داعش بەتایبەتیش لەو ناوچەیەو گوتی‮:" ‬ناكرێت بە هیچ شێوەیەك رێگە بە كەسانی‮ ‬لەڕێ لادەر و زاڵم بدرێت هەر شەڕێك لە نێوان شۆڕشگێڕ‮ ‬و خەباتگێڕ‮ ‬وحكومەت لەدژی‮ ‬تاقمێكی‮ ‬تاوانبار و تاوانكاری‮ ‬وەكو داعش بكاتە شەڕێك لە نێوان هەردوو نەتەوەی‮ ‬كورد و عەرەب، بۆیە ئەركی‮ ‬ئێمە و ئێوەیە رێگە لەڕوودانی‮ ‬ئەم هەوڵانە بگرین‮.‬
‮(‬دەقی‮ ‬وتەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮)‬
بەناوی‮ ‬خوای‮ ‬گەورە و میهرەبان

برایانی‮ ‬بەڕێز شێخ و كەسایەتییەكانی‮ ‬ناوچەكە
گەرمترین بەخێرهاتنتان دەكەم و سوپاسی‮ ‬قەبوڵكردنی‮ ‬داوەتی‮ ‬ئێمەتان لێدەكەم بەئامادەبوونتان بۆ ئەم دیدارە‮.‬
لەبەراییدا دەمەوێت ئاماژە بە پەیوەندیە مێژووییەكانی‮ ‬نێوان كورد و عەرەب بدەم و دووپات لەسەر بەهێزبوونی‮ ‬بكەمەوە،‮ ‬ئەو پەیوەندیانەی‮ ‬بە هیچ‮ ‬یەكێك لە رەفتارەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬زاڵمی‮ ‬حكومەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬بەغدا كاریگەر نەبوو،‮ ‬بەڵكو گەلی‮ ‬كورد ئەو برایەتییەی‮ ‬پاراست و هیچ كاتێكیش پەنای‮ ‬بۆ تۆڵە سەندنەوە نەبرد جا چ بەشێوەیەكی‮ ‬هەڕەمەكی‮ ‬یانیش تاكەكەسی‮ ‬تەنانەت لەو كاتانەی‮ ‬دەرفەتیشی‮ ‬بۆ رەخسا ئەوەی‮ ‬نەكرد‮.‬
هەروەها پێمخۆشە دووپات لەسەر ئەو پرەنسیپانە بكەمەوە كە باوەڕمان پێیان هەیە كە پڕەنسیپەكانی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیان و لێبووردەیی‮ ‬و قەبوڵكردنی‮ ‬یەكتر،‮ ‬ئەو پرەنسیپانەن خۆشی‮ ‬و پێشكەوتن بۆ هەر وڵاتێك فەراهەم دەكەن و ئاسایش و ئارامی‮ ‬بۆ هاوڵاتیان دێننەدی‮. ‬ناكرێت بە هیچ شێوەیەك رێگە بە كەسانی‮ ‬لە‮ ‬ڕێ لادەر و زاڵم بدرێت هەر شەڕێك لە نێوان شۆڕشگێڕ‮ ‬و خەباتگێڕ‮ ‬وحكومەت لەدژی‮ ‬تاقمێكی‮ ‬تاوانبار و تاوانكاری‮ ‬وەكو داعش بكاتە شەڕێك لە نێوان هەردوو نەتەوەی‮ ‬كورد و عەرەب، بۆیە ئەركی‮ ‬ئێمە و ئێوەیە رێگە لەڕوودانی‮ ‬ئەم هەوڵانە بگرین،‮ ‬هەوڵی‮ ‬حكومەتەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق لەمبارەیەوە سەری‮ ‬نەگرت و نەیتوانی‮ ‬ئەم رەفتارە ترسناكە جێگیر بكات و هەر كەسێكیش دوای‮ ‬ئەوان بێت هەمان شكست بەخۆیەوە دەبینێت‮.‬
