2015-02-25

KDP.info
بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان باوەڕی‮ ‬وایە كە،‮ ‬رێككەوتنەكانی‮ ‬ئێستا سەرەتا و هەنگاوی‮ ‬باشن بەرەو چارەكردنی‮ ‬كێشە و ناكۆكییەكان لەگەڵ بەغدا و،‮ ‬پێویستە هەڵەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬پێشوو‮ ‬ڕاست بكرێتەوە،‮ ‬ڕایشیگەیاند،‮ ‬عێراق بە دۆخێكی‮ ‬ئەمنیی‮ ‬ترسناكدا تێپەڕ‮ ‬دەبێت و لە ململانێیەكی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و ئابووریدایە و،‮ ‬بۆیە عێراق پێویستی‮ ‬بەوەیە لەگەڵ كوردستان كار بكات و وەڵامی‮ ‬داواكارییەكانی‮ ‬كوردستان بداتەوە‮. ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری‮ ‬Kurdistan Review‬ـدا كە پێرێ دووشەممە بڵاو كراوەتەوە جەختی‮ ‬كردەوە،‮ ‬گەشەی‮ ‬ئابووری‮ ‬و بونیادنانی‮ ‬پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی‮ ‬كوردستان بێ بڕانەوە بەردەوام دەبن،‮ ‬لەبەرئەم هۆیە دەبێت كوردستان بەردەوام بێت لە راكێشانی‮ ‬وەبەرهێنە بیانییەكان و كەرتی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬بەهێز بكات‮.‬
‮❊ ‬چۆن دەستنیشانی‮ ‬ئۆپەراسیۆنە ئەمنی‮ ‬و دیپلۆماسییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیدا دەكەن لە دژی‮ ‬هەڕەشەكانی‮ ‬داعش؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬داعش خاوەنی‮ ‬چەك و تەقەمەنی‮ ‬و توانایەكی‮ ‬هێندەی‮ ‬دوو دەوڵەتە و ژمارەیەكی‮ ‬زۆر لە چەكداری‮ ‬بیانیی‮ ‬هەیە،‮ ‬كە لە وڵاتانی‮ ‬جیهانەوە هاتوون‮. ‬ئەم گرووپە تیرۆریستە تەنها هەڕەشە نین بۆسەر ئێمە،‮ ‬بەڵكە بۆ هەموو جیهان هەڕەشەن،‮ ‬بۆیە دەبێت هەموو لایەنەكان هاوكاری‮ ‬بكەن و پێكەوە دژ بەم گرووپە تیرۆریستە بوەستنەوە‮. ‬ئێمە هاوكارییەكان و ئاسمانەهێرشی‮ ‬هاوپەیمانەتیی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بەرز دەنرخێنین،‮ ‬كە وایان كرد پارسەنگی‮ ‬هێز لە بەرژەوەندیی‮ ‬پێشمەرگەدا بگۆڕێت‮. ‬هەروەها سوپاسی‮ ‬هەموو ئەو هاوكارییە سەربازییانە دەكەین كە تا ئێستا لە وڵاتانەوە پێمان گەیشتوون،‮ ‬هەرچەندە ئەم هاوكارییانە هێشتا بەس نین بۆ رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬هەڕەشەكانی‮ ‬داعش،‮ ‬كە خاوەنی‮ ‬چەكی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬دوو وڵاتن‮. ‬وەك گەمارۆیەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬لەلایەن بەغداوە،‮ ‬دەبوایە پێشمەرگە بە چەكی‮ ‬سووكەوە رووبەڕووی‮ ‬ئەو گرووپە ببێتەوە‮. ‬بەڵام كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بڕیاری‮ ‬دا هاوكاریی‮ ‬كوردستان بكات،‮ ‬چونكە لە ناوچەكەدا كوردستان تاكە شوێنە پارێزەری‮ ‬ئازادی‮ ‬و فرەڕەنگی‮ ‬بێت‮.‬
‮❊ ‬سەقامگیری‮ ‬و ئاسایش كلیلی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬داواكارییەكانی‮ ‬وەبەرهێنەرە بیانییەكانن،‮ ‬لەبەرانبەر ئەو ململانێ تازانەی‮ ‬لە ناوچەكەدا هاتوونەتە ئاراوە،‮ ‬وەڵامی‮ ‬ئێوە بۆ ئەم دۆخە هەستیارە؟
