2015-02-09

ڕۆژنامەی‮ (‬الحیاة) ‬دیدارێكی‮ ‬لەگەڵ بەڕێز مسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كردووەو‮ ‬ڕۆژی‮ ‬شەممە‮ ‬ڕێكەوتی‮ ‬7ی‮ ‬شوبات بڵاوی‮ ‬كردەوە،‮ ‬ئەمەش‮ ‬دەقی‮ ‬چاوپێكەوتنەكەیە‮:‬
‮❊ ‬لە‮ ‬13ی‮ ‬حوزەیرانی‮ ‬ساڵی‮ ‬رابردوو،‮ ‬سەفەرێكی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬خۆت بڕی‮ ‬وگەڕایتەوە هەولێر،‮ ‬ئەوكات دوای‮ ‬سێ رۆژ لەداگیركردنی‮ ‬مووسڵ لەلایەن داعشەوە هەولێرت چۆن بینی؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانم لەبارودۆخێكی‮ ‬تازە و هەستیاردا بینی،‮ ‬هەرێم سنوورێكی‮ ‬تازەی‮ ‬بەدرێژی‮ ‬1050 كیلۆمەتری‮ ‬لەگەڵ دراوسێیەكی‮ ‬تازە بۆ پەیدا بوو كە بەداخەوە‮ (‬داعشە‮)‬،‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬كە داعش داخڵی‮ ‬مووسڵ بوو،‮ ‬سوپای‮ ‬نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق لەماوەی‮ ‬24 كاتژمێردا رووخا وداعش هاتە ناوچەكە و نزیكی‮ ‬بەغداش بوو وچووە لای‮ ‬رۆژهەڵات لەنزیكی‮ ‬سنووری‮ ‬ئێران،‮ ‬بارودۆخێی‮ ‬نوێ و مەترسیدار بوو‮.‬
ئەوكاتەی‮ ‬داعش نزیكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو بەسوود وەرگرتن لەو چەكانەی‮ ‬لەهەردوو سوپای‮ ‬عێراق و سوریا دەستی‮ ‬كەوتبوون هەندێك پێشڕەوی‮ ‬كرد،‮ ‬ئێمە لەو كاتەدا ستراتیژێكمان لەدوو قۆناغ‮ ‬پەیڕەو كرد،‮ ‬یەكەمیان‮: ‬بەرگریكردن لەدژی‮ ‬هێرشەكانی‮ ‬داعش،‮ ‬دووەمیان‮: ‬گۆڕینی‮ ‬ستراتیژ لەبەرگریەوە بۆ هێرش‮. ‬لەماوەی‮ ‬دوو هەفتەدا توانیمان هێرشەكانی‮ ‬داعش بوەستێنین و دواتریش چووینە قۆناغی‮ ‬هێرش و لەیەكەمین هەنگاودا دەستمان بەسەر بەنداوی‮ ‬مووسڵدا گرت كە ئامانجێكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬بوو دواتر شەڕ‮ ‬وسەركەوتنەكان بەردەوام بوون تا گەیشتینە قۆناغی‮ ‬ئێستا كە تیایدا پێشمەرگە توانی‮ ‬هەیبەتی‮ ‬داعش بشكێنێت وسەركەوتنی‮ ‬گەورە بەدەستبهێنێت‮.‬
‮❊ ‬قوربانیەكان لەڕیزی‮ ‬پێشمەرگەدا تا ئێستا چەندن؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نزیكەی‮ ‬800 ‮ ‬شەهید لەنێویاندا300 ‮ ‬ئەفسەر وپلەدار ئەمە جگە لەزیاتر لە چوار هەزار بریندار‮. ‬
‮❊ ‬بەڵام ژمارەی‮ ‬سەركردە شەهیدەكان زۆرن؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬سەركردەكانمان پێشڕەوی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬خۆیان دەكەن،‮ ‬دوو ئەفسەر بە روتبەی‮ ‬لیوا و دە عەمید و چەندین عەقید و دوو موقەدەم و چەند نەقیبی‮ ‬دیكە لەریزی‮ ‬شەهیدەكاندا هەن‮.‬
‮❊ ‬هەست بەچی‮ ‬دەكەی‮ ‬كاتێك هەواڵی‮ ‬شەهیدبوونی‮ ‬عەقید‮ ‬یان عەمید‮ ‬یان مولازمێكت پێدەگات؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەوان كەسانی‮ ‬ئازیزن لەدڵی‮ ‬من دا،‮ ‬زۆرجاری‮ ‬وا بووە كەسانێكیانم لەكاتی‮ ‬بەیانی‮ ‬بینیوە و ئێوارە هەواڵی‮ ‬شەهیدبوونی‮ ‬بەمن راگەیەندراوە،‮ ‬زۆربەیان دەناسم كە كوڕە شەهید‮ ‬یان نەوەی‮ ‬شەهیدن،‮ ‬هەر دڵۆپە خوێنێك بۆ من بەئازارە‮.‬
‮❊ ‬گرنگترین ئەو شەڕانە چین كە پێشمەرگە تا ئێستا سەركەوتنی‮ ‬تیادا بەدستهێناوە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬شەڕی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬بەنداوی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬شەڕی‮ ‬مەخموور ومەرزی‮ ‬سنووری‮ ‬رەبیعە،‮ ‬شەڕی‮ ‬زوممار وچیای‮ ‬شنگار،‮ ‬شەڕی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬باشووری‮ ‬بەنداوی‮ ‬مووسڵ،‮ ‬شەڕی‮ ‬كەسك لەنێوان مووسڵ وتەلەعفەر،‮ ‬شەڕی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬جەلەولا وسەعدیە،‮ ‬شەڕی‮ ‬تەللوەرد لەباشووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬كەركووك،‮ ‬ئەم شەڕانە زۆر سەخت بوون‮.‬
‮❊ ‬لەهیچ لەو شەڕانەدا پێشمەرگە تەنها خۆیان شەڕیان كردووە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮ :‬بەڵێ،‮ ‬بەڵام بەپاڵپشتی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬لەلایەن هێزەكانی‮ ‬هاوپەیمانانەوە و ئۆپەراسیۆنە ئاسمانیەكانیش ورد و كاریگەر بوون‮.‬
‮❊ ‬بەهای‮ ‬ماددی‮ ‬ئەم شەڕە چەندە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬شەڕ‮ ‬بەهادارە،‮ ‬ئەم شەڕەش لەدەرەوەی‮ ‬توانای‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمە بەڵام گەلی‮ ‬كورد بەئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬هەستا و بەرگەی‮ ‬ئەو تاوانەی‮ ‬گرت كە نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬لەدژی‮ ‬ئەنجامیدا بەبڕینی‮ ‬بەشی‮ ‬ئەوان لەبودجەی‮ ‬گشتی‮ ‬عێراق‮. ‬گەلی‮ ‬كورد بەرگەی‮ ‬ئەو پیلانە نەگریسەی‮ ‬گرت و بەهەژار و دەوڵەمەندەوە كۆمەك بۆ پێشمەرگە كۆكرایەوە و بەشێك لەدەوڵەمەندەكان لەسەر حیسابی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆیانەوە خەرجی‮ ‬چەندین میحوەری‮ ‬سەربازییان گرتە ئەستۆی‮ ‬خۆیانەوە‮.‬