وەك دەزانن برایانی‮ ‬بەڕێز،‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬مێژوو، غەدری‮ ‬گەورە لە گەلی‮ ‬كورد كراوە و سیاسەتە هەڵەكانی‮ ‬حكومەتەكانی‮ ‬پێشوو زۆرجار لێكترازانی‮ ‬گەورەی‮ ‬دروستكردووە،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەلی‮ ‬كورد هەمیشە پرەنسیپەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬و رێبازی‮ ‬پێكەوە ژیانی‮ ‬پاراستووە‮.‬
ململانێ ئیقلیمی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬و سیاسەتەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬حكومەتی‮ ‬عێراق، هەموو مەسەلەكانی‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬زۆر ترسناك ئاڵۆزكرد،‮ ‬زۆر لەوە دەترسام كاتێك كورد تووشی‮ ‬كیمیاباران و ئەنفال و كۆمەڵكوژی‮ ‬بوو، بەتایبەتی‮ ‬لە پرۆسە بەدناوەكانی‮ ‬ئەنفال،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬هەڕەمەكی‮ ‬پەنا بباتە بەر تۆڵە سەندنەوە، بەڵام دوای‮ ‬راپەڕینی‮ ‬بەهاری‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 گەلی‮ ‬كورد هەمیشە بەسەر بەرزیەوە رەفتاری‮ ‬كرد كە نەك هەر پەنای‮ ‬نەبردە بەر تۆڵە،‮ ‬بەڵكو میوانداری‮ ‬سەربازانی‮ ‬ئەو سوپایەی‮ ‬كرد كە لە‮ ‬یەكە سەربازیەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقدا بوون و كوردستانیان وێران دەكرد‮. ‬ئەمە ئەوپەڕی‮ ‬رەوشت و لێبوردەیی‮ ‬و باوەڕهێنانە بە پرەنسیپە مرۆییەكان‮.‬
ئێستا ئێمە لەساتەوەختی‮ ‬نەخۆشیەكی‮ ‬زۆر كوشندەداین،‮ ‬ئەویش داعشە و وابزانم ئێوە زیاترین كەس بوون كە لەدەستی‮ ‬تاوانكاری‮ ‬ئەوانەوە زەرەرمەندبوون،ناوچەكانتان تووشی‮ ‬وێرانكاری‮ ‬بوو، ئێوەش شایەدحاڵی‮ ‬ئەو رەفتارە دواكەوتوو و ترسناكەی‮ ‬ئەوانن كە بەهیچ شێوەیەك تەحەمول ناكرێت‮.‬
وابزانم لەهەندێك لەناوچەكانی‮ ‬ئێوەدا ماوەیەك باڵادەست بوون و ئێوەش باشتر دەتوانن نیشانی‮ ‬خەڵك و جیهانی‮ ‬بدەن كە چۆن لەگەڵتاندا مامەڵەیان دەكرد‮.‬
هەبوونی‮ ‬داعش هۆكاری‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە كە رەنگە هەندێكیان بزانین و هەندێكیشان نەزانین،‮ ‬بەڵام ئەگەر بەشێوەیەكی‮ ‬لۆژیكی‮ ‬سەیری‮ ‬رەفتارەكانی‮ ‬داعش بكەین دەپرسین‮: ‬گۆڕەپانی‮ ‬شەڕ‮ ‬لەكوێ بوون و چ ناوچەیەك وێران كران؟ بێگومان ناوچە سوننەنشینەكانی‮ ‬عێراق و سوریا بوون‮.‬
ئەو رێكخراوە ترسناكە تیرۆریستییە چی‮ ‬پێشكەشی‮ ‬برایانی‮ ‬سوننە كرد، جگە لەوێرانكاری‮ ‬و تێكدان؟ لەو بارودۆخەی‮ ‬ئێستا و لەسەدەی‮ ‬21 دا،‮ ‬مەحاڵە مرۆڤ ئەوە قەبوڵ بكات لەژێر حوكمێكی‮ ‬زاڵمانەدا بژیت بەتایبەتی‮ ‬لەژێر دەستی‮ ‬رێكخراوێكی‮ ‬وا تاریك پەرست كە هیچ بەهایەك بۆ مرۆڤ دانانێت‮.‬
