| لە ماوەی 6 مانگدا لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی.. نۆزده پسوولەی ساختە دەستبەسەردادەگرن و11 كەسیش دەدەنە دادگا |
2012-08-01 |
 |
|
|
ڕاپۆرت: سۆران گورون - ن. سلێمانی بۆ كۆنترۆڵكردنی بازاڕ لە هەبوونی خۆراكی بەسەرچوو و پاكوخاوێنی و نرخ لە بەرواری (3 - 1 ژ 2006) لیژنەی هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دروست بووە كە پێكهاتووە لە ئەم بەڕێوەبەرایەتیانە (قایمقامیەتی سلێمانی، چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابووری، ڤێتەرنەری سلێمانی، بەڕێوەرەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی) كارەكانی ئەم لیژنە بۆ چاودێری كردنی ماددە بەسەر چووەكان و مەرجی تەندروستی یە، هەروەها لەگەڵ هەبوونی هەندێك لیژنەی تری وەك لیژنەكانی سووتەمەنی و ئارایشتگاكان و مۆلیدە ئەهلیەكان مەلەوانگەكان و گەرماوەكان و كارە هەویریەكان و لیژنەی بەدواداچونی ریستۆرانت و ئوتێل و مۆتێلەكان و چێشتخانە گەشت و گوزاریەكان، هەروەها لیژنەیەك بۆ چاودێریكردنی عەلوەی سلێمانی پێكهێنراوە كە لەم هەفتەیەدا دەستبەكار ئەبن بۆ چاودێری كردنی ئەو میوە و سەوزە و خۆراكانە كە دێنە ناو شاری سلێمانیەوە. بۆ خستنەڕووی ئیشوكاری لیژنەكان دیمانیەكمان لەگەڵ سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قەزای مەركەزی سلێمانی عوسمان ئەبوبەكر سازكردو ئەم ڕاپۆرتەمان ئامادەكرد . كاتی دەرچوونی لیژنەكان دەربارەی ئیشوكاری ڕۆژانەی لیژنەكان سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی قایمقامێت ووتی "كاتی دەرچونی لیژنەكانمان بۆ چاودێری كردن لە بەیانیەوە تا نزیكی یانزەی شەو شوێنەكان ئەپشكنن، بەڵام لیژنەی یەك و دوو و سێ و چوار زۆربەی كات لە كاتژمیری چواری بەیانیەوە دەرئەچن بۆ ناو بازاڕ لەبەر ئەوەی لەو كاتەدا خۆراك ئەهێنرێت و ئەكەوێتە بازاڕ لەبەر ئەوە بەو كاتە دەست بەكار ئەبن، هەروەها لیژنەمان پێك هێناوە بۆمانگی رەمەزانی پیرۆز بۆ ئەو چێشتخانانەی كە لەمانگی رەمەزاندا ئەكرێتەوە بەڵێننامەمان لێوەرگرتوون كە ئەبێت لە رۆژانی جەژنیشدا كراوەبن لەبەر ئەوەی خەڵكانێكی زۆر سەردانی ئێرە ئەكەن بۆ گەشت و گوزار، لو ماوەی حەوت مانگدا ئەم لیژنانە كاریان كردووە كە تا ئێستا 1700 پسوڵەی سەرپێچیمان هەیە كەهەر یەكەیان بەپێی جۆری سەرپێچیەكەی سزامان داوە، ئەمە كارو چالاكیەكانمانە بە شێوەیەكی گشتی. سزاكان بۆ سزادانی ئەو شوێنانەی كەسەرپێچی دەكەن یان پابەندی پاكوخاوینی نابن عوسمان ئەبوبەكر ووتی " سزامان بەپێی جۆری سەرپێچی كردنەكەیە هەمانە لە 30000 دینارەوە هەمانە تا 3000000 سێ ملیۆن دینار، هەشمانە شوێنەكەیمان داخستوە، هەتا ئێستا 36 شوێنی سەرپێچی كارمان داخستووە لەبەر ئەوەی سەرپێچیەكەی گەورە بووەكە خۆی لە چێشتخانە و كەبابخانە و ماركێت و كارگەی بچوكی هەویرەمەنی و دوكانی گەس و لەفە و فڕن و نانەواخانە كەلەناویاندا چێشتخانەی گەورەیە لەگەڵ داخستنی 10 مەخزەن لە راپەڕین لەبەر ئەوەی هیچ مەرجێكی تەندروستیان تێدا نەبووە و بەڵننامەمان پێ پڕكردونەتەوە كە دەبێت هەموو مەرجەكانی تەندروستی جێبەجێ بكەن. سەردانیكردنی قەزاو ناحیەكان هەروەها سەرۆكی لیژنەكە ئاماژەی بۆ ئەو كرد كاری ئەوان لە سنوری قەزای مەركەزی شاری سلێمانیە، بەكرەجۆ و عەربەت و بازیان سە بە قەزان ئەو شوێنانەی تر داوامان لێدەكرێت لەلایەن قایمقام یان بەڕێوەبەری ناحیەی ئەو ناوچانە كەلیژنەكانی ئێمە بچن، لیژنەی سوتەمەنیمان چوون بۆ رانیەو قەڵادزێ و چوارتا پشكنینمان بۆ بەنزینخانەكانی