‮ ‬مسعود بارزانی‮:‬‮ ‬كوردستان وڵاتێكی‮ ‬دەوڵەمەندە و گەلەكەی‮ ‬ئارەزووی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتییانە دەكەن،‮ ‬ئەمانە دەبنە سەرەتای‮ ‬گەشەسەندن و دروسكردنی‮ ‬ژینگەیەكی‮ ‬دروست بۆ وەبەرهێنانی‮ ‬بیانی‮. ‬راستە كە هەڕەشەكانی‮ ‬داعش دژ بە كوردستان نائارامیی‮ ‬دروست كرد و نیگەرانی‮ ‬نایەوە،‮ ‬بەڵام سوپاس بۆ ئازایەتیی‮ ‬پێشمەرگە كە بە هاوكاریی‮ ‬دۆستە نێودەوڵەتییەكانمان،‮ ‬ئێستا داعش چیدی‮ ‬ناتوانێت ببێتە هەڕەشەی‮ ‬راستەوخۆ بۆ سەر كوردستان‮. ‬داعش لێرە داهاتووی‮ ‬نییە و بە تەواوی‮ ‬تێكدەشكێت،‮ ‬پێشمەرگە پێشانی‮ ‬داوە كە دەتوانێت داعش تێكبشكێنێت‮.‬
بازرگانی‮ ‬و وەبەرهێنان پرۆسەیەكی‮ ‬درێژخایەنن،‮ ‬باوەڕم وایە كوردستان هەموو ئەو مەرجە پێویستانەی‮ ‬تێدان بتوانێت وەبەرهێنانی‮ ‬بیانی‮ ‬بۆلای‮ ‬خۆی‮ ‬رابكێشێت‮. ‬دەمەوێت هەمووان لەوە دڵنیا بكەمەوە كە لە كوردستاندا شوێنێك بۆ تیرۆریستان بوونی‮ ‬نییە‮.‬
‮ ‬كوردستان نزیكەی‮ ‬2‮ ‬میلیۆن ئاوارە و پەنابەری‮ ‬لەخۆ گرتووە‮. ‬كوردستان لە چەند هەفتە و چەند مانگی‮ ‬پێشوودا پێشوازی‮ ‬لە چەندین سەركردە و دیپلۆمات و بەرپرسی‮ ‬باڵای‮ ‬جیهانی‮ ‬كردووە،‮ ‬چەندین كۆنفرانس و پێشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬تێدا كراونەتەوە،‮ ‬دەزگا ئەمنییەكانی‮ ‬كوردستان كارێكی‮ ‬بێوێنەیان كردووە و بە شەو و رۆژ لەكار بەردەوامن،‮ ‬ئەمەش مانای‮ ‬ئەوەیە سەقامگیری‮ ‬و ئاسایش باڵ دەكێشێت بەسەر كوردستاندا‮.‬
‮❊ ‬پێشبینی‮ ‬دەكەن پێوەندییەكی‮ ‬جێگیرتر لە ساڵی‮ ‬2015‮ ‬و دواتر لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراقدا بێتە ئاراوە؟
مسعود بارزانی‮:‬‮ ‬پێم وایە رێككەوتنەكانی‮ ‬ئێستا سەرەتا و هەنگاوێكی‮ ‬باشن بەرەو چارەكردنی‮ ‬كێشە و ناكۆكییەكان لەگەڵ بەغدا،‮ ‬پێویستە هەڵەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬پێشوو راست بكرێتەوە،‮ ‬عێراق بە دۆخێكی‮ ‬ئەمنیی‮ ‬ترسناكدا تێپەڕ‮ ‬دەبێت و لە ململانێیەكی‮ ‬ئەمنی‮ ‬و ئابووریدایە و،‮ ‬لەهەمان كاتیشدا هەڕەشەی‮ ‬تیرۆر بەردەوامە‮. ‬گەندەڵی‮ ‬و دابەزینی‮ ‬نرخی‮ ‬نەوت لە كێشە سەرەكییەكانی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئابوورین‮. ‬عێراق پێویستی‮ ‬بەوەیە لەگەڵ كوردستان كار بكات و وەڵامی‮ ‬داوكارییەكانی‮ ‬كوردستان بداتەوە‮.‬
‮❊ ‬پێگەی‮ ‬كوردستان لە هەردوو رووی‮ ‬ئابووری‮ ‬و دیپلۆماسییەوە بۆ ساڵانی‮ ‬دادێن چۆن دەبینی؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬گەشەی‮ ‬ئابووری‮ ‬و بونیادنانی‮ ‬پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی‮ ‬كوردستان بێ بڕانەوە بەردەوام دەبن،‮ ‬لەبەرئەم هۆیە دەبێت كوردستان بەردەوام بێت لە راكێشانی‮ ‬وەبەرهێنە بیانییەكان و كەرتی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬بەهێز بكات‮. ‬كوردستان نیشانی‮ ‬داوە كە هێزێكی‮ ‬سەقامگیرە لە