‮❊ ‬ژمارەی‮ ‬ئەو پێشمەرگانەی‮ ‬لەدژی‮ ‬داعشدا شەڕ‮ ‬دەكەن چەندە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬سنوور لەگەڵ داعش لەشنگالەوە تا خانەقین بەدرێژایی‮ ‬1050كیلۆمەتر نزیكەی70 هەزار پێشمەرگە لەگەڵ داعش لەشەڕدان،‮ ‬ناوچەكە گەورە و درێژە بۆیە زۆرجار كردەوەی‮ ‬گەورە بەنەبوونی‮ ‬چەك و كۆمەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬پێویست لەدژی‮ ‬پێشمەرگە‮ ‬ڕوودەدات‮.‬
‮❊ ‬كێن ئەو وڵاتانەی‮ ‬چەكی‮ ‬كاریگەریان پێشكەشی‮ ‬پێشمەرگە كرد؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پێویستە لێرەدا سوپاسی‮ ‬ئەو وڵاتانە بكەم كە‮ ‬یارمەتیان پێشكەشكردین،‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬ئەمەریكا زۆر گەورە بوو و هەروەها سەرۆكی‮ ‬فەڕەنسا فرانسوا ئۆلاند زوو پەیوەندی‮ ‬پێكردم و ئامادەیی‮ ‬فەڕەنسای‮ ‬بۆ‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬كورد نیشاندا،‮ ‬راوێژكاری‮ ‬ئەڵمانیا پەیوەندی‮ ‬پێوەكردم،‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬بەریتانیا ئەمە جگە لەژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬وەزیرانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬چەندین وڵات‮. ‬پێویستە ئاماژە بە پاڵپشتی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬فەڕەنسی‮ ‬و بەریتانی‮ ‬و كەنەدی‮ ‬و هۆڵەندی‮ ‬و بەلجیگی‮ ‬بكەم ئەمە جگە لەفەڕەنسا كە چەندین جۆری‮ ‬نایابی‮ (‬مدفع رشاش‮)‬ی‮ ‬پێشكەشكردین هەروەها ئەڵمانیاش چەكی‮ ‬میلانی‮ ‬پێداین ئەمە جگە لەجۆری‮ ‬دیكەی‮ ‬چەكی‮ ‬دژە زرێپۆش كە چەندین هێرشی‮ ‬تانكی‮ ‬بۆمبڕێژی‮ ‬بەتاڵكردووە،‮ ‬بەڵام مووشەكی‮ ‬میلان كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر گەورە سەلماند‮. ‬هەروەها چەندین دەوڵەتی‮ ‬ئەورووپای‮ ‬رۆژهەڵات جبەخانەیان پێشكەشكردین وڵاتانی‮ ‬كەنەدا و هەنگاریا و چیك و بوڵگاریا و كڕواتیا و ئەلبانیا رۆڵی‮ ‬خۆیان لەمبارەیەوە هەبوو،‮ ‬بەڵێ پاڵپشتی‮ ‬هەبوو بۆمان بەڵام گرنگتریانیان چەكە فەڕەنسی‮ ‬وئەڵمانیەكان بوو جگە لەمووشەكی‮ ‬دیكە كە كاریگەری‮ ‬كەمتر بوون‮.‬
‮❊ ‬چەكی‮ ‬قورسیان پێنەدان؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەو چەكە قورسانەی‮ ‬دەبنە هۆی‮ ‬یەكلاییكردنەوەی‮ ‬شەڕەكە هێشتا دەستمان نەكەوتوون،‮ ‬بەڵام هێزی‮ ‬پێشمەرگە بەمتمانەوە شەڕدەكات و چەكی‮ ‬بەدەستبكەوێت بێگومان دوایین قسە بۆخۆی‮ ‬دەبێت،‮ ‬داعش نەیتوانێ بەرگەی‮ ‬ئازایەتی‮ ‬پێشمەرگە بگرێت بەڵام ئەو لەدوای‮ ‬هەر هێرشێكی‮ ‬پێشمەرگەدا بۆی‮ ‬دەسوورایەوە و بەئۆتۆمبێلی‮ ‬بۆمبڕێژكراو وەڵامی‮ ‬دەدایەوە،‮ ‬نزیكەی‮ ‬70%ی‮ ‬شەهیدانمان بەم كردارانە شەهید بوون واتا بەئۆتۆمبێلی‮ ‬بۆمبڕێژكراو وبۆمبی‮ ‬چێندراو‮.‬
‮❊ ‬ئایا داعش لەمبارەیەوە زیرەكی‮ ‬هەیە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ‮.‬
‮❊ ‬لەكوێوە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮: ‬لەچەندین وڵاتی‮ ‬جیهان شارەزای‮ ‬تایبەتمەندی‮ ‬خۆیان هەیە،‮ ‬ئەوان توانیویانە چەندین ئەفسەری‮ ‬خانەنشین لەسوپای‮ ‬سۆڤیێتی‮ ‬پێشوو وئۆزباكستان‮  ‬وكازاخستان و تەتارستان و چیچان ببەنە‮ ‬ڕیزی‮ ‬خۆیان وچەندین كەسیشیان لەپاكستان و ژمارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەفسەری‮ ‬سوپای‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراقیشیان لەگەڵدایە،‮ ‬ئەفسەری‮ ‬چەندین سوپای‮ ‬عەرەبیشیان لەگەڵدایە كە لە نیشانەشكاندن شارەزاییان هەیە‮.‬
‮❊ ‬خاڵی‮ ‬بەهێزی‮ ‬داعش لەكوێدایە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەو ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژانەی‮ ‬كە خۆكوژەكان بەكاریان دێنن هاوكات بەكارهێنانی‮ ‬تۆپی‮ ‬دوورمەودا كە كەسانێكی‮ ‬شارەزا سەرپەرشتیان دەكەن لەئەفسەرەكانی‮ ‬نێو ریزەكانیان‮.‬
‮❊ ‬ئەی‮ ‬حەماسەتیان بە چوونە نێو بەهەشت؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەوان وا بیر دەكەنەوە و بەپێی‮ ‬ئەو بیركردنەوەیە رەفتار دەكەن‮. ‬داعش سوپایەكی‮ ‬بەناوی‮ ‬سوپای‮ (‬خەلافەت‮) ‬یانیش كۆچبەرانەوە هەیە،‮ ‬ئەوانیش لەو بیانیانە پێكهاتوون كە زۆر بەسەختی‮ ‬شەڕ‮ ‬دەكەن و زۆرینەشیان لەچیچان و دەوڵەتانی‮ ‬دیكەوە هاتوون‮. ‬ئەو لاشانەی‮ ‬بەجێیان دەهێڵن دەیسەلمێنن كە خاوەنی‮ ‬چەندین ناسنامەن و منیش چەندین لاشەی‮ ‬ئەفریقیانم بینی‮. ‬شەڕكەرەكانیان لەئاسیا و ئەورووپا و ئەفریقیاوەن‮. ‬هەروەها ئەوان بەشێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬شەڕكەرانیان هەیە لەو كەسانە پێكدێت كە لەریزەكانی‮ ‬قاعیدەدا بوون و دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬چەند شوێنێكیان كۆنترۆڵ كرد كەسانێك بۆ خۆپاراستن چوونە نێو ریزەكانیانەوە‮. ‬
