| هێزی پێشمه‌رگه رێگه له هاتنی جه‌یشی عێراق بۆ زوممار ده‌گرێت |
2012-07-27 |
 |
|
|
هێزێکی سوپای عێراقی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی سنووری نێوان عێراق و سوریا، ره‌وانه‌ی ئه‌م سنوورانه له ناوچه دابڕاوه‌کان کراوه و هێزی پێشمه‌رگه‌ش رێگه‌ی نه‌داوه بێنه ناو ئه‌م ناوچانه. له‌مباره‌یه‌وه "جه‌بار یاوه‌ر" ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: سوپای عێراق هه‌ندێک هێزی له فیرقه‌ی 10 بۆ سنووره‌کانی مووسڵ هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌م کاته‌دا که بارودۆخی سوریا به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات، سنووره‌کانی نێوان خۆی و سوریا باشتر بپارێزێت و کۆنتڕۆڵی بکات. جه‌بار یاوه‌ر گوتی: ئه‌مڕۆ لیوای 38ی فیرقه‌ی 10 ویستوویه‌تی له ره‌بیعه‌وه بێن بۆ ناوچه‌ه‌کانی زوممار و به تایبه‌ت بۆ ناوچه‌کانی "سحێله" به‌ره‌و گوندی "قاهیره" و سوپای 8ی هێزی پێشمه‌رگه رێگریان لێکردووه و داوایان لێکردووه نه‌یه‌ته ئه‌و ناوچانه، چونکه هه‌ماهه‌نگی نه‌کراوه و پێشتر ره‌زامه‌ندیی وه‌رنه‌گرتووه، دووهه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچانه، ناوچه‌ی دابڕاون و لیوای 8ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێیه، سێیه‌م لیوای 15ی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنووری عێراقی لێیه، چواره‌م ئه‌م ناوچانه هێمنن و هیچ پێویستیی به هێز و سوپای زیاده نییه و پێنجم ئه‌و ناوچانه، ناوچه‌ی کوردنشینن و تاکو ئێستا هه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێبووه. ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند: تاکو ئێستا ئه‌وان(ئه‌و هێزه) نه‌هاتوونه‌ته پێش و هیچ شتێک رووی نه‌داوه و هێزی پێشمه‌رگه تاکو ئێستاش ئه‌م ناوچانه ده‌پارێزێت. |
| |
|
|
|