ناوچەكەدا،‮ ‬وەك چۆن زۆر لە سیاسەتمەدار و سەركردەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬جیهان پشتڕاستیان كردووەتەوە‮. ‬لە سەرووی‮ ‬ئەوانەیشەوە كوردستان توانیویەتی‮ ‬كۆتاییەك بۆ پێشڕەوییەكانی‮ ‬داعش دابنێت‮. ‬كوردستان لە رووی‮ ‬زەوینییەوە لەجیاتی‮ ‬هەموو جیهان شەڕی‮ ‬گرووپێكی‮ ‬تیرۆریست دەكات،‮ ‬كەچی‮ ‬لە كاتێكدا ئەم كارە دەكات كە بەغدا بوودجەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بڕیوە؛ هەروەها كوردستان پێشوازی‮ ‬لەو ژمارە زۆرە لە ئاوارە و پەنابەر كردووە كە لە ترسی‮ ‬تووندوتیژی‮ ‬و هێرش هەڵاتوون‮.‬
‮ ‬كوردستان پەیامی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬پێیە و لەگەڵ هەموو جیهاندا هاوكاری‮ ‬دەكات‮. ‬كوردستان رێز لە بەهاكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و مافی‮ ‬مرۆڤ دەگرێت،‮ ‬هەروەها سەرچاوەیەكی‮ ‬دەوڵەمەندی‮ ‬نەوت و گازە،‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬باش لەو بوارەدا هەیە كە دەبنە هاوكارێكی‮ ‬باش بۆ بەرزكردنەوەی‮ ‬ئاستی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیپلۆماسیی‮ ‬كوردستان لە جیهاندا‮.‬
‮❊ ‬ئەگەر بگەڕێینەوە ساڵانی‮ ‬رابردوو،‮ ‬ماوەی‮ ‬چەند ساڵێكە سەرۆكیت،‮ ‬شانازی‮ ‬بە كام پێشكەوتنەوە دەكەیت؟ لەوكاتەوەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستانیت چ دەستكەوتێك زۆر گرینگ بووە؟
سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬من هەڵسەنگاندنی‮ ‬سەرۆكایەتیی‮ ‬خۆم بۆ ئەوانی‮ ‬دیكە جێدەهێڵم‮.‬
پێشكەوتنەكانی‮ ‬ئێمە دەرنجامی‮ ‬هەوڵ و تەحەدییەكانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستانن،‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬زۆر هەبوون،‮ ‬سەرەڕای‮ ‬ململانێكان،‮ ‬كوردستان لە بەرگریكردن لە بەهاكان و پێشخستنی‮ ‬دیموكراسیدا سەركەوتوو بووە‮. ‬گەشەی‮ ‬ئابووری،‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نەوت و،‮ ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬داهات و هەروەها دروستكردنی‮ ‬ژینگەیەك بۆ راكێشانی‮ ‬وەبەرهێنە بیانییەكان،‮ ‬سەركەوتنێكی‮ ‬دیارە‮. ‬پێم وایە‮ ‬یەكێك لە دەستكەوتە گرینگەكان ئەوەیە كە خەڵكی‮ ‬كوردستان باوەڕی‮ ‬بەخۆی‮ ‬پەیدا كردووە و رۆحی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬ململانێكانی‮ ‬هەیە‮. ‬گەلی‮ ‬ئێمە پێشانی‮ ‬داوە كە نەك تەنیا هەڕەشە نین،‮ ‬بەڵكە ئەم گەلە هێزێكە لەپێناو سەقامگیریی‮ ‬ناوچەكەشدا‮. ‬هەموومان شاهێدی‮ ‬ئەوەین كە كوردستان سەدان هەزار ئاوارەی‮ ‬لەخۆ گرتووە و پێشوازی‮ ‬لێ كردوون،‮ ‬شاهێدی‮ ‬ئەوەین چۆن لەبەرەكانی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬جەنگ بەرگری‮ ‬دەكەن‮. ‬جیهانی‮ ‬ئازاد سەیری‮ ‬كوردستان و ئازایەتیی‮ ‬پێشمەرگە دەكات،‮ ‬ئێمە شانازی‮ ‬بەم دەستكەوتانەوە دەكەین‮.‬

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