‮❊ ‬چەكدارانی‮ ‬داعش بەچەند دەخەمڵێندرێن؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نزیكەی50 ‮ ‬هەزار لەسوریا و عێراق‮.‬
‮❊ ‬ئەمە سوپایەكی‮ ‬گەورەیە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بێگومان
‮❊ ‬ئەی‮ ‬جبەخانەی‮ ‬سەربازیان؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەوان چەكێكی‮ ‬زۆریان لەسوپای‮ ‬عێراق و سوریاوە دەستكەوت و دەستیان بەسەر كۆگا ستراتیژیەكانی‮ ‬چەك لەبێجیدا گرت كە رەنگە تەنها بۆ گواستنەوەی‮ ‬پێویستیان بە دووساڵ هەبێت،‮ ‬هاوكات دەستیان بەسەر بڕێكی‮ ‬زۆری‮ ‬چەكیان لەلایەن سوپای‮ ‬سوریادا گرت لەشاری‮ ‬رەقە‮. ‬داعش زیاتر لە‮ ‬1700هەمەڕی‮ ‬سەربازی‮ ‬گوللە نەبڕ‮ ‬دەستكەوت كە دروستكراوی‮ ‬ئەمەریكایە و گوللەی‮ ‬كلاشینكۆف و بی‮ ‬كەی‮ ‬سی‮ ‬نایبڕێت و ئەوانی‮ ‬تیایدا دانیشتوون پارێزراو دەبن،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوان ئێستا لەپاشەكشەدان‮.‬
‮❊ ‬ئایا هەڕەشە لەسەر بوونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬عێراق هەبوو؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بێگومان هەڕەشەكان زۆر جدی‮ ‬و ترسناك بوون
‮❊ ‬ئێران‮ ‬یەكەم كەس بوون‮ ‬یارمەتیان دان،‮ ‬كێت لەئێرانیەكانەوە بینی؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پێشوازیم لەوەزیری‮ ‬دەرەوە و شاندێكی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئێران كرد‮.‬
‮❊ ‬قاسم سولەیمانی‮ ‬یەكێك بوو لەوان؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئامانی‮ ‬بۆ ناردنی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬دووپاتكردەوە و ئەو پاڵپشتیانەی‮ ‬بە دوو فڕۆكە نارد‮. ‬
‮❊ ‬لەناردنی‮ ‬ئەو پاڵپشتیانە بەردەوامن؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ ناوە ناوە دەینێرن‮.‬
‮❊ ‬لەلایەكەی‮ ‬دیكەوە،‮ ‬كێ زیاتر دەستپێشخەر بوو بۆ‮ ‬یارمەتیتان؟ ئەمەریكا؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬جۆ بایدنی‮ ‬جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا و جۆن كێری‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوە و سەركردەی‮ ‬هێزی‮ ‬ناوەندی‮ ‬سوپای‮ ‬ئەمەریكا ژەنەڕاڵ ئۆستن پەیوەندیان پێوەكردم و پاڵپشتی‮ ‬ئەمەریكایان بۆ ئێمە نیشاندا بەشەڕی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬كە كاریگەریەكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەبوو‮.‬
‮❊ ‬ئەم پاڵپشتیە ئاسمانیە ئێوەی‮ ‬لەشكست‮ ‬یان لەقوربانی‮ ‬زیاتر دوورخستەوە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بێگومان بەبێ پاڵپشتی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬شەڕەكە سەختتر دەبوو قوربانی‮ ‬و زەرەریش زیاتر دەبوون‮.‬
‮❊ ‬ئەگەر پێشمەرگە لەو شوێنانەی‮ ‬ئێستای‮ ‬خۆی‮ ‬وەستا،‮ ‬خۆتان بەسەركەوتوو دەزانن لەم شەڕەدا؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێمە سنوور بۆ خۆمان دانانێین بۆ لێدانی‮ ‬داعش،‮ ‬لەهەر شوێنێك دەستمان پێیان بگات دەستیان لێیان ناپارێزین‮. ‬ئەوان دڕندەن و تاوانكارن،‮ ‬ئەوان تاوانی‮ ‬زۆر گەورەیان ئەنجامداوە كە بەهیچ شێوەیەك لێیان خۆش نابین‮. ‬هێزەكانمان ئێستا گەیشتنە سنووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و هەنگاوی‮ ‬داهاتوومان لەسەر ئامادەیی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق و خەڵكی‮ ‬ناوچەكە وەستاوە بۆ هاوكاریكردنمان و ئێمەش ئامادەین بۆ ئەم هاوكاریە‮. ‬پێشڕەوی‮ ‬هێزەكانمان لەناوچەكانی‮ ‬ئێستایان پێویستی‮ ‬بەلێكۆڵینەوە و بیركردنەوە هەیە‮.‬
‮❊ ‬رووسیا هیچی‮ ‬پێشكەشكردن؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬پێموایە تەنها‮ ‬یارمەتی‮ ‬مرۆیی‮ ‬لەڕێگەی‮ ‬فڕۆكەكانیانەوە پێشكەشكرد‮. ‬هەفتەیەك لەمەوبەر پێشوازیم لە بۆگدانۆف كرد و ئەویش ئامادەیی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬بۆ هاوكاری‮ ‬نیشاندا بەڵام هیچ شتێكی‮ ‬عەمەلی‮ ‬پێشكەش نەكرد‮.‬
‮❊ ‬باس لەهەبوونی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬دەكرێت لەپرسی‮ ‬رێككەوتنی‮ ‬فرۆشتنی‮ ‬چەكی‮ ‬روسی‮ ‬بۆ عێراق؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮: ‬بەڵێ بەهۆی‮ ‬سزاكانی‮ ‬رۆژئاوا‮.‬
‮❊ ‬ئەگەر لێت بپرسم داعش چیە،‮ ‬وەڵامت چی‮ ‬دەبێت؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬داعش رێكخراوێكی‮ ‬رەگەز پەرستە،‮ ‬رەگەزپەرستی‮ ‬ئایینی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬تیادا كۆبوۆتەوە،‮ ‬بەڵكو رێككەوتنێكە لەنێوان بیری‮ ‬جیهادی‮ ‬تەكفیری‮ ‬وشۆڤێنیزمی‮ ‬هەندێك عەرەب،‮ ‬پێكهاتنی‮ ‬ئەم دووە ئەو رێكخراوەی‮ ‬لێكەوتەوە بەهەموو پاشاگەردانی‮ ‬و هەموو بیری‮ ‬توندڕەوی‮ ‬و ترسناكەیەوە خۆی‮ ‬بەجیهان ناساند،‮ ‬ئەمەیە جەوهەری‮ ‬داعش‮. ‬بەڵام پرسی‮ ‬پێشڕەوی‮ ‬و‮ ‬ڕەفتارەكانی‮ ‬و كاریگەریەكان پرسێكی‮ ‬دیكەیە‮.‬