بۆیە پێویستە سوود لە هەموو ئەزموونەكان وەربگرین،‮ ‬ئەزموونی‮ ‬حكومەتەكانی‮ ‬پێشوو و ئەزموونی‮ ‬ئێستاش ئەو ئەزموونە تازەیەی‮ ‬پێیدا تێدەپەڕین،‮ ‬سوپاس بۆ خودا ئێستا زۆربەی‮ ‬ئەو شوێنانەی‮ ‬لەدەستی‮ ‬داعشدا بوون رزگار كران و ئێمەش پێویستیمان بەهەمووتان هەیە عەرەب و كورد و توركمان و مەسیحی‮ ‬و وەك گوتم پێویستە سوود لە ئەزموونەكانی‮ ‬پێشوو وەربگرین بۆ ئەوەی‮ ‬پەیوەندیەكی‮ ‬تازە دابمەزرێنین و ئێوەش بەئارامی‮ ‬و بەكەرامەتی‮ ‬خۆتان لە ناوچەكانی‮ ‬خۆتاندا بژین و قەبوڵی‮ ‬ئەوەش ناكەین هیچ كەسێك لە دژی‮ ‬كەرامەتی‮ ‬ئێوە بوەستێت،‮ ‬كەڕامەتی‮ ‬ئێوە لە كەڕامەتی‮ ‬ئێمەیە و عیزەتی‮ ‬ئێوەش لە عیزەتی‮ ‬ئێمەیە و عیزەت بۆ خودای‮ ‬گەورەیە‮.‬
هەمووان مافی‮ ‬ژیانی‮ ‬ئازادیان لەو ناوچانەدا هەیە بەوپەڕی‮ ‬كەرامەتی‮ ‬خۆیانەوە و ئەركی‮ ‬هەر‮ ‬یەكێكیانە رۆڵی‮ ‬خۆیان بەپێی‮ ‬پێگە و توانای‮ ‬خۆیان بۆ پاراستنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬ئەو ناوچانە ببینن‮.‬
برایان، هیچ وڵاتێك، ناوچەیەك، شارێك، لادێیەك، بەبێ چەسپاندنی‮ ‬ئاسایش و ئارامی‮ ‬ناتوانێت بژی،‮ ‬ئاسایش و ئارامی‮ ‬ئەركی‮ ‬هەمووانە نەوەكو دەزگەیەك‮ ‬یان دەسەڵاتێك، ئێمەش بە هەموو هێزێكەوە كار دەكەین بۆ ئەوەی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬پێویست پێشكەش بەناوچەكانتان بكەین و داواش لە حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەكەم هەنگاوی‮ ‬عەمەلی‮ ‬بگرێتە بەر و هەمان شتیش داوا لە حكومەتی‮ ‬فیدراڵ دەكەم‮.‬
پێویستە هەر هاوڵاتیەك كە دەگەڕێتەوە شوێنی‮ ‬خۆی‮ ‬دوای‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬هەست بەوە بكات كە گۆڕانكاری‮ ‬ریشەیی‮ ‬لەژیانیدا روویداوە،‮ ‬ئێمە و ئێوەش پێویستە كار بۆ چەسپاندنی‮ ‬گیانی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیان و لێبوردەیی‮ ‬بكەین و لە گیانی‮ ‬دوژمنكارانە و گەڕان بە دوای‮ ‬تۆڵەكردنەوە دوور بكەوینەوە،‮ ‬من باش دەزانم تاوانكار و تیرۆریستان و ئەوانەی‮ ‬پاڵپشتیان كردن تاوانی‮ ‬قێزەوەنیان ئەنجامدا و ئێوەش ئەو شتە باش دەزانن، بەڵام ناكرێت بە تاوان باجی‮ ‬تاوانی‮ ‬دیكە بدەینەوە‮.‬
