| سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی نوێنه‌رانی ئیداری و پێكهاته‌كانی قه‌زای دوزخورماتوو كرد |
2012-07-26 |
 |
|
|
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 26/7/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له شاندێكی نوێنه‌رانی ئیداری و پێكهاته‌كانی قه‌زای دوزخورماتوو كه پێكهاتبوو له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا و قائیمقامی قه‌زا و نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی له كورد و توركمان و عه‌ره‌ب . له دیدارێكدا ، كه به‌رێز یاسین ئه‌بوبه‌كر وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو ، قائیمقامی قه‌زای دوزخورماتوو كۆمه‌ڵێ گیروگرفت و كێشه‌ی قه‌زاكه‌ی خسته‌ڕوو ، به‌تایبه‌تی له ڕووی ئه‌منی و كۆچكردنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دانیشتوانی قه‌زاكه به هۆی خراپی باری ئه‌منیه‌وه و به ناوی گشت پێكهاته‌كانی قه‌زاكه‌ش داوای پێكهێنانی فه‌وجێكی هاوبه‌ش له كورد و توركمان و عه‌ره‌ب كرد بۆ پاراستنیان له‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی كه رۆژانه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه. كێشه‌ی كه‌می كاره‌با و ته‌رخانكردنی چه‌ند پله‌یه‌كی وه‌زیفی و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند قوتابخانه‌یه‌ك و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێ پرۆژه‌ی بچووك ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو ، له‌م رووه‌وه‌ش قائیمقامی قه‌زاكه داوای ته‌رخانكردنی چه‌ند مێگاواتێكی كاره‌بای هه‌رێمی كرد بۆ قه‌زاكه . سه‌رۆك بارزانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌باییه‌ی كه له نێوان پێكهاته‌كانی قه‌زاكه‌دا هه‌یه و هیوای خواست كه ئه‌و قه‌زایه پێشه‌نگی هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق بێت . سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیشیان سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه كرده‌وه كه به هه‌موو توانایه‌كیه‌وه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی به‌شێكی زۆری داواكارییه‌كانیان ده‌دات. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاكه كه له برا عه‌ره‌به‌كانه و هه‌روا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه كه له برا توركمانه‌كانه سوپاسی سه‌رۆك بارزانی _یان كرد بۆ ئه‌و دیداره و هه‌ر دووكیشیان هه‌مان داواكارییه‌كانی قائیمقامی قه‌زایان دووپاتكرده‌وه و داوایان له سه‌رۆك بارزانی كرد كه به په‌له چاره‌سه‌رێك بۆ خراپی باری ئه‌منی قه‌زاكه بدۆزرێته‌وه. |
| |
|
|
|