‮❊ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەتوانێت بەهەبوونی‮ ‬دراوسێیەكی‮ ‬وەكو داعش بژی؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەمەیان زۆر سەختە بەڵكو مەحاڵە،‮ ‬هیچ كەسێك ناتوانێت لەگەڵ ئەوانەدا بژیت كە تەنها لەریزی‮ ‬دڕندەكاندا جێگەیان دەبێتەوە لەكاتێكدا كە خودی‮ ‬خۆیان باوەڕیان بەژیان لەگەڵ خەڵكی‮ ‬دیكەدا نییە‮.‬
‮❊ ‬رۆڵی‮ ‬بەعسیان لەو مەسەلەیەی‮ ‬داعشدا چییە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەسەرەتادا ئەوانەی‮ ‬هاودژی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق بوون لەگەڵ داعشدا لەیەك خانە بوون،‮ ‬مەبەستم ئەوانەن كە لەدوای‮ ‬رووخانی‮ ‬سەددام حوسێن دژایەتی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬تازەی‮ ‬سیاسیان كرد،‮ ‬بەڵام ئێستا كە داعش دەستی‮ ‬بەسەر ناوچە سوننە نشینەكاندا گرت رۆڵی‮ ‬بەعس و هاوشێوەكانی‮ ‬بەرەو تەسكبوون دەڕوات‮.‬
‮❊ ‬ئایا ئەو ئەفسەرانەی‮ ‬پێشووی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق لەریزەكانی‮ ‬داعشدا ژمارەیان زۆرە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵی‮ ‬زۆر زۆرە،‮ ‬ئەوان ئێستا‮ ‬ڕێبەرایەتی‮ ‬چەندین‮ ‬یەكەی‮ ‬سەربازی‮ ‬داعش دەكەن‮.‬
‮❊ ‬ئایا ئەمە واتای‮ ‬ئەوە دەگەیەنێت كە داعش بەو هۆیەوە توانی‮ ‬ئەم شەڕە لەدژی‮ ‬چەند ناوچەیەك بكات كە سەدان كیلۆمەتر لێیەوە دوورە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەم رێكخراوە بەهێز و ترسناكە.رەگەزپەرستی‮ ‬وپارە و توندوتیژی‮ ‬بێ سنووری‮ ‬تیادا دەبیندرێت،‮ ‬كەسانێكیشی‮ ‬تیادایە كە ئامادەن بۆ خۆكوشتن‮. ‬شەرەفێكی‮ ‬گەورەیە بۆ كورد كە داعش لەسەر دەستی‮ ‬ئەوەوە لەڕووی‮ ‬مەیدانیەوە تێكشكێندرا
‮❊ ‬كەواتە ئەوان تێكشكێندران؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬دەتوانم بڵێم ئەوان لەتێكشكانەوە نزیكن‮.‬
‮❊ ‬ئاستی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لەنێوان ئێوە و سوپای‮ ‬عێراق چۆنە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێستا دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬د.حەیدەر عەبادی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬وەرگرت،‮ ‬ئاستی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬زیاتر بوو ئێستاش هەر هەیە‮.‬
‮❊ ‬ئایا هێزی‮ ‬فڕۆكەوانی‮ ‬عێراقی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬پێشمەرگە دەكات؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەراستیدا هێشتا لاوازە بەڵام هەماهەنگی‮ ‬هەیە،‮ ‬ئێمە لەبارودۆخی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق تێگەیشتووین و ئەگەر باشتر بوو ئەنجامی‮ ‬باشتریش بەدەستدێت و ئێمە ئامادەی‮ ‬هاوكارین‮.‬
‮❊ ‬باس لەوە دەكرێت شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش چەند ساڵێك دەخایەنێت؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬سەختە كاتی‮ ‬بۆ دیاری‮ ‬بكەیت‮. ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬داعش تەنها لەبواری‮ ‬سەربازیەوە نابێت بەڵكو چەند لایەنێك دەگرێتە خۆ،‮ ‬سەربازی‮ ‬ئابوری‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و فیكری‮. ‬داعش تەنها لەعێراقدا نییە بەڵكو لەسوریا و میسڕ‮ ‬و لوبناندا هەیە و ئێستا جێگەی‮ ‬قاعیدەی‮ ‬گرتۆتەوە‮.‬
‮❊ ‬لەبەرچی‮ ‬داعش سەرنجی‮ ‬گەنجان لەمووسڵ رادەكێشێت؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هۆكارەكان زۆرن،‮ ‬ئەوان بەڵێنی‮ ‬بەهەشت وحۆری‮ ‬پێدەدەن ئەمە جگە لەهەبوونی‮ ‬ئاسەواری‮ ‬شەڕێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬مەزهەبی‮ ‬كە وا لەهەندێك لەگەنجان دەكات داعش بەسەرچاوەی‮ ‬هێز و رزگاركەر بزانن‮. ‬زۆر لەشۆڤینیەكانیش خۆیان لەدژی‮ ‬كورد بەداعش بەهێزكرد و وایان زانی‮ ‬كە داعش توانی‮ ‬كورد كۆنترۆڵ بكات و دیسان ناچاریان دەكات بگەڕێنەوە چیاكان و بەم شێوەیەش مادەی‮ ‬140ی‮ ‬دەستوور كە باسی‮ ‬ناوچە جێناكۆكەكان دەكات نامێنێت،‮ ‬لەوانەیە پێشڕەویەكانیان لەسوریا ولیبیا هۆكارێك بێت بۆ ئەو متمانەیە كە بەخۆیان هەیانبوو‮.‬
‮❊ ‬دیلی‮ ‬داعشتان لایە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ‮.‬
‮❊ ‬هیچ زانیاریەكتان لەبارەی‮ ‬داعشەوە لەوانەوە دەستكەوتووە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بێگومان بەڵێ بەڵام كەسانێكیش هەن بەیەك و شەش قسە ناكەن‮.‬
‮❊ ‬كەسانێك لەو دیلانە هەن هاوكاریتان بكەن؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ زانیاری‮ ‬باشیشیمان پێدەدەن‮.‬