ئەوانی‮ ‬تاوانیان ئەنجامدا پێویستە بەشێوەیەكی‮ ‬یاسایی‮ ‬باجی‮ ‬تاوانەكانیان بدەنەوە،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬نەیاندەتوانی‮ ‬قسە و فەرمانی‮ ‬تیرۆریستان رەتبكەنەوە و هیچ دەسەڵاتێكیان نەبوو، ئەوان هاوڵاتی‮ ‬ئاسایین و ناكرێ كاری‮ ‬تۆڵە سەندنەوەیان لەگەڵدا بكرێت و ئەو هاوڵاتیانەی‮ ‬هاوكاریان لەگەڵ داعشدا رەتكردەوە و كە داعش تێكشكێندرا لەگەڵیاندا نەچوون،‮ ‬ئەوە پێویستە بەوپەڕی‮ ‬كەرامەت و ئازادیەوە لەناوچەكانی‮ ‬خۆیاندا بژین و هەست بەكەرامەتی‮ ‬خۆیان بكەن‮. ‬بەڵام ئەوانەی‮ ‬لەگەڵ داعشدا‮ ‬یەكیان گرتەوە دەمەوێت بەڕوونی‮ ‬لەپەیامەكەی‮ ‬من تێبگەن،‮ ‬مومكین نیە رێگە بدەین بگەڕێنەوە شوێنەكانی‮ ‬خۆیان و هەمان چارەنووسی‮ ‬داعش دەبینن و تكاشتان لێدەكەم برایان ئامۆژگاری‮ ‬بەوانە بدەن كە لەو ناوچانەدا ماون پابەندی‮ ‬گیانی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێكەوەژیان و‮ ‬یەكتر قەبوڵكردن بن و پێكەوە هەوڵی‮ ‬بونیادنانی‮ ‬ئایندەیان بن و پێویستە هەموومان كار بۆ ئایندەیەكی‮ ‬ئارام بۆ رۆڵە و نەوەكانمان بكەین و ئەو گرفتانە نەبینن كە ئێمە بینیمان‮.‬
تكاتان لێدەكەم ئامۆژگاریان بكەن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەوانەی‮ ‬تا ئێستا باوەڕیان بەڕەفتارەكانی‮ ‬داعش و رێبازی‮ ‬ئەوان هەیە رێگەیان پێنادەین ناوچەكە بەجێبهێڵێن و لەگەڵ داعش بڕۆن،‮ ‬هەر‮ ‬یەكێكیش بمێنێت و كاری‮ ‬سیخوڕی‮ ‬و رێنیشاندەری‮ ‬بكات و بەهەر شێوەیەك هاوكاری‮ ‬داعش بكات بە هیچ شێوەیەك لەگەڵیاندا ئاسانكاری‮ ‬ناكەین‮.‬
هیوادارین ئەو پەیامە بەروونی‮ ‬بگاتە ئەوان و ئێوە باشیان تێبگەیەنن كە ئێمە دەمانەوێت بەخۆشی‮ ‬و ئارامی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬بژین،‮ ‬بە برایانە و پێكەوەژیان ئەو ناوچانە ئاوەدان بكەینەوە و مومكین نییە رێگە بدەین هیچ كەسێك هێرش و هەڕەشەتان بكاتە سەر و هەر كەسێك لەهەر نەتەوە و ئایین و مەزهەبێكدا بوو لەگەڵ داعش هاوكار بوو بێگومان وەكو تاوانباری‮ ‬جەنگ مامەڵەی‮ ‬لەگەڵدا دەكرێت‮.‬
