| هێزی پێشمەرگە رێگە بە سوپای عێراق نادات یەک هەنگاو بێنه پێشهوه |
2012-07-28 |
 |
|
|
گرژی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوامە و بەرپرسێکی هێزی پێشمەرگە دەڵێ رێگە نادەین سوپای عێراق یەک هەنگاوی دی بەرەو پێشەوە بێت . موقەدەم عیسا زێوەیی، بەرپرسی هەواڵگری لیوای 8ی هێزی پێشمەرگە لە لێدوانێکدا به (رووداو)ی راگەیاند "ئێستا لیوای 37 و 38ی سوپای عێراق کە لە 7 هەزار سەرباز پێک هاتوون، بە چەکی قورس لە ناوچەی وەلید جێگیربوونە و دەیانەوێ سنووری کوردستان ببەزێنن بەڵام هێزی پێشمەرگە لە گوندی قاهیرە تا دەڤەری زومار بە درێژایی 60 کم بڵاو بوونەتەوە و رێگە بە سوپای عێراق نادەن یەک هەنگاوی دیکە بەرەو ناوچە کوردییەکان بهاوێژن . موقەدەم عسیا راشیگەیاند هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەدووری کەمتر لە یەک کیلۆمەتر لە گوندی قاهیرە بەرامبەر یەک وەستاون و سەنگەریان لێک گرتووە و ئەگەری پێکدادان لە هەر ئان و ساتێکدا لە ئارادایە . بەرپرسی هەواڵگری لیوای 8ی هێزی پێشمەرگە گوتیشی هێزی پێشمەرگە جگە لە فڕۆکە هەموو پێداوسیتییەکی سەربازی ئامادە کردووە و ئەگەر هاتوو سوپای عێراق نەکشێتەوە و بۆ ناو ناوچەکانی ژیر کۆنتڕۆڵی هەرێمی کوردستان هاتن ئەوا بە هەموو شێوەیەک رووبەڕوویان دەبینەوە . موقەدەم عیسا دەشڵێت فەرماندەی لیوای 38ی سوپای عێراق داوای لە لیوای 8ی هێزی پیشمەرگە کرد رێگەیان پێبدرێ بەرەو پێشەوە بێن، بەڵام ئێمە داواکەیانمان رەت کردەوە و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین یەک هەنگاو بۆ پێشەوە هەڵبگرن . |
| |
|
|
|