‮❊ ‬شانەی‮ ‬نوستووتان لەكوردستاندا دۆزیوەتەوە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ناتوانم بڵێم داعش بەشێوەیەكی‮ ‬ڕەها لەكوردستاندا بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵام ئەو شانانەی‮ ‬باسیان لێوە دەكرێت كەمن و دیاریكراون‮. ‬دانانی‮ ‬بنكەی‮ ‬جێگیر لەكوردستان كارێكی‮ ‬ئاسان نییە،‮ ‬رەنگە دزەكردنێك لێرە و لەوێ هەبێت بەڵام لەگەل بەهێزبوونی‮ ‬بەرەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬ئەوان لاوازتر بوون،‮ ‬بەڵام لەكەركووك بەڵێ شانەی‮ ‬نوستوو هەن،‮ ‬ئەو شارەی‮ ‬تووشی‮ ‬هەڵمەتی‮ ‬بەزۆر بەعەرەبكردن بوو،‮ ‬بەداخەوە كەسانێكی‮ ‬زۆر بەپێشڕەویەكانی‮ ‬داعش خۆشحاڵبوون لەكاتێكدا كە خۆیان میوانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوون و بەئارامی‮ ‬و لەڕەوشێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لەئاسایش و خزمەتگوزاریەوە دەژیان‮.‬
‮❊ ‬ئایا‮ ‬یەكگرتوویەكی‮ ‬كوردی‮ ‬هەیە لەشەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ هەیە،‮ ‬یەكبوونێكی‮ ‬نیشتییمانی‮ ‬بێ وێنە لەمبارەیەوە هەیە وكورد لەئاست ئەو مەترسیەدا‮ ‬یەكگرتوون‮.‬
‮❊ ‬ئایا شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش لەشەڕی‮ ‬دژی‮ ‬سەددام حوسێن سەختترە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮: ‬بەڵێ سەختترە،‮ ‬بەڵام ئێستا ئێمە هێزی‮ ‬نیزامین و شەڕەكەش لەڕووی‮ ‬شێوازەوە جیاوازە‮. ‬ئێمە توانیمان چەندین خول بۆ گەنجانمان بكەینەوە لەبواری‮ ‬ئەندازەی‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬مین و بۆمبی‮ ‬چێندراو و پێشكەوتنی‮ ‬بەرچاومان لەمبارەیەوە بەدەستهێناوە‮. ‬من دووبارەی‮ ‬دەكەمەوە،‮ ‬داعش ئەفسانەیەك نیە كە تێك نەشكێندرێت بەڵكو پێشمەرگە توانی‮ ‬وێنەی‮ ‬ئەو ئەفسانەیە تێكبشكێنێت كە خەڵكیان پێ هەڵخەڵەتاندبوو‮. ‬
‮❊ ‬زۆرجار گوێبیستی‮ ‬ئەوە دەبین سنووری‮ ‬سایكس‮ ‬‮-‬ بیكۆ بەرەو تەواو بوون دەچێت،‮ ‬بۆچوونت لەمبارەیەوە چییە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬سنووری‮ ‬سایكس‮- ‬بیكۆ لەبنەڕەتدا دەستكرد بوون
‮❊ ‬بەعسیەكانیش وایان دەگوت؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬هەر لایەنێك بەپێی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬خۆی‮ ‬قسە دەكات بەڵام خۆی‮ ‬بەڕاستی‮ ‬سنووری‮ ‬ناسروشتین و دەستكردن،‮ ‬هیچ دابەشكاریەكی‮ ‬بەزۆر تا سەر بەردەوام نابێت،‮ ‬ئەو سنوورە تازانەی‮ ‬ئێستا لەجیاتی‮ ‬سنووری‮ ‬سایكس بیكۆ بەخوێن نەخشێندران‮.‬
‮❊ ‬كەواتە مەبەستت وایە ناتوانین بگەڕێینەوە سنووری‮ ‬جارانی‮ ‬عێراق؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮: ‬پێویستە عێراقێكی‮ ‬تازە دابڕێژین،‮ ‬عێراقی‮ ‬پێشوو شكستی‮ ‬هێنا و كوردستانیش بووە شوێنێكی‮ ‬ئارام بۆ پێكهاتەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬وەكو مەسیحی‮ ‬وتوركمان و عەرەبی‮ ‬هاودژی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬داعش و هاوشێوەكانی‮. ‬ئەگەر ریفراندۆمێك ئەنجامدرا لەوانەیە بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەدەرەوەی‮ ‬هەرێم دەژین داوا بكەن ببنە بەشێك لەهەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئەمڕۆ زیاتر لە دوو ملیۆن ونیو ئاوارەی‮ ‬عێراقی‮ ‬لەهەرێمی‮ ‬كوردستاندا هەن ئەمە جگە لە زیاتر لە‮ ‬250هەزار ئاوارەی‮ ‬سوریا‮.‬
‮❊ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان شیعە و سوننە لەعێراقدا چۆن دەبینی؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬زۆر بەداخەوە باش نییە،‮ ‬هیوادارین باش بێت و ئێمەش ئەوەی‮ ‬لەتواناماندابێت بۆ ئاساییكردنەوەی‮ ‬ئەم پەیوەندیە درێغی‮ ‬لێ ناكەین،‮ ‬بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندی‮ ‬نێوان ئەم دوو پێكهاتەیە زۆر خراپە‮.‬
‮❊ ‬ئێستا ئەمەریكا چی‮ ‬لەعێراق دەوێت؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬خۆزگە وەڵامم لا دەستدەكەوت وخۆزگە ئەو كەسەم دەستدەكەوت كە وەڵامی‮ ‬لا هەیە‮.‬
‮❊ ‬ئێران چی‮ ‬دەوێت؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئێران دەیەوێ هەژموونی‮ ‬گەورەتری‮ ‬لەعێراقدا هەبێت وپێموایە ئەمە ئێستا وا روودەدات‮.‬
‮❊ ‬توركیا چی‮ ‬دەوێ؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬توركیاش هەمان شتی‮ ‬دەوێ بەڵام ئێران خێراتر و وردتر كاری‮ ‬خۆی‮ ‬كرد‮.‬
‮❊ ‬هیچ وڵاتێكی‮ ‬عەرەبی‮ ‬یارمەتی‮ ‬داون؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬من زۆر سوپاسیان دەكەم بەڵام ناویان ناهێنم چونكە لەوانەیە خۆیان ئەو شتەیان بەدڵ نەبێ‮. ‬