سوپاس بۆ خودا بینیتان ئەو ناوچانەی‮ ‬ئێوە چۆن رزگار كران و بێگومان ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە هیچ بوونی‮ ‬نابێت،‮ ‬بەڵام ئەوەندەش كەمبین نین و بەسەركەوتنی‮ ‬سەربازی‮ ‬دڵخۆش بین و قۆناغی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوە پشتگوێ بخەین،‮ ‬لەوانەیە خوا نەخواستە رێكخراوی‮ ‬ترسناكتر دروست ببێت،‮ ‬بۆیە دەبێ هەمیشە لەئامادەباشیدابین بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬هەر رێكخراوێكی‮ ‬لەمجۆرە،‮ ‬چونكە دوژمنان زۆرن بەڕاستی‮ ‬و ئەو كاتەی‮ ‬ئێمە‮ ‬یەكگرتوو بین دوژمنان هەرچی‮ ‬بكەن ناتوانن دزەمان لەنێودا بكەن،‮ ‬بە پێچەوانەشەوە ئەگەر‮ ‬یەكگرتوو نەبووین ئەوكات دەبێ تەنیا گلەیی‮ ‬لەخۆمان بكەین نەوەكو خەڵكی‮ ‬دیكە‮.‬
هەر كەسێك لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا بژیەت دەبێ ئازاد بێت لە هەڵبژاردنی‮ ‬ئایین و ئاینزا و لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە چاوپۆشی‮ ‬ئینتیمای‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬بینیتان داعش چۆن ئازاری‮ ‬موسڵمان و مەسیحیەكانیدا و هەموو شتێكی‮ ‬وێران كرد بەمزگەوت و كلێسا و هەموو شوێنێكی‮ ‬خوداپەرستی‮ ‬تەنانەت گۆڕی‮ ‬پێغەمبەرانیش‮.‬
من سەیرم بەو خەڵكە دێت كە لەگەل داعشدا مانەوە دوای‮ ‬ئەو رەفتارانە،‮ ‬چۆن دەكرێت تۆ لەگەڵ كەسێك بیت گۆڕی‮ ‬پێغەمبەران تێكبدات،‮ ‬ئەوان مێژوو و شارستانی‮ ‬و مرۆڤایەتیان وێران كرد لە موسڵ لە نەمروود و حەزەر و شوێنی‮ ‬دیكەش،‮ ‬هەر شوێنیكیش دەستی‮ ‬ئەوانی‮ ‬پێگەیشت نە مرۆڤایەتی‮ ‬نە مێژوو، هیچ شتێكی‮ ‬پەیوەست بە مرۆڤایەتی‮ ‬نەما‮.‬
ئێمە پەندێكی‮ ‬باشمان لەو ئەزموونە وەرگرت بەوەی‮ ‬ناكرێ جارێكی‮ ‬دیكە رێگە بەدزەكردن بدەین بۆ ئەو ناوچانە و دەبێت لەگەڵ هەموو برایانی‮ ‬دیكە هەموو هەوڵێك بۆ ئەو مەبەستە بدەین و هیچ كاتێك دوو دڵ نابین بۆ رزگاركردنی‮ ‬شوێنەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ژێر دەستی‮ ‬ئەوان‮.‬
ئەوەی‮ ‬بە ئێمە دەكرا كردمان و ئێستاش زۆر شوێنی‮ ‬سەر بە هەرێمی‮ ‬كوردستان ئازادكراون و ئامادەین لەگەڵ دۆستانی‮ ‬دیكەشمان هاوكار بین بۆ رزگاركردنی‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬دیكە‮.‬
دووپاتی‮ ‬دەكەمەوە ئایندە بۆ ئەوانەیە كە خوازیاری‮ ‬خێرن نەوەك تێكدان‮.‬
من سوپاستان دەكەم و جارێكی‮ ‬دیكەش داواتان لێدەكەم هاوكارمان بن بۆ چەسپاندنی‮ ‬گیانی‮ ‬پێكەوەژیان و ئەو ناوچەیە و هەموو عێراق پێكەوە بەو گیانەی‮ ‬لێبووردەیی‮ ‬و برایەتی‮ ‬بونیاد بنێینەوە‮.‬
خوا پشت وپەنامان بێت والسلام علیكم ورحمە اللە وبركاتە

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