2012-07-26

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 26/7/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له‌ په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ و بیرمه‌ندی عێراقی حه‌سه‌ن عه‌له‌ویی.
له‌ دیدارێكدا ، گفتوگۆ كرا له‌ باره‌ی پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و كاریگه‌ری قه‌یرانی ئێستای وڵات له‌ سه‌ر ئاینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ چاره‌یه‌كی ریشه‌یی بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسیه‌ی كه‌ دووچاری عیراق بۆته‌وه‌.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