‮❊ ‬ئەوەی‮ ‬روویدا بۆ ئێوە موفاجەئە بوو؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ماوەیەك بەر لە داخڵبوونی‮ ‬داعش بۆ ناوچەكە،‮ ‬زانیاریمان بۆ هات كە تیرۆریستان لەناوچەی‮ ‬حەزەری‮ ‬باشووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬مووسڵ خەریكی‮ ‬دانانی‮ ‬بنكەی‮ ‬خۆیانن لەنزیك سنووری‮ ‬سوریا،‮ ‬من لەرێگەی‮ ‬سەید عەممار حەكیم و د.رۆژ دوو نامەم بۆ نوری‮ ‬مالیكی‮ ‬نارد ئەمە جگە لە ستیڤ بیكرۆفت كە ئەوكات باڵیۆزی‮ ‬ئەمەریكا بوو لەعێراق و ئێستا لەقاهیرەیە،‮ ‬پێم گوتن با پێی‮ ‬رابگەیەنن خەریكبوونی‮ ‬بە ئەنبار وای‮ ‬كردووە مووسڵ پشتگوێ بخات كە بۆتە گۆڕەپانێكی‮ ‬كراوە،‮ ‬من داوام لێی‮ ‬كرد هێزێكی‮ ‬هاوبەشمان هەبێت بۆ شەڕكردن لەدژی‮ ‬ئەوان وبۆ راگرتنی‮ ‬پێشڕەویان بەرەو مووسڵ ودەورووبەری‮.‬
‮❊ ‬ئەوە كەی؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەدیسەمبەری‮ ‬2013 ‮ ‬واتا7 ‮ ‬مانگ بەر لەكەوتنی‮ ‬مووسڵ بەدەستی‮ ‬داعشەوە،‮ ‬بەداخەوە مالیكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بەو مەسەلەیە نەدا‮. ‬لەدەستپێكی‮ ‬2014ش دا پەیوەندی‮ ‬تەلەفۆنیم بەمالیكیەوە كرد و لەڕەوشی‮ ‬ترسناكی‮ ‬مووسڵ هۆشداریم پێی‮ ‬دا و داوام لێی‮ ‬كرد كارێكی‮ ‬هاوبەش بكەین چونكە من ناتوانم پێشمەرگە بەتەنها بنێرمە ئەو ناوچەیە نەبادا هەستیاری‮ ‬لەنێوان كورد و عەرەب دروست ببێت بەتایبەتی‮ ‬كە ئێستا هێزە حكومیەكان لەو ناوچەیەدا جێگیرن كە خۆیان لەفیرقەی‮ ‬دووەمی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقدا دەبینیەوە،‮ ‬ئەمە جگە لەپۆلیس و كەرتی‮ ‬دیكەی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئێمە بەرپرسیارێتی‮ ‬گەورەتری‮ ‬كارەكە دەگرینە ئەستۆ بەڵام با كردارەكە هاوبەش بێت،‮ ‬بەڵام لەوەڵامدا گوتی‮: ‬باوكی‮ ‬مەسروور ئاگات لەهەرێم بێت لەم بارەیەوە هیچ خەمێكت نەبێ چونكە بارودۆخ لەكۆنترۆڵدایە،‮ ‬گوێبیستی‮ ‬ئەوەش بووم كە مالیكی‮ ‬ئینكاری‮ ‬لەو قسانە كردووە بەڵام شایەدحاڵەكان زیندوون ودەتوانن پرسیاریان لێبكەن‮.‬
‮❊ ‬ئەی‮ ‬دواتر؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬داعش لەپێشڕەوی‮ ‬خۆی‮ ‬بەردەوام بوو بەڵام هیچ كاتێك خەونی‮ ‬بەوە نەدەبینی‮ ‬كە مووسڵ كۆنترۆڵ بكات وپێشبینی‮ ‬نەدەكرد،‮ ‬بەپێی‮ ‬زانیاریەكانمان ئەوان پەیوەندیان لەگەڵ پاسەوانانی‮ ‬بەندیخانەی‮ ‬بادوش هەبوو و دەیانویست بەندكراوانی‮ ‬خۆیان ئازاد بكەنەوە و سەربازانی‮ ‬سوپا خەریكی‮ ‬شەڕێك بكات تا ئامانجی‮ ‬خۆی‮ ‬بپێكێت و مالیكی‮ ‬سەركردەی‮ ‬هێزی‮ ‬پیادە و جێگری‮ ‬سوپاسالاری‮ ‬بۆ ئەوێ نارد بەوپێیەی‮ ‬ئەوان دوو ئەفسەری‮ ‬زۆر نایابن‮.‬
داعش‮ ‬یەكەمین مووشەكی‮ ‬خۆی‮ ‬ئاراستەی‮ ‬سەربازگەی‮ ‬غزلانی‮ ‬كرد بۆ ئەوەی‮ ‬كردارەكەیان دابپۆشێت بەڵام ئەو دوو ئەفسەرەی‮ ‬مالیكی‮ ‬بۆ ئەو شوێنەی‮ ‬ناردبوونی‮ ‬رایان كرد ودواتریش سەركردەی‮ ‬فیرقەكەش رایكرد و ئەم حاڵەتە لەنێو سەربازانی‮ ‬سوپادا بڵاو بووەوە و رایانكرد،‮ ‬ئەوكاتیش لەمووسڵ نیمچە رێككەوتنێك لەنێوان بەرهەڵستكارانی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەبوو كە زۆر لەمالیكی‮ ‬بێزاربوون ئەمە جگە لەو شانە نوستوانەی‮ ‬لەمووسڵدا هەبوون لەگەڵ پاشماوەی‮ ‬بەعس‮. ‬سوپا لێكترازا و خەڵكی‮ ‬شارەكەش هەستانەوە و داعش پێشڕەوی‮ ‬كرد‮.‬
‮❊ ‬كەواتە داعش ئەو پێشبینیەی‮ ‬نەبوو؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەخەیاڵیدا نەبوو،‮ ‬ئەمە پرسێكی‮ ‬گەورە و ترسناكە،‮ ‬گەورە ئەفسەرانی‮ ‬سوپای‮ ‬مالیكی‮ ‬هانایان بۆ پێشمەرگە هێنا و ئێمش رزگارمان كردن و بۆ بەغدامان ناردن بەپێی‮ ‬ویست و خواستی‮ ‬خۆیان و لەو ماوەیەدا هەندێك شوێنی‮ ‬ستراتیژیمان پاراست وەكو باشووری‮ ‬كەركووك و ناوچەی‮ ‬نزیك لەبەنداوی‮ ‬مووسڵ بەڵام كەسانێكیش هەبوون گلەییان لە ئێمە دەكرد لەبەر ئەوەی‮ ‬پێشمەرگەمان بۆ ئەوێ ناردووە و نازانین
‮❊‬‮ ‬ئایا ئەوان داعشیان لاباشتر بوو لەپێشمەرگە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮: ‬دوای‮ ‬كەوتنی‮ ‬مووسڵیش شتێكی‮ ‬سەیر روویدا،‮ ‬مالیكی‮ ‬و هاوەڵانی‮ ‬ئێمەیان بەكەوتنی‮ ‬مووسڵ تۆمەتبار كرد و ئەو بوختانەشیان گەیشتە رادەیەك كە وایان بڵاو دەكردەوە گوایە ژووری‮ ‬عەمەلیاتی‮ ‬هاوبەش لەنێوان ئێمە و داعشدا هەیە تەنها بۆ شاردنەوەی‮ ‬ئابرووچوونیان،‮ ‬دوای‮ ‬كەوتنی‮ ‬مووسڵ ئینجا گوتیان بەڵێ هێزەكانی‮ ‬خۆتان بنێرن و ئێمەش گوتمان ئیتر كات تەواو بوو و نامانەوێ شەڕی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لەنێوان كورد و عەرەب رووبدات،‮ ‬ئەگەر ئەوكات مالیكی‮ ‬گوێێ لەئێمە بگرتابوایە ئەوەی‮ ‬روویدا رووی‮ ‬نەدەدا،‮ ‬لەو ماوەیەشدا لەگەڵ پارتە كوردیەكان كۆبوومەوە و لەسەر ئەوە رێككەوتین سنووری‮ ‬خۆمان بپارێزین لەهەر كاتێك كە داعش هێرش بكاتە سەرمان و سوپاس بۆ خوا حكومەتێكی‮ ‬تازە پێكهات و ئێستا دەرفەتی‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬زۆرن‮.‬