رانیە كرد لەكۆی 22 بەنزینخانە 17 دانەییمان داخستوە بەهۆی ئەوەی بەنزینەكانیان باش نەبووە، هەركەس داوای لیژنەی پشكنینمان لێبكات ئێمە بە سوپاسەوە بۆیان ئەنێرین. ڕووبەرووی دادگا دەكرێنەوە عوسمان ئەبوبكر ووتی "هەركەسێك سەرپێچی بكات یەكەم جار غرامەی ئەكەین لەجاری دووەمدا غرامەكەی بۆ ئەكەین بەدوو ئەوەندە لەجاری سێهەمدا داخستنی شوێنەكەیە و لەچوارەمجاردا روبەروی دادگای ئەكەینەوە. ئێمە لیژنەكانمان بەردەوام ئەبێت لەبەر ئەوەی ئێمە بەردەوام لەم كارەداین ئەزانین كوێ وەسلی بۆ كراوە و كوێ داخراوە و چەندەم جاریەتی ولافیتەی لێدەدرێت، بۆ بەرچاو رونی زیاتر یەكێك لە نانەواخانەكان لە شاری سلێمانی بەهۆی سەرپێچی كردن و دوبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانی بڕیاری داخستنی دەرچووە بۆ ماوەی پێنج مانگ لەگەڵ هەڵواسینی لافیتە بە دوكانەكەیەوە كە پابەند نەبووە بە رێنماییەكانەوە. تائێستا یانزە كەسمان داوە بە دادگا، لەدوای داخستنی شوێنەكە ئەگەر سەرپێچی بكاتەوە ئەوە روبەڕوی دادگای ئەكەینەوە. دەزگاكانی راگەیاندن بۆ بواری ڕاگەیاندن كە دەورێكی گرینگی هەیە لە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان سەرۆكی لیژەنەكە ڕایگەیاند پەیوەندیمان باشە پێمان خۆشە هەموو راگەیاندنەكان بێن و پێكەوە خزمەتی شارەكەمان بكەین بەڵام هەندێك لەكەناڵەكان دێن بەدەممانەوە و هەندێكیشیان نایەن. تەنسیقمان لەگەڵ سەتەلایتی گەلی كوردستان هەبووە و كوردسات وتی بەرنامەتان بۆ ئەكەین بەڵام جارێ ماوەتەوە، هەروەها كاك سەعدون بەڕێوەبەری كەناڵی هەولێر هات وتی ئێمە روماڵتان بۆ ئەكەین، بەسوپاسەوە پێمان وتووە هەركات بڕیارمان دا ئەو كاتە ئێوەش یەكێك ئەبن لەو كەناڵانە، لەبەر ئەوەی لیژەكانمان زۆرن ئەو كارە بە یەك كەناڵ ناكرێت. دابینكردی هێلێكی بێ بەرامبەر عوسمان ئەبوبەكر سەبارەت بە هاوكاری هاوڵاتیان بۆ ئاگاداری كردنەوەیان بۆ هەبوونی سەرپێچی ووتی "هەست بەوە ئەكەین كە جێ دەستمان دیارە لە شارەكەدا و خەڵكیش دەستخۆشیمان لێدەكات و هەروەها هاوڵاتیان خۆیان هۆشیار بونەتەوە كە ئەچێت بۆ هەرشوێنێك یەكەمجار سەیری باش و خراپی ئەكات یان سەیری مێژوی بەسەر چوون هەرحاڵەتێكیش ببینێ ئێمەی لێ ئاگادار ئەكاتەوە لەڕێی تەلەفۆن كردن بۆ خۆمان یان لەرێی (JCC) ئەوانیش ئێمەی لێ ئاگادار ئەكەنەوە. نوسراومان كردووە بۆ یەكێك لە كۆمپانیاكانی مۆبایل كە ژمارەیەكی تایبەتمان بدەنێ بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەبێ بەرامبەر و لەهەموو كاتێكدا پەیوەندیمان پێوە بكەن بەسوپاسەوە ئەوانیش وەڵامیان داوینەتەوە، ئێستا چاوەرێی وەرگرتنی ژمارەكەین بە هەبوونی ئەو ژمارە دەبێتە سەنتەری لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی كە هاوڵاتیان ئەتوانن لە هەموو كاتێكدا پەیوەندیمان پێوە بكەن. ئاماری شەش مانگ لەماوەی شەش مانگی لیژنەی هاوبەشەكانی قایمقامێتی مەركەزی سلێمانی توانیویانە ، 1471 پسولە سەرپێچی كراوە و هەریەكەیان بەپێی جۆری سەرپێچیەكەی سزادراون، 36 شوێنی سەرپێچیكار شوێنیان داخراوە، 11 سەرپێچیكار دراون بە دادگا، كۆی پارەی غرامەی ئەم شەش مانگە 79 حەفتاو نۆ ملیۆن و 510000 پێنج سەد هەزار دینارە، 425 كارتۆن گۆشتی مریشكمان گێراوەتەوە بۆ ئیبراهیم خەلیل و 10000 دەهەزار تەن مریشكمان گێراوەتەوە بۆ دەرەوەی هەرێم، 19 پسولەی ساختە وەرگرتنی سووتەمەنیمان گرتووەو خاوەنەكانیانمان داوە بە دادگا، 37250 تەن كەلوپەلی (خۆراك، خۆرازاندنەوە، پاكژكەرەوە) دەستی بەسەردا گیراوە. |
| |
|
|
|