2012-07-26

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ هەردوو سوپای ڕژێمی سوریا و سوپای سوریای ئازاد بەردەوامن لەسەر هەوڵەکانیان بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی جەنگی سەرسەختی شاری حەلەب کە بۆماوەی هەفتەیەکە لەنێوان هەردوو سوپادا هەڵگیرساوە و سوپای ڕژێمیش ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی سەربازانی لەوشارەدا زیاتر دەکات و لەچەند کاتژمێرێکی ڕابردووشدا لەهەردوو ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە بۆردومانی سەختی ئەو شارە و دەوروبەری دیمەشقی پایتەخت و حومس و ئەدلەب و دیرئەلزور و چەند ناوچەیەکی تری کردووە و بەهۆیەوە سەد و چل و شەش هاووڵاتی کردۆتە قوربانی و ژمارەیەکی زۆری تریشی بریندار کردووە.
لەلایەن خۆشیانەوە چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕایدەگەیەنن، لەنێو بۆردومان و سەکوتکردن و کوشتن و بڕینی هاووڵاتییاندا گەلی سوریای ئازادیخواز بەردەوامە لەسەر خۆپێشاندانەکانی دژبە ڕژێمی بەشار ئەسەد و شەوی ڕابردوو لە چەندین ناوچەی جیاجیای وڵاتدا بەهەزاران هاووڵاتی خۆپیشاندانیان ساز کردووە و ڕووبەڕووی سەرجەم مەترسی و هەڕەشە بەدەوامەکانی سوپای ڕێژێمی سەرکوتکار بوونەتەوە.
شایەنی باسە دەستەی گشتی شۆڕشی سوریا ئاشکرای دەکات کە لە ئێستادا شۆڕشگێڕانی سوپای سوریای ئازاد دەیان ناوچەی شاری حەلەبیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کردووە و بەردەوامن لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی سوپای ڕژێمی بەشار ئەسەد لەو شارەدا لەپێناو ڕزگارکردنی شارەی حەلەبی پایتەختی بازرگانی سوریا کە لەلایەن سوپای ڕژێمەوە هەوڵەکان چڕتر کراونەتەوە بۆ لەدەست نەدانی شاری حەلەب و بێهێزکردنی گڕوتینی سوپای سوریای ئازاد لەبەرامبەر ڕووخانی فەرمانڕەوایەتی بەشار ئەسەد دا.

 
چاپکردن   Share گه‌ڕانه‌وه‌