‮❊ ‬لەبەرچی‮ ‬داعش وایكرد؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮: ‬پێموایە ئەو دوو ئەجەندای‮ ‬جێبەجێ دەكرد،‮ ‬یەكەمیان تەسككردنەوەی‮ ‬پرسی‮ ‬كورد دوای‮ ‬گەیشتنی‮ ‬بۆ رادەی‮ ‬بڕیاردانی‮ ‬چارەنووس وسەربەخۆیی‮ ‬ومن دووپاتیدەكەمەوە نە داعش ونە لەداعش گەورەتریش ناتوانن ئیرادەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد تێكبشكێنن وپرۆسەكەش بەردەوامە،‮ ‬دووەمینیشیان،‮ ‬ئەجەندای‮ ‬شۆفێنیزمەكانی‮ ‬عەرەب كە خۆیان بەداعش بەهێزكرد بۆ ئەوەی‮ ‬ناوچە‮ (‬ناكۆكی‮ ‬لەسەرەكان‮) ‬یەكلایی‮ ‬بكاتەوە بەڵام ئەوان زۆر بەهەڵەداچوون وپێشبینی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬ئەمەریكا وئەورووپایان نەدەكرد بەم خێراییە وپێشبینی‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و پێشمەرگەشیان نەكرد‮.‬
‮❊ ‬كە دەڵێن پێشمەرگە بەرگری‮ ‬لەناوچەكانی‮ ‬خۆیان دەكات،‮ ‬ئەمە ناوچە جێناكۆكەكان‮ ‬دەگرێتەوە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ئەو كات نەمانهێشت داعش دەست بەسەر كەركووك وشنگار وزوممار دابگرێت‮.‬
‮❊ ‬قەبارەی‮ ‬ئەو ناوچانە چەندە كە پێشمەرگە بەرگری‮ ‬تیادا دەكات؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬زیاتر لە‮ ‬60 هەزار كیلۆمەتری‮ ‬دووجا‮.‬
‮❊ ‬ناوچەیەكی‮ ‬گەورەیە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ (‬بەپێكەنینەوە‮) ‬زۆریش دەوڵەمەندە‮.‬
‮❊ ‬لەو شەڕەدا هیچ رۆڵێكی‮ ‬عیزەت دوری‮ ‬جێگری‮ ‬پێشووی‮ ‬سەددام دیار بوو؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لە دەستپێكی‮ ‬شەڕدا داعش و بەعس وچەند رێكخراوێكی‮ ‬سوننەی‮ ‬هاودژی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەگەڵ‮ ‬یەكتر هاوڕابوون و ئێستاش داعش هەموو ئەو شوێنانەی‮ ‬كۆنترۆڵ كردووە كە پێشڕەوی‮ ‬تیادا كرد و ئەو باوەڕی‮ ‬بەهاوبەشی‮ ‬نییە بەڵكو موبایەعەی‮ ‬دەوێ‮.‬
‮❊ ‬كەواتە لێدانی‮ ‬كورد بەشێكی‮ ‬گرنگ بوو لەستراتیژی‮ ‬داعش؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬هێرشی‮ ‬بۆ سەر كورد زۆر ترسناك و سەخت بوو
‮❊ ‬سەیر نییە تا ئێستا لەگەڵ حەیدەر عەبادی‮ ‬سەرۆك وەزیران كۆ نەبوونەتەوە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لە‮ ‬ڕاستیدا من زۆر بە بارودۆخی‮ ‬كوردستان و شەڕ‮ ‬و بەرەكانەوە خەریكم و هیچ دەرفەتێكم نەبوو بۆ سەردانی‮ ‬بەغدا و ئەویش سەرقاڵی‮ ‬زۆر ئیشە و زۆریشم پێخۆشبوو لەبەغدا‮ ‬یان هەولێر دیدارێكمان هەبوایە،‮ ‬هیوادارم ئەوە ببێت‮.‬
‮❊ ‬چۆن سەیری‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئێزدیانت كرد وپێشبینی‮ ‬هەمان بارودۆخت بۆیان كرد كە بەسەر كورد دا هاتووە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬زۆر بەتووڕەیی‮ ‬و خەمباری‮ ‬و تەحەداكردن بۆ بەدەستەوەهێنانی‮ ‬ئەو ناوچەیە سەیری‮ ‬بارودۆخەكەم كرد،‮ ‬ئێزیدیان كوردی‮ ‬رەسەنن بەڵام ئایینیان جیاوازە،‮ ‬من كوشتنی‮ ‬كوردم لەلایەن داعشەوە بەدوور نەزانیبوو بەڵام پێشبینی‮ ‬ئەوەم نەدەكرد ئافرەتان بەمشێوەیە كڕین و فرۆشتنیان پێبكرێت و گرفتی‮ ‬زۆری‮ ‬دروستكرد،‮ ‬بێگومان لەسەریان بێدەنگ نابین و لە تاوانەكانیان خۆش نابین‮.‬
‮❊ ‬ئەو كارانە بەدەستی‮ ‬چەكداری‮ ‬بیانیەوە كران؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەدەستی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بیانی‮ ‬و كەسانێك كراون كە رۆڵی‮ ‬رێنیشاندەریان هەبوو،‮ ‬ئەوان رایانكرد بەڵام ئێمە باشیان دەناسێن‮. ‬ئێمە نامانەوێ هیچ تۆڵەیەكی‮ ‬هەڕەمەكی‮ ‬ئەنجامبدەین بەڵكو هەموو تاوانباران لەبەردەم دادگایەكی‮ ‬عادیلانەدا ئامادە دەبن،‮ ‬مەحاڵە لەخەڵكانێك ببورین دەستیان لە كڕین و فرۆشتنی‮ ‬كچ وژنی‮ ‬ئێزیدی‮ ‬و دەستدرێژی‮ ‬كردنە سەریان هەبووبێت‮.‬
‮❊ ‬كرداری‮ ‬دەستدرێژی‮ ‬راست بوون؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬زۆریش راست بوون‮.‬
‮❊ ‬كڕین و فرۆشتنی‮ ‬ئافرەتانیش؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬بێنە بەرچاوت لەو سەردەمەدا چەند چەكدارێك ئەم كارە ئەنجامبدەن،‮ ‬گوندێك داگیر بكەن و دواتر ئافرەتان ببەن و دەستدرێژی‮ ‬بكەنە سەریان و دواتر كڕین و فرۆشتنیان پێبكەن،‮ ‬ئەمەیان زۆر قێزەوەنە‮. ‬لەشەڕ‮ ‬دەكوژی‮ ‬و دەكوژرێیت،‮ ‬با بەڕاشكاوی‮ ‬پێت بڵێم،‮ ‬ئێمە تووشی‮ ‬ئەنفال وكیمیاباران و گۆڕی‮ ‬بەكۆمەڵ هاتین بەڵام هیچیان بەقەد ئەو كردارەی‮ ‬كڕین و فرۆشتنی‮ ‬ئافرەتان نەبوو و ناشبێ‮.‬
‮❊ ‬هەستت بەچی‮ ‬كرد كە ئەو هەواڵانەت پێ گەیشت؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬خەریك بوو دڵم بتەقی‮.‬
‮❊ ‬بڕیاری‮ ‬چیت دا؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بڕیارم دا تا كۆتایی‮ ‬و بەبێ وەستان خۆم بچم بەشداری‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش بكەم بە بەڵگەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ لێرە پێشوازیت لێدەكەم نەوەكو لە هەولێر،‮ ‬ئەمە شەڕێكی‮ ‬چارەنووسسازە،‮ ‬بەڵێ دەیانویست كورد لەناوببەن‮.‬
‮❊ ‬شارەزای‮ ‬سەربازی‮ ‬ئێرانی‮ ‬لە كوردستاندا هەن؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬نەخێر،‮ ‬ئێمە ژمارەیەكی‮ ‬شارەزا و مەشقكاری‮ ‬رۆژئاواییمان لەلادا هەن جگە لە ئەفسەری‮ ‬هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ هێزی‮ ‬ئاسمانی‮.‬
‮❊ ‬گرنگترین شەڕەكانی‮ ‬پێشمەرگە كامانە بوون؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەڕووی‮ ‬مەعنەویەوە شەڕی‮ ‬چیای‮ ‬شنگال،‮ ‬لەڕووی‮ ‬سەربازیشەوە شەڕی‮ ‬كەسكێ‮.‬
‮❊ ‬شەڕی‮ ‬كەسكێ سەخت بوو؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬زۆر سەخت بوو،‮ ‬داعش زۆر بەرگری‮ ‬كرد بەتایبەتی‮ ‬لەو ناوچەیەی‮ ‬دەكەوێتە ناوەڕاستی‮ ‬رێگای‮ ‬نێوان مووسڵ و تەلەعفەر،‮ ‬پێشمەرگە دوای‮ ‬شەڕێكی‮ ‬سەخت لەسێ میحوەرەوە ئەم ناوچەیەی‮ ‬بەدەستهێناوە،‮ ‬میحوەری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬دیجلە و میحوەری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬دیجلە و میحوەری‮ ‬حەسەن جەللاد‮. ‬ئەو شەڕە بەبڕینی‮ ‬رێگای‮ ‬نێوان مووسڵ و تەلەعفەر و ئازادكردنی‮ ‬بەنداوی‮ ‬مووسڵ بۆ‮ ‬ڕووباری‮ ‬دیجلە كۆتایی‮ ‬پێهات،‮ ‬داعش لەم شەڕەدا ئۆتۆمبێلی‮ ‬بۆمبڕێژكراو وخۆكوژی‮ ‬بەكارهێنا‮.‬
‮❊ ‬ڕووبەری‮ ‬ئەو ناوچەیەی‮ ‬پێشمەرگە ئازادی‮ ‬كردووە چەندە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬ناتوانم ژمارەیەكی‮ ‬دیاریكراوت پێبدەم بەڵام لەسنووری‮ ‬17هەزار كیلۆمەتری‮ ‬دووجایە‮.‬
‮❊ ‬چۆن لەم شەڕە دەردەچن؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بە شكاندنی‮ ‬پشتی‮ ‬داعش لەشەڕێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬و ئەمنی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و فیكریدا،‮ ‬سەیری‮ ‬ئەفغانستان بكە،‮ ‬ماوەی‮ ‬14ساڵە چەندین سوپای‮ ‬گەورە وپێشكەوتوو شەڕ‮ ‬لەوناوچەیەدا دەكەن،‮ ‬با نموونەی‮ ‬جەزائیریش بهێنێنەوە‮ ‬یاد،‮ ‬بۆیە پێموانیە ئەم شەڕەدا زوو تەواو ببێت،‮ ‬لەهەمانكاتدا دەتوانم بڵێم كۆنترۆڵی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬داعش بۆ سەر ئەو ناوچانەی‮ ‬ئێستا دەستی‮ ‬بەسەردا گرتووە وا ئاشكرا بەردەوام نابێت،‮ ‬بۆ لەناوبردنی‮ ‬تەواوی‮ ‬داعشیش بمبورە ناتوانم كاتێكی‮ ‬دیاریكراو دەستنیشان بكەم‮.‬
‮❊ ‬ئەگەر هێزێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬باشت پێبدرێت ئەم شەڕە دەبەیتەوە؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬لەڕووی‮ ‬سەربازیەوە،‮ ‬ئەگەر چەكی‮ ‬قورسی‮ ‬پێشكەوتوومان دەستكەوت ئەوا بێگومان بەخێراییەكی‮ ‬زۆر سەردەكەوین‮.‬
‮❊ ‬ئەم چەكانەتان لەكوێوە دەستدەكەوێت؟
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮: ‬لەعێراق‮ ‬یان لەڕێگەی‮ ‬عێراقەوە،‮ ‬ئەگەر بخوازرێ رۆڵی‮ ‬یەكلاكەرەوە لەدژی‮ ‬داعش ببینین پێویستە چەكی‮ ‬باشمان پێبدرێت‮.‬
‮❊ ‬ئەو چەكانە چین؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬تانك و هەلیكۆپتەری‮ ‬سەربازی،‮ ‬لەوانەیە زۆرجار هەلیكۆپتەر لەفڕۆكەی‮ ‬دیكە كاریگەرتر بن لەشەڕی‮ ‬لەم جۆرە ئەمە جگە لە تانك و زرێپۆش بۆ گواستنەوەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پیادە‮.‬
‮❊ ‬بەڵام زۆر دوورە بەغدا رازی‮ ‬بێت بەوەی‮ ‬ئەو چەكانەت پێبدات بەتایبەتی‮ ‬كە تۆ دەڵێیت ئەو سنوورانە بەخوێن دەنەخشێندرێنەوە؟
‮-‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬با پرسی‮ ‬سنوورت بۆ روون بكەمەوە و با واقیعی‮ ‬بین،‮ ‬سنووری‮ ‬تازە لەنێوان دەوڵەتان و لەنێوان خودی‮ ‬دەوڵەتێكدا بەخوێن دادەڕێژرێتەوە،‮ ‬ئەوانە سنووری‮ ‬گرووپ و رۆڵ و مەترسی‮ ‬و گەرەنتی‮ ‬و هیوای‮ ‬ئایندەن‮. ‬ئەو قەیرانانەی‮ ‬دەوڵەتان تیایدا دەژین قەیرانی‮ ‬پێكهاتە و ناسنامەن،‮ ‬سەیربكە لەیەمەن وسووریا چی‮ ‬دەگوزەرێ،‮ ‬بزانە لەلیبیا چ گرفتێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬عەشایری‮ ‬تەنگی‮ ‬بەناوچەكەدا هەڵچنیوە،‮ ‬ئەو هاوكێشانەی‮ ‬دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬یەكەمی‮ ‬جیهان لەدایكبوون و چەندین دەیەیان خایاند بەمشێوەیە تێكشكان‮. ‬بەڵام ئەگەر حكومەتی‮ ‬عێراقیش رازی‮ ‬نەبوو چەكمان پێبدات ئەوكات قسەی‮ ‬خۆمان دەبێت،‮ ‬عێراق ئێستا هیچ توانایەكی‮ ‬نییە و ئەگەر هەیبوو پێویستە ئەوەی‮ ‬لەسەری‮ ‬رێككەوتین جێبەجێبكرێت واتا پێشمەرگە بەشی‮ ‬خۆی‮ ‬لەچەك و كەرەستەی‮ ‬سەربازی‮ ‬هەبێت كە بەغدا بەدەستی‮ ‬دەكەوێت و قبوڵی‮ ‬ئەوەش ناكەین ئەوەی‮ ‬لەگەڵ مالیكی‮ ‬روویدا رووبداتەوە،‮ ‬ئەو لە بەشی‮ ‬ئێمە لەچەك و جبەخانە بێبەشی‮ ‬كردین و ئێمەش چیتر لەسەر ئەم مەسەلەیە بێدەنگ نابین،‮ ‬ئەگەر عێراق‮ ‬300تانكی‮ ‬هەبوو دەبێ بەشی‮ ‬ئێمەی‮ ‬تیادابێت‮.‬
‮❊ ‬ئەگەر هەلیكۆتپەری‮ ‬دەستكەوت؟‮ ‬
‮- ‬سەرۆك بارزانی‮:‬‮ ‬بەڵێ،‮ ‬تا بەشێك بێت لە سیستەمی‮ ‬بەرگریكردنی‮ ‬عێراقی‮ ‬لەبەرچی‮ ‬هەڵاوێر بكرێت